ئەنتۆنی بلینکن
تۆنی بلینکن | |
---|---|
پۆرترەیتی ڕەسمی لە ساڵی ٢٠١٥ | |
٧١ھەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا | |
دەستبەکاربوون ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | |
سەرۆک کۆمار | جۆو بایدن |
دوابەدوای | مایک پۆمپیۆ |
١٨ھەم جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | ولیام جۆزێف بێرنس |
پاشینە | جۆن سولیڤان |
جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ – ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | دێنیس مکدەنە |
پاشینە | ئاڤریڵ ھەینز |
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ | |
جێگری سەرۆک | جۆو بایدن |
پێشینە | جۆن ھانە |
پاشینە | جەیک سولیڤان |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئانتنی جۆن بلینکن ١٦ی نیسانی ١٩٦٢ نیویۆرک، ویلایەتی نیویۆرک، ئەمریکا |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکرات |
ھاوسەر(ەکان) | ئێڤن ڕایەن (ھاوسەرگیری ٢٠٠٢) |
خزمەکان | دۆناڵد بلینکن (باوک) ئالان بلینکن (مام) |
پەروەردە | زانکۆی ھارڤارد (بەکالۆریۆس لە ھونەر) زانکۆی کۆلومبیا (بەشی یاسا) |
ئەم بابەتە بەشێکی زنجیرەیییە لەسەر |
سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
---|
ئانتنی جۆن بلینکن (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٦٢) بەرپرسێکی حکوومەتی ئەمریکایە کە وەک جێگری وەزیری دەرەوە بەکاربوو لە ماوەی نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ و وەک جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ لە کابینەی سەرۆک باراک ئۆباما. تۆنی کە لە ئێستادا شیکەرەوەی پەیوەندییە جیھانییەکانە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن[١] لەلایەن جۆو بایدنەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەی نوێی دوای دۆناڵد ترامپ بۆ شوێنگرتنەوەی مایک پۆمپیۆ.[٢][٣] لە کابینەی بیڵ کڵینتن بلینکن لە وەزارەتی دەرەوە کاری کرد ھاوکات لەگەڵ ھەبوونی پۆست لە ستافی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی.[٤] تۆنی ھەروەھا ئەندامێکی باڵا بووە لە سەنتەری واشنتۆن بۆ توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی نێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ و بەرپرسی ستافی دیموکراتەکان بوو لە کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ماوەی نێوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ و ئەندامی تیمی ئۆباما/بایدن بوو لەماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ و ژمارەیەک پۆستی دیکە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ تۆنی وەک جێگری یاریدەدەر خزمەتی ئۆبامای کرد لەگەڵ خزمەتی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆک جۆو بایدن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Tony Blinken - Spring 2017 Resident Fellow». University of Chicago Institute of Politics. 2017. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Biden to Name Longtime Aide Blinken as Secretary of State». Bloomberg News. November 22, 2020. لە November 22, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Biden Chooses Antony Blinken, Defender of Global Alliances, as Secretary of State». The New York Times. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Horowitz، Jason (September 20, 2013). «Antony Blinken steps into the spotlight with Obama administration role». The Washington Post. لە September 16, 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 28, 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنتۆنی بلینکن تێدایە. |