بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆنفلیکت: گلۆوبل تێرۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Conflict: Global Storm
پەرەپێدەرپیڤۆتاڵ گەیمز
بڵاوکەرەوە
زنجیرەکۆنفلیکت
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەیستەیشن ٢، ئێکسبۆکس، مۆبایل
بڵاوبوونەوە
  • ئو: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٥
  • ئب: ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ (کت)
  • ئب: ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥
چەشنتەقەکەری تەکتیکی
شێوازتاک–کەس، فرەکەس

کۆنفلیکت: گلۆوبل تێرۆر یان کۆنفلیکت: گلۆوبل ستۆرم (بە ئینگلیزی: Conflict: Global Terror، پێشی دەوترێت Conflict: Global Storm) گەمەیەکی ڤیدیۆییی تەقەکەری تەکتیکییە کە لەلایەن پیڤۆتاڵ گەیمز و بە ھاوکاریی ئێس-سی-ئای گەیمز و ٢کەی گەیمزەوە بۆ پلەیستەیشن ٢، ئێکسبۆکس، و مایکرۆسۆفت ویندۆز بەرھەمھێنراوە. ئەمە بەشی چوارەمە لە زنجیرەی کۆنفلیکت. کارەکە تیشک دەخاتە سەر چینێکی ھەڵبژاردەی خێرا وەڵامدەرەوەی یەکەی ھێزە تایبەتییەکان، بە بەکارھێنانی چوار ئەندامە ڕەسەنەکەی زنجیرەی دیزێرت ستۆرم و ئەندامێکی نوێ. بڕادلی، فۆولی، کانرز، جۆونز و شێرمن دەبێت زاڵبن بەسەر تیرۆرستەکاندا کە بەسەر زۆر وڵاتی جیاوازدا دابەشبوون، کە بریتین لە کۆلۆمبیا، کۆریای باشوور، ئوکراینا، میسر، فلیپین و کەشمیر.

چیڕۆک

[دەستکاری]

گەمەکە بە گرتنی تیمی سوور دەست پێ دەکات دوای ئەوەی بە پەڕەشووت دەچنە نێو جەنگەڵی کۆلۆمبیا و دەبرێن بۆ شارۆچکەیەکی نزیکی کۆنتڕۆڵکراو لەلایەن ھێزە چەکدارەکان. کانرز ھەڵدێت و دوابەدوای ئازادکردنی ماوەکەی تری تیمی سوور، ئەوەی کە بەردەوام دەبن لە ئەرکەکەیان تا کارگەی دەرمانەکە (کارگەی دروستکردنی کۆکاین) لەناو دەبەن. دوای تەواوکردنی ئەرکەکە و گرتنی ماندێل، تیمی سوور تا ناوچەی نیشتنەوە سەرکردایەتی دەکەن، ھەرچۆنێک بێت فۆولی لەدواوە دەمێنێتەوە تا پارێزگاری لە ماوەکەی تری تیمەکە بکات. فۆولی دەستی ناگات بە ناوچەی نیشتنەوە پێش ئەوەی بڕادلی بڕیاری کشانەوە بدات فۆولی لەلایەن میلیشیاکەوە دەگیرێت. فۆولی لە کۆنفلیکت: دیناید ئۆپس دووبارە وەکوو زیندانییەک دەردەکەوێتەوە.

تیمەکە نیشانەشکێنێکی جێگرەوە وەردەگرێت، کاری شێرمن. ئەوان پاشان دەنێردرێن بۆ ئەرکێک تا پارێزگاری لە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، جاک ماگوایر بکەن لەکاتی ئەرکە دبلۆماسییەکەی بۆ کۆریای باشوور. پاشان بۆ ئوکراینا تا کارگەی کوژەری ئافات و مێروو بپارێزن لەو شوێنەی گازی سارینی لێ دروستکراوە. پاشان بۆ چیچان تا چەند تانکییەکی گازی سارین لە یاخیبووە چیچانییەکان بگرن و یارمەتی ئۆرلڤ، نوێنەرێکی سەربازیی ڕووسی بدەن تا تانکییەکان ببات بۆ ھێڵە سنوورییە ڕووسییەکان، و پاشان میسر و بۆ ناو ئۆردوگایەکی تیرۆرست تا گشت سیستمی دژە فڕۆکەکان پەک بخەن و بە دیاریکردنی لەیزەر فەرمان بە سەنگەر بدەن بە ھێرشێکی ئاسمانی، پێش ئەوەی ناسنامەی خیانەتکارەکە ئەوەی کە بەرامبەر تیمی سوور لە گەشتەکەیان بۆ یەکەم ئەرک کرا ئاشکرابکرێت.

