چارلز شێرینگتۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

چارلز شرینگتۆن

ئەلسێر چارلز سكوت شرینگتۆن زانیایەكی بەریتانی بووە و خەڵاتی نۆبڵی لەبواری پزیشگیدا وەرگرتووە ، لە 27 نۆڤەمبەری ساڵی 1857 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەدایك بووە ، هەر لە منداڵیەوە خۆلیای هونەر بووە و دوای ئەوەی قوناغەكانی خوێندنی بەسەركەوتووی تەواو كردووە چۆتە زانكۆی الجراحین الملكیە لە ساڵی 1876 لە نەخۆشخانەی سانت تۆماس درێژەی بەخوێندن داوە و هەموو قۆناغەكانی زانكۆی بە سەركەوتوویی تەواوكردووە. لە ساڵی 1879 چارلز باڵاترین ژمارەی لە زانستی ڕوەك و شیكردنەوەی مرۆڤ و زانستی كارەكانی ئەندامی لەشی مرۆڤ بەدەستهێناوە ، لە ساڵی 1884 بۆتە ئەندام لەزانكۆی الجراحین الملكیە ، ساڵی 1885 بەیەكەم دەرچووە لە زانستی سروشت و پلەی ئیمتیازی وەرگرتووە ، هەر لەهەمان ساڵ بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بواری پزیشكدا بەدەستهێناوە ، لە ساڵی 1886 ڕێگەپێدانی لە زانكۆی شانشینی پزیشكەكان وەرگرتووە. لە ساڵی 1891 چارلز لە پەیمانگای بڕاون بۆ توێژینەوەی فسیۆلۆجی و باپۆلۆجی وەكو چاودێر دامەزراوە ، لەساڵی 1895 بۆیەكەم جار لە زانكۆی لیڤەرپۆۆل وەكو مامۆستا دامەزراوە و هەموو دەسەڵاتێكیشی پێدراوە ، ساڵی 1913 لە زانكۆی ئیكسفۆرد كاری كردووە ، ساڵی 1916 بەرگری لە ئافرەت كردووە و داوای كردووە مافی ئەوەی هەبێت لە قوتابخانەی پزیشكی لە زانكۆی ئیسكفۆرد وەربگیرێت ، لە ساڵی 1936 خۆی خانەنشین كردووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارەی كە لێی لەدایك بووە و لەوێ‌ نیشتەجێبووە و بەردەوام گرنگی داوە بەشیعر و مێژوو و فەلسەفە و لە ساڵی 1944 و تەتاكو مردنیشی سەرۆكی مۆزەخانەی ئیبسوویچ ی شارەكەی بووە. چارلز لە ساڵی 1899 لە لایەن زانكۆی شانشینی پزیشكانەوە خەڵاتكراوە ، لە ساڵی 1905 خەڵاتی شانشینی لە كۆمەڵەی شانشینی لەندەن وەرگرتووە ، باڵاترین خەڵاتی بەریتانیای لەلایەن بەریتانیاوە لە ساڵی 1922 پێبەخشراوە ، لە ساڵی 1932 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشكدا وەرگرتووە ، هەروەها 22 بڕوانامەی دكتۆرای فەخری زانكۆكانی جیهانی بەدەستهێناوە. چارلز شرینگتۆن لە 4 مارسی ساڵی 1952 بەهۆی نەخۆشیەوە لە ڕۆژهەڵاتی تیكساسی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە.

وەرگێڕانی لە ویكیبیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )