چوارشەممەسوورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چوارشەممەسوورەوە ڕەوانە کراوە)
چوارشەممەسوورە
ناوی ترچھارشنبەسوری
دەگێڕدرێ لەلایەن ئێران
 کوردستان
 ئەفغانستان
 ئازەربایجان
 تاجیکستان
جۆرنیشتمانی، فەرھەنگی
ڕێکەوتئێوارەی ئاخرین سێشەممەی ڕەشەمە
پەیوەند بەنەورۆز، سێزدەبەدەر

چوارشەممەسوورە یان کوڵەچوارشەممە[١] (بە فارسی: چهارشنبەسوری‎) جێژنێکی مێژوویی لەناو ئێران و کوردانە کە زیاتر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئاخرین ئێوارەی سێشەممەی ساڵدا بەڕێوەدەچێت،[٢][٣] ئەم جێژنە مێژوویەکەی بە سەردەمی ئایینەکانی میتراییسم و زەردەشتی دەگەڕێتەوە، چوارشەممەسوورە نەک تەنیا لەناو کوردەکان، بەڵکوو لەناو گەلانی دیکەی ئێرانی و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا بێجگە لە ئێران و کوردستان لە وڵاتانێک وەکوو ئازەربایجان، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھیندستانیش ئەو جێژنەی بەڕێوەدەبەن.[٤]

ناو[دەستکاری]

ئەم ڕێکەوتە چەند ناوی ھەیە. لەوانە چوارشەممەسووری (لە ناو فارساندا)، چوارشەممەسوورە، کوڵەچوارشەممە و چوارشەممەکوڵەیە. وشەی کوڵەچوارشەممە بە چوارشەممەی ئاخری مانگی سەفەریش دەوترێت.[٥] ھەروەھا ئێزدییەکان جەژنی چوارشەمما سۆریان ھەیە کە لە بەھاردایە و چەند ھەفتە دوای چوارشەممە سوورەیە.

سەرەڕای ئەوەیکە وشەی کوڵەچوارشەممە لە ھەندێک شوێنی کوردستان باوە، بەڵام ئەم وشەیە زۆرتر لە ناوچە تورکنشینەکانی ئازەربایجانی ئێران وەکوو تورکەکانی ئەردەبیل، زەنجان و وەرمێ بە کار دەچێت. تورکەکان لە ناوچەی زەنجان بە یەکەمین، دووەمین، سێھەمین و چوارەمین چوارشەممەی مانگی ڕەشەمە (لە فارسیدا: ئیسفەند) بەنۆرە دەڵێن موڵە، سوڵە، گوڵە و کوڵە. وشەی کوڵە لە زمانی تورکیی ئازەربایجانیدا بە واتای کۆنبوو و بەتەمەنە.[٦]

لە ھەندێک ناوچەی دیکەش وەکوو کاشان، گوندی موود لە دزاپی بەلۆچستانی ڕۆژاوا، نەوڕۆزاوا لە ئیلام، تووسرکان و ... ئەم ڕێوڕەسمە بەناوی چوارشەممەسووری لە دواھەمین چوارشەممەی مانگی سەفەر بەڕێوەدەچێت.[٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «کوڵەچوارشەمۆ»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
  2. ^ Fu, Alison (March 13, 2013). "Persian fire-jumping festival delights Berkeley residents". The Daily Californian. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Razavi, Mahboobeh (March 1, 2019). "Chaharshanbe Suri in Iran – The Festival of Fire". SURFIRAN.
  4. ^ چوارشەممە سووری لە رۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت
  5. ^ «کوڵە چوارشەمە»، فەرھەنگی شێخانی، عەبدولوەھاب شێخانی(کوردی بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
  6. ^ ئ ا ڕووحولئەمینی، ١٣٩٧: ٥٠-٥١.

کتێبناسی[دەستکاری]

  • ڕووحولئەمینی، مەحموود. ١٣٩٧(=٢٠١٨)، آیینھا و جشن ھای کھن در ایران امروز: نگرش و پژوھشی مردمشناختی (بە کوردی: نەریتەکان و جێژنەکانی کۆن لە ئێرانی ئێستاکە: تێبینی و لێکۆڵینەوەیەکی مرۆڤناسانە)، تاران: ئاگاھ، چاپی شەشەم.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]