خیانەتکارەکە ئاشکراکرا کە ستراچن بێت. تیمی سوور پاشان دەنێردرێن بۆ فلیپین تا شوێنی ستراچن دیاری بکەن، ئەو لێرەیە ئێمە برای ئالان کانرزمان ناسی. تیمی سوور لە خانوویەکی سەلامەت لە نزیک ئوتێل مانتکی کە ستراچن لەوێ ئامادەیە وەک ئەو زانیارییانەی کە ئالان کانرز پێی دابوون دادەمەزرێن. تیمەکە لەلایەن تیرۆرستەکانەوە ھێرشیان کرایە سەر و ھەڵاتن و شکستیان ھێنا لە گرتنی ستراچن پاشان سەرکردایەتی دەکەن تا ناوچەی نیشتنەوە. ستراچن دواتر بەدوای خانووبەرەیەک گەڕا و تا دۆزییەوە ئەو شوێنەی ٤ بارمتەی تێدا گرتووە و خۆشی لەگەڵ سووپایەکی پلەبەرزی بەکرێگیراو کە لەلایەن ھانز کڵێربەرەوە سەرکردایەتییان دەکرێت شاردووەتەوە. تیمی سوور کڵێربەر دەکوژێت لە تۆڵەی کوشتنە بێبەزەیییانەکەی ئالان کانرز. ستراچن دەگیرێت و ماندێل ئاشکرا دەکات کە لە کەشمیر دەبێت.

ئەرکی کۆتایی لە کەشمیرە، ئەو شوێنەی ماندێل پلان دادەنێت تا مووشەکی ناوکی بتەقێنێتە پاکستان کە ببێتە ھۆی جەنگێک لەنێوان ئەوان و ھیندستان. تیمی سوور مووشەکەکان پووچەڵ دەکەنەوە و ماندێل دەکوژن ئەوکاتەی می–٢٤ ھیندەکەی لەلایەن تیمی سوور لێی دەدرێت و دەکەوێتە خوارەوە. گەمەکە بە بڕیاردانی تیمی سوور بە کۆتادێت کە بگەڕێنەوە کۆلۆمبیا تا فۆولی بدۆزنەوە. دوای پەسەندکردنی بیرۆکەکە، بە دیمەنی جێھێشتنی تیمی سوور بە ھەلیکۆپتەرێک گەمەکە بە کۆتادێت.

گەمەکردن

[دەستکاری]

بەشێوەیەکی سەرەکی گەمەکە لە تێڕوانینی کەسی سێیەمەوە دەکرێت بە کۆنترۆڵکردنی ھاوشێوەی بیناھاوێژی کەسی یەکەم. گەمەکەرەکە ڕاستەوخۆ کۆنتڕۆڵی یەک ئەندامی تیمەکە دەکات، بەڵام دەتوانێت فەرمان بدات بە ھاوڕێکانی. گەمەکەرەکە دەشتوانێت بە فڕین ئاڕاستەی کۆنتڕۆڵ لەنێوان ھەریەک لە چوار کەسایەتییەکە ئاڵوگۆڕ بکات. میکانزمێکی کۆنترۆڵی ئاوا ڕێگە بە سەرھەڵدانی شێوازی گەمەکردنی تاکتیکی دەدات، کە زۆرێک لە یاریکەران حەزیان بە شێوازێکی «خاو و ڕێک»ە لە یاریکردندا، بە پێچەوانەی زۆرینەی یارییەکانی بیناھاوێژی کەسی سێیەم ژیریی دەستکرد لە گەمەکەدا پێشڕەوی، بەکارھێنانی پەناگا، بەکارھێنای نارنجۆکەکان و پاشەکشەکردنە کاتێک بریندارکران.

تیمی سوور

[دەستکاری]
  • جان بڕادلی - سەرکردەی تیم/سەربازی تفەنگدار
  • پاوڵ فۆولی - نیشانەشکێن/پزیشک
  • میک کانرز - چەکی قورس/پسپۆڕ
  • دەیڤید جۆونز - ئەندازیاری شەڕ
  • کاری شێرمن - نیشانەشکێن (دوای برینداربوونی پاوڵ فۆولی)

کەسایەتییەکانی تر

[دەستکاری]
  • کارڵ ماندێل – ئەندامی گرووپی تیرۆری مارچ ٣٣. ماندێل دەکوژرێت کاتێک فڕۆکە جەنگییەکەی لەلایەن تیمی سوورەوە لێی دەدرێت.
  • ستراچن – ئەندامی گومانلێکراوی مارچ ٣٣. کارمەندی ھەواڵگریی تیمی سوور. دواتر بەھۆی خیانەتکردن لە تیمی سوور دەگیرێت.
  • ھانز کڵێربەر – ھێزە تایبەتییەکانی ئەڵمانیی پێشوو، ئەندامی گومانلێکراوی مارچ ٣٣. کڵێربەر لەلایەن تیمی سوور دەکوژرێت.
  • ئالان کانرز – بریکاری نھێنی لە گۆڵدن داون کە لەلایەن ستراچنەوە کۆنتڕۆڵکراوە. برای میک. دواتر بەھۆی خیانەتکردن لێیان لەلایەن کڵێربەرەوە لەسێدارە دەدرێت.
  • د. فرانکلین – پسپۆڕی ناووکی کە لە دیزێرت ستۆرمی یەکەم یارمەتی دەستەکە دەدات تا چەکێکی ناووکیی ڕووسی پووچەڵ بکەنەوە.
  • تیمی شین – تیمێکی ھێزی دەڵتا. ئەوان لەلایەن تیمی سوور لە ھێرشێکی دوژمنی کۆری ڕزگارکران.

پێشوازیکردن

[دەستکاری]

گەمەکە بەشێوەیەکی «تێکەڵاو» کۆمەڵە پێداچوونەوەیەکی بۆ گشت سەکۆکان بەپێی سەرجەم پێداچوونەوەکەی وێبگەی مێتاکریتیک وەرگرت.[١٦][١٧][١٨]

پاشکۆ

[دەستکاری]

گەمەی داھاتوو لە زنجیرەی کۆنفلیکت، کۆنفلیکت: دیناید ئۆپس، کە لە ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە. تاکە کەسایەتی کە دەگەڕێتەوە پاوڵ فۆولییە.

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Even though the Eidos logo appears on the packaging and before the intro of the game, the game is copyrighted and published to SCi as it was finished before they bought out Eidos Interactive.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Edge staff (تشرینی دووەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Storm (Xbox)». Edge. No. ١٥٥. لاپەڕە ١٠٢.
  2. ^ Reed، Kristan (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٥). «Conflict Global Storm (Xbox)». Eurogamer. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا Biessener، Adam (تشرینی دووەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Terror (PS2, Xbox)». Game Informer. No. ١٥١. لاپەڕە ١٤٨.
  4. ^ ئ ا Ouroboros (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Review: Conflict: Global Terror (PS2, Xbox)». GamePro. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Colayco، Bob (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Terror Review (PC, PS2)». GameSpot. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ Colayco، Bob (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Terror Review (Xbox)». GameSpot. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. ^ Osborne، Scott (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Terror (PC)». GameSpy. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ ئ ا Chapman، David (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥). «GameSpy: Conflict: Global Terror (PS2, Xbox)». GameSpy. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ Valentino، Nick (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Terror - XB - Review». GameZone. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  10. ^ ئ ا McNamara، Tom (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Terror (PC, PS2)». IGN. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  11. ^ McNamara، Tom (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Conflict: Global Terror (Xbox)». IGN. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ «Conflict: Global Terror». Official U.S. PlayStation Magazine. کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. لاپەڕە ١٣٠.
  13. ^ «Conflict: Global Terror». Official Xbox Magazine. کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. لاپەڕە ١١٠.
  14. ^ «Conflict: Global Terror». PC Gamer. ئازاری ٢٠٠٦. لاپەڕە ٥٠.
  15. ^ ئ ا ب Fish، Eliot (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Conflict Global Storm». The Sydney Morning Herald. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  16. ^ ئ ا «Conflict: Global Terror for PC Reviews». مێتاکریتیک. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  17. ^ ئ ا «Conflict: Global Terror for PlayStation 2 Reviews». مێتاکریتیک. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. ^ ئ ا «Conflict: Global Terror for Xbox Reviews». مێتاکریتیک. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]