تۆنی بلینکن
تۆنی بلینکن | |
---|---|
![]() | |
پۆرترەیتی ڕەسمی لە ساڵی ٢٠١٥ | |
٧١ھەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا | |
دەستبەکاربوون ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | |
سەرۆک کۆمار | جۆو بایدن |
دوابەدوای | مایک پۆمپیۆ |
١٨ھەم جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | ولیام جۆزێف بێرنس |
پاشینە | جۆن سولیڤان |
جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ – ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | دێنیس مکدەنە |
پاشینە | ئاڤریڵ ھەینز |
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ | |
جێگری سەرۆک | جۆو بایدن |
پێشینە | جۆن ھانە |
پاشینە | جەیک سولیڤان |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئانتنی جۆن بلینکن ١٦ی نیسانی ١٩٦٢ نیویۆرک، ویلایەتی نیویۆرک، ئەمریکا |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکرات |
ھاوسەر(ەکان) | ئێڤن ڕایەن (ھاوسەرگیری ٢٠٠٢) |
خزمەکان | دۆناڵد بلینکن (باوک) ئالان بلینکن (مام) |
ئانتنی جۆن بلینکن (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٦٢) بەرپرسێکی حکوومەتی ئەمریکایە کە وەک جێگری وەزیری دەرەوە بەکاربوو لە ماوەی نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ و وەک جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ لە کابینەی سەرۆک باراک ئۆباما. تۆنی کە لە ئێستادا شیکەرەوەی پەیوەندییە جیھانییەکانە بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن[١] لەلایەن جۆو بایدنەوە کاندیدکراوە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەی نوێی دوای دۆناڵد ترامپ بۆ شوێنگرتنەوەی مایک پۆمپیۆ.[٢][٣] لە کابینەی بیڵ کڵینتن بلینکن لە وەزارەتی دەرەوە کاری کرد ھاوکات لەگەڵ ھەبوونی پۆست لە ستافی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی.[٤] تۆنی ھەروەھا ئەندامێکی باڵا بووە لە سەنتەری واشنتۆن بۆ توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی نێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ و بەرپرسی ستافی دیموکراتەکان بوو لە کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە ماوەی نێوان ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ و ئەندامی تیمی ئۆباما/بایدن بوو لەماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ و ژمارەیەک پۆستی دیکە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ تۆنی وەک جێگری یاریدەدەر خزمەتی ئۆبامای کرد لەگەڵ خزمەتی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆک جۆو بایدن.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Tony Blinken - Spring 2017 Resident Fellow". University of Chicago Institute of Politics. 2017. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە April 8, 2017. لە ڕێکەوتی April 8, 2017 ھێنراوە.
- ^ Pager، Tyler؛ Epstein، Jennifer؛ Mohsin، Saleha (November 22, 2020). "Biden to Name Longtime Aide Blinken as Secretary of State". Bloomberg News. لە ڕێکەوتی November 22, 2020 ھێنراوە.
- ^ Jakes، Lara؛ Crowley، Michael؛ Sanger، David E. (22 November 2020). "Biden Chooses Antony Blinken, Defender of Global Alliances, as Secretary of State". The New York Times. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە November 23, 2020. لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Horowitz، Jason (September 20, 2013). "Antony Blinken steps into the spotlight with Obama administration role". The Washington Post. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە September 16, 2013. لە ڕێکەوتی September 28, 2013 ھێنراوە.