چوارشەممەسوورە
چوارشەممەسوورە | |
---|---|
ناوی تر | چھارشنبەسوری |
دەگێڕدرێ لەلایەن | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
جۆر | نیشتمانی، فەرھەنگی |
ڕێکەوت | ئێوارەی ئاخرین سێشەممەی ڕەشەمە |
پەیوەند بە | نەورۆز، سێزدەبەدەر |
چوارشەممەسوورە یان کوڵەچوارشەممە[١] (بە فارسی: چھارشنبەسوری) جێژنێکی مێژوویی لەناو ئێران و کوردانە کە زیاتر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئاخرین ئێوارەی سێشەممەی ساڵدا بەڕێوەدەچێت،[٢][٣] ئەم جێژنە مێژوویەکەی بە سەردەمی ئایینەکانی میتراییسم و زەردەشتی دەگەڕێتەوە، چوارشەممەسوورە نەک تەنیا لەناو کوردەکان، بەڵکوو لەناو گەلانی دیکەی ئێرانی و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا بێجگە لە ئێران و کوردستان لە وڵاتانێک وەکوو ئازەربایجان، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھیندستانیش ئەو جێژنەی بەڕێوەدەبەن.[٤]
ناو[دەستکاری]
ئەم ڕێکەوتە چەند ناوی ھەیە. لەوانە چوارشەممەسووری (لە ناو فارساندا)، چوارشەممەسوورە، کوڵەچوارشەممە و چوارشەممەکوڵەیە. وشەی کوڵەچوارشەممە بە چوارشەممەی ئاخری مانگی سەفەریش دەوترێت.[٥] ھەروەھا ئێزدییەکان جەژنی چوارشەمما سۆریان ھەیە کە لە بەھاردایە و چەند ھەفتە دوای چوارشەممە سوورەیە.
سەرەڕای ئەوەیکە وشەی کوڵەچوارشەممە لە ھەندێک شوێنی کوردستان باوە، بەڵام ئەم وشەیە زۆرتر لە ناوچە تورکنشینەکانی ئازەربایجانی ئێران وەکوو تورکەکانی ئەردەبیل، زەنجان و وەرمێ بە کار دەچێت. تورکەکان لە ناوچەی زەنجان بە یەکەمین، دووەمین، سێھەمین و چوارەمین چوارشەممەی مانگی ڕەشەمە (لە فارسیدا: ئیسفەند) بەنۆرە دەڵێن موڵە، سوڵە، گوڵە و کوڵە. وشەی کوڵە لە زمانی تورکیی ئازەربایجانیدا بە واتای کۆنبوو و بەتەمەنە.[٦]
لە ھەندێک ناوچەی دیکەش وەکوو کاشان، گوندی موود لە دزاپی بەلۆچستانی ڕۆژاوا، نەوڕۆزاوا لە ئیلام، تووسرکان و ... ئەم ڕێوڕەسمە بەناوی چوارشەممەسووری لە دواھەمین چوارشەممەی مانگی سەفەر بەڕێوەدەچێت.[٦]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ «کوڵەچوارشەمۆ»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
- ^ Fu, Alison (March 13, 2013). "Persian fire-jumping festival delights Berkeley residents". The Daily Californian.
- ^ Razavi, Mahboobeh (March 1, 2019). "Chaharshanbe Suri in Iran – The Festival of Fire". SURFIRAN.
- ^ چوارشەممە سووری لە رۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت
- ^ «کوڵە چوارشەمە»، فەرھەنگی شێخانی، عەبدولوەھاب شێخانی (کوردی بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
- ^ ئ ا ڕووحولئەمینی، ١٣٩٧: ٥٠-٥١.
کتێبناسی[دەستکاری]
- ڕووحولئەمینی، مەحموود. ١٣٩٧(=٢٠١٨)، آیینھا و جشن ھای کھن در ایران امروز: نگرش و پژوھشی مردمشناختی (بە کوردی: نەریتەکان و جێژنەکانی کۆن لە ئێرانی ئێستاکە: تێبینی و لێکۆڵینەوەیەکی مرۆڤناسانە)، تاران: ئاگاھ، چاپی شەشەم.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چوارشەممە سووری تێدایە. |
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |