جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
بەشێکە لەUnited States Cabinet، executive branch of the U.S. government
دامەزران٢١ی نیسانی ١٧٨٩
ناو بە زمانی فەرمیVice President of the United States
Honorific prefixThe Honourable
شوێنی نیشتەجێبوونNumber One Observatory Circle
Appointed byUnited States Electoral College، مەجلیسی پیرانی ئەمریکا
Officeholderکامڵا ھاریس
ڕێکخراوێک کە لەلایەن پۆستێک یان کەسێکەوە بەڕێوەدەبرێتمەجلیسی پیرانی ئەمریکا
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
Substitute/deputy/replacement of office/officeholderPresident pro tempore of the United States Senate
ناونیشانی ئیمەیڵ
وێبگەhttps://www.whitehouse.gov/administration/vice-president-harris/
وەسفی ئاڵاflag of the vice president of the United States
مۆر (نیشانە)Seal of the Vice President of the United States
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵیسەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا)، member، member
Female form of labelVice President of the United States، Vicepresidenta dels Estats Units، віцепрезидентка США، Vice-présidente des États-Unis
فۆڕمی ناونیشانی نێرVice President of the United States، Vicepresident dels Estats Units
پێڕستlist of vice presidents of the United States

جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی:Vice President of the United States of America) دووەم باڵاترین ئەندامی کابینەی حکوومەتی ئەمەریکایە و شوێنگرەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانە. بەدەر لەمەش جێگری سەرۆک، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پیرانیش دەکات. جێگری سەرۆک لە حاڵەتی مردن یاخود دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستبەکاربوو، شوێنی سەرۆک دەگرێتەوە.

ھەڵبژاردنی جێگری سەرۆک[دەستکاری]

لە سەرەتادا، ھەڵبژاردنی جێگری سەرۆک لەسەر بنەمای دەنگی ئێلێکتۆرال لە ھەڵبژاردنەکان دیاری دەکرا. ئەمە بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی تۆماس جێفەرسن و ئاڕۆن بەڕ یەکسان بوون لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٠٠. دوای ئەمەش، ماددەی ١٢ی دەستووری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک و جێگری سەرۆک بە جیا ھەڵبژێردرێن، ئەگەریش یەکسان بوون، ئەوا ئەنجومەنی پیران ھەڵبژاردنیان یەکلایی بکاتەوە.کەمێک دوای ئەمە، پارتە سیاسییەکان لەکاتی ھەڵبژاردندا بانگەشەیان بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆک دەکرد لە یەک کاتدا. ھەربۆیەش لە سەردەمی ئێستادا، جێگری سەرۆک لەلایەن سەرۆک و پارتەکەیەوە ھەڵدەبژێردرێت و بەزۆری لە یەک پارتن (بۆ نموونە، باڕاک ئۆباما و جۆو بایدن، کە ھەردووکیان دیموکرات بوون، یاخود جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش و دیک چەینی، کە ھەردووکیان کۆماری بوون).

ئەو جێگرانەی بوونەتە سەرۆک[دەستکاری]

لیستی ناوبراو ئەم جێگری سەرۆکانەیە کە بەھۆی مردنی سەرۆکەوە بوونەتە سەرۆک، یاخود لەرێگەی ھەڵبژاردنێکی سەربەخۆوە بوونەتە سەرۆک:

ئەو جێگرانەی ئێستا لە ژیاندا ماون[دەستکاری]

سەرۆک ڕێکەوتی لەدایکبوون ماوەی جێگری سەرۆکایەتی
واڵتەر مۆندەیل (١٩٢٨-٠١-٠٥) ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨ (تەمەن ٩٦ ساڵ) ٤٢ ١٩٧٧–١٩٨١
دیک چەین (١٩٤١-٠١-٣٠) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ (تەمەن ٨٣ ساڵ) ٤٦ ٢٠٠١–٢٠٠٩
جۆو بایدن (١٩٤٢-١١-٢٠) ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ) ٤٧ ٢٠٠٩–٢٠١٧
دان کوەیڵ (١٩٤٧-٠٢-٠٤) ٤ی شوباتی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٧ ساڵ) ٤٤ ١٩٨٩–١٩٩٣
ئال گۆڕ (١٩٤٨-٠٣-٣١) ٣١ی ئازاری ١٩٤٨ (تەمەن ٧٥ ساڵ) ٤٥ ١٩٩٣–٢٠٠١
مایک پێنس (١٩٥٩-٠٦-٠٧) ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٤ ساڵ) ٤٨ ٢٠١٧–٢٠٢١