حکوومەتەکانی ویلایەتەکانی ئەمریکا
حکوومەتەکانی ویلایەتەکانی ئەمریکا | |
---|---|
لقی | state government، جیاکاری کارگێڕی |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەسەڵات | حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەقی بنەڕەتی | دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ئەم وتارە بەشی زنجیرەیەکە لەسەر |
حکوومەتەکانی ویلایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
---|
![]() |
|
جێبەجێکار |
|
دەسەڵاتی دادوەری |
![]() ![]() |
ئەم بابەتە بەشێکی زنجیرەیییە لەسەر |
سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
---|
![]() |
حکوومەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: State governments of the United States) لە ئەمریکا، حکوومەتەکانی ویلایەتەکان بریتین لە دابەشکردنی کارگێڕی کە ئەرکەکانی حکوومەت لە ئاستێکی نزمتر لە حکوومەتی فیدراڵیدا ئەنجام دەدەن. ھەر حکوومەتێکی ویلایەت لە ئەمریکا دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن و یاسایی بەسەر ناوچەیەکی جوگرافیای دیاریکراودا ھەیە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٥٠ ویلایەت پێکدێت: ٩ لە کۆی ١٣ کۆلۆنی (داگیرگەیی) کە پێشتر بەشێک بوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی جێبەجێکردنی دەستوور لە ساڵی ١٧٨٩، ٤ ویلایەت کە دەستووریان پەسەند کرد دوای چوونە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەروەھا ٣٧ ویلایەت کە کۆنگرێس لەو کاتەوە بەپێی ماددەی چوارەمی بەشی سێیەمی دەستوور وەک یاسایی ناساندووە.[١][٢]
یاسادانان
[دەستکاری]دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ویلایەتەکان لە دەسەڵاتی یاسادانانی ویلایەتەکان پێکدێت. ھەموو ویلایەتێک جگە لە ویلایەتی نەراسکا دەسەڵاتی یاسادانانی دوو پەرلەمانی ھەیە.
دەستەی یاسادانانی یەک ئەندام لە ویلایەتی نەبراسکا بە گشتی پێی دەوترێت «ئەنجومەنی پیران» و ئەندامەکانی بە فەرمی پێیان دەوترێت «سیناتۆر».
لە زۆربەی ویلایەتەکاندا (٢٦ ویلایەت)، دەسەڵاتی یاسادانانی ویلایەتەکە بە سادەیی پێی دەوترێت «دەسەڵاتی یاسادانان». نۆزدە ویلایەتی دیکەش بە دەزگای یاسادانانەکەیان بە «ئەنجومەنی گشتی» ناودەبەن. دوو ویلایەت (ئۆریگۆن و داکۆتای باکوور) زاراوەی «ئەنجومەنی یاسادانان» بەکاردەھێنن، لەکاتێکدا دوو ویلایەتی دیکە (ماساچووسیتس و نیوھامپشیر) زاراوەی «دادگای گشتی» بەکاردەھێنن.
ئەنجومەنە باڵاکان
[دەستکاری]لە ٤٩ دەسەڵاتی یاسادانانی دوو پەرلەمانیدا، ئەنجومەنی باڵا پێی دەوترێت ئەنجومەنی پیران.
تا ساڵی ١٩٦٤، سیناتۆرەکانی ویلایەتەکان لەو ناوچانە ھەڵدەبژێردران کە مەرج نییە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە یەکسان بن. لە ھەندێک حاڵەتدا، ناوچەکانی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتەکان بەشێکیان بە درێژایی ھێڵەکانی پارێزگاکان دابەشکراون. لە زۆرینەی ڕەھای ویلایەتەکاندا، ناوچەکانی ئەنجومەنی پیران نوێنەرایەتییەکی زیاتر و ڕێژەیی زیاتریان لە ناوچە گوندنشینەکان دەکرد؛ بەڵام بڕیاری دادگای باڵای ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٤ی دۆسیەی ڕینۆڵدز دژی سیمس، بە پێچەوانەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بڕیاریدا کە سیناتۆرەکانی ویلایەتەکان دەبێت لەو ناوچانە ھەڵبژێردرێن کە ژمارەی دانیشتووانیان نزیکەی یەکسانە.
ئەنجومەنی خوارەوە
[دەستکاری]لە کۆی ٤٩ دەسەڵاتی یاسادانان کە دوو پەرلەمانییە، لە ٤٠ دەسەڵاتی یاسادانان، ئەنجومەنی خوارەوە ناوی ئەنجومەنی نوێنەرانە. زاراوەی «دەستەی کۆمیساری» تەنھا لە ویلایەتی میریلاند و ڤێرجینیا و ڤێرجینیای ڕۆژاوا بەکاردێت. کالیفۆرنیا و ویسکۆنسێن ئەنجومەنی خوارەوەیان بە «ئەنجومەنی ویلایەت» ناودەبەن، لەکاتێکدا نیڤادا و نیوویۆرک ئەنجومەنی خوارەوەیان بە سادەیی «جەمعییەت» ناودەبەن. نیوجێرسی ئەنجومەنی خوارەوەی خۆی بە «جەمعییەتی گشتی» ناودەبات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «State governments of the United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٤.