بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناسریە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناسریە
الناصریة
ناوەندی شاری ناسریە
ناوەندی شاری ناسریە
وڵات عێراق
پارێزگازیقار
ڕووبەر
  سەرجەم١٧٦٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٩ مەتر (٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٥٥٨٬،٤٠٠[١]
زمان و ئایین
  زمانعەرەبی
  ئایینئیسلام (شیعە)
ناوچەی کاتی
  ھاوین (DST)

ناسریە (بە عەرەبی: الناصرية) ناوەندی پارێزگای زیقار و شارێک لە عێراقە. ئەم شارە لەپەنا ڕووباری فورات و باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٠٣، نزیکەی ٥٦٠٬٠٠٠ کەس بووە و لەبەروەی بووەتە چوارەم شاری گەورەی عێراق.[٢] زۆرینەی دانیشتووانی ناسریە لە عەرەبەکان پێکدێن و ئەم شارە لەنەزەر مەزھەبەوە لە موسڵمان، مەندایی و جوولەکە پێکھاتووە،[٣] بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زۆربەی لە موسڵمانە شیعەکان پێکدێت.[٢]

ناسریە لەکۆتایی سەدەی ١٩ و لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی سازکرا.[٤] لەوکاتەوە بووەتە ناوەندی گواستنەوە.[٢] ناسریە ناوەندی ناوچەیەکە کە خورما گرنگترین بەرھەمییەتی. پیشەی کووخی ئەم شارە، نەجاری، بەلەمسازی و زێوسازییە.[٥] لە مۆزەخانەی شاردا کۆمەڵێک لە ئاساری سۆمەر، بابل، عەباسی و ئاشوورییەکانی تێدایە. خرابووەکانی شارەکانی مێژوویی ئوور و لارسا لە نزیکایی ناسریە ھەڵکەوتوون.

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Major Cities citypopulation.de
  2. 1 2 3 Mockaitis 2013، لاپەڕە ٢٩١.
  3. Field Museum of Natural History, 1940, p. 258.
  4. Çetinsaya 2006، لاپەڕە ٨٨.
  5. Dabrowska & Hann 2008، لاپەڕە ٢٦٨.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]