ھەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

| ئەم بابەتە بەشێکی زنجیرەیییە لەسەر |
| سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
|---|
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فیدراسیۆنێکە کە بەرپرسەکانی لەسەر ئاستی فیدراڵی (نیشتیمانی) و ویلایەتی و ناوخۆیی لەلایەن ھاووڵاتیانی ئەم وڵاتە ھەڵدەبژێردرێن. لەسەر ئاستی نیشتمانی سەرۆک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە لە ڕێگەی کۆلێژی ھەڵبژاردنەکانەوە ھەڵدەبژێردرێت. ئەمڕۆ زۆرجار ئەندامانی ئەم مەجلیسانە بەپێی دەنگی جەماوەری دەوڵەتەکەیان دەنگ دەدەن. ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانانی نیشتمانی (کۆنگرێس) ڕاستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێن. ھەروەھا لەسەر ئاستی ویلایەتەکان چەندین نووسینگەی ھەڵبژێردراو ھەن و ھەر ویلایەتێک پارێزگارێکی ھەڵبژێردراو و دەسەڵاتێکی یاسادانانی ھەیە. سیستەمی ھەڵبژاردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆسەیەکە نزیکەی ساڵێک دەخایەنێت. ھەروەھا پۆستی ھەڵبژاردە لە ئاستی ناوخۆیی وەک شار و شارۆچکەکاندا ھەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی جێنیفر لاولێس، مامۆستای زانستە سیاسییە ئەمریکییەکان، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢دا ٥١٩ ھەزار و ٦٨٢ بەرپرسی ھەڵبژێردراوی ھەبووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Lawless, Jennifer. Becoming a Candidate. Table 3.1 http://images.dailykos.com/images/134822/large/Elected_officials.png?1426881549
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
