قەڵای ئەومەکی
قەڵا قوروە یان قەڵای ئەومەکی شارەەدێ لە ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە لە پارێزگای کوردستانی ئێران. زاری خەڵکی قەڵاکە ھەورامییە، کە پاش چەندین ساڵ ژیان لە نێوان ھۆز و زاراوە جیاوازەکانی ناوچە بەھۆی کۆچبەربوون زاری خۆیان پاراستووە.لە ئەو ڕاپرسییانەی کە ئەنجام دراون، خەڵکی قەڵاکە خەڵکی گوندێک بوون بەناوی «دەربەن کەلەم»ڕوویان.لە شارسانی ئێستای سەوڵ ئاوا لە نزیک گوندی دزلی.ودوواتر کوچیان کردووتە ناوچەکانیتر.و زۆربەی خەڵکی قەڵا ناوی کۆتایی عەبدولمالیکییان ھەیە. لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە قەڵاکە لە چەند خێڵێک پێکدێت.[١]
دانیشتوان
[دەستکاری]قەڵاکە دەکەوێتە گوندی بەدر و بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتووانی ٤٠٢٩ کەس بووە و لە ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی بە نزیکەی ١٠ ھەزار کەس مەزەندە کراوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ وەک قەزایەکی جیا لە قوروە ناسێندرا.
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێک کە عەشیرەتی عەبدوولمالیک نیشتەجێی دەربەندی کەلەم لای دزلی ھەورامان بوون دوواتر ھاتوون بۆ ناوچەی نێوان کرماشان - سنە. لەسەردەمی نادرشا لە ساڵی ١٧٦٣ز کۆچبەران بۆ لای دەرگەزی خۆراسان دوواتر لەگەڵ عەشیرەتی زەند لە ساڵی ١٧٨٣ ز چونەتە شیراز و لەوێ نیشتەجێبوون.[٢] بەبۆنەی لاینگری لە پاشای کەریمخانی زەند دوای ڕوخاندنی دەسەڵاتداری زەندەکان. ئاغا محەممەد خانی قاجار ئەم عەشیرەتەی لە شیراز تاراند. بەشێک لە ئەم عەشیرەتەی ئەومەکییە بە بۆنەی ئەوەی کە پێشتریش لە ناوچەی ئەسپەن وەکوو ھاوینەھەوار کەڵکیان لێ وەردەگرت ھاتن بۆ ئەم ناوچەیە و لە شوێنێک لەپاڵ شاخدا قەڵایەکیان سازکرد بەنێو (کامگرد) پاشان گوندی قەڵایان ئاوەدان کردەوە. و کۆچبەریان کرد بۆ باشووری تاران کە دووایش فەتالی شایش ڕایان گۆزاند. و باکووری ئێران پارێزگای مازندەران و نزیک ساری نیشتەجێیان کرد. لە شارەدێی زاغەمەرز وچەند گوندێکی دیکە. شایەنی باسە ھەندێک لە ئەومەکییەکان نیشتەجێی چەند گوندێکی نێوان تووسرکان و مەلایێر. وەکوو حاجیاوا و فریازان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «قلعه (قروه)»، ویکیپدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، 2022-10-20، لە 2023-01-29 ھێنراوە
- ^ کتاب «اشرف البلاد» تالیف علی بابا عسگری، ناشر مولف، تهران ۱۳۵۰، ص ۳۱۶
- ^ کتاب تاریخ ایل عبدالملکی، تالیف رضا قنبری عبدالملکی، ص ۳۷