پاتی مورای
ڕواڵەت
| ئەم بابەتە بەشێکی زنجیرەیییە لەسەر |
| سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
|---|
پاتریشیا لین مۆرای (بە ناوی پێشووی جۆنز؛ لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠) سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە کە وەک سیناتۆری باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە واشنتۆن خزمەت دەکات، پۆستێکە کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە بەدەستیەوەیەتی. وەک ئەندامێکی پارتی دیموکرات، پۆستی سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی پیرانی لە ساڵی ٢٠٢٣ تا ٢٠٢٥ بەدەستەوە بوو. مۆرای لە ساڵی ١٩٨٩ تا ١٩٩٣ لە ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتی واشنتۆن خزمەتی کردووە. ئەو یەکەم سیناتۆری ژنی ئەمریکا بوو لە واشنتۆن و یەکەم ژنە لە مێژووی ئەمریکادا کە پۆستی سەرۆکی کاتی بەدەست بھێنێت. مۆرای ھەروەھا گەنجترین سیناتۆرە کە لە ماوەی زیاتر لە پێنج دەیەی ڕابردوودا پۆستی سەرۆکی کاتی وەرگرتبێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sen. Patty Murray expected to become third in line for presidency». KING-5. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پاتی مورای تێدایە.
