ناجی تاڵیب
| ناجی تالیب | |
|---|---|
![]() | |
| ٢٩یەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق ٦ەمین سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق | |
| لە پۆستدا بووە ٩ی ئابی ١٩٦٦ – ١٠ی ئایاری ١٩٦٧ | |
| سەرۆک کۆمار | عەبدولڕەحمان عارف |
| پێشینە | عەبدولڕەحمان بەزاز |
| پاشینە | عەبدولڕەحمان عارف |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١ی تەممووزی ١٩١٧ ناسریە، ئیمپراتۆری عوسمانی |
| مردن | ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢ (٩٤ ساڵ ژیاوە) بەغداد، عێراق |
| ئایین | شیعە، ئیسلام |
ناجی تاڵیب (١ی تەممووزی ١٩١٧ – ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢)[١] لەماوەی ١٩٦٦–١٩٦٧، ٥٢ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. ئەمەش کاتێک شوێنی عەبدولڕەحمان بەزازی گرت.[٢]
تاڵیب لە ساڵانی ١٩٣٦ تاکوو ١٩٣٩ لە ئەکادیمیای سەربازی بەریتانی خوێندوویەتی. لە ساڵانی ١٩٥٤ و ١٩٥٥ چووەتە لەندەن وەک شارەزایەک لە بواری سەربازی. ئەوکاتەی خانەنشین بوو لە سەربازی ئەوا لەپلەی لیوا بوو.[٢]
لەدایکبوون
[دەستکاری]ناجی تاڵیب کوڕی محەممەد عەلی ئەلئەنزی[٣] لە یەکی تەممووزی ساڵی ١٩١٧ لە ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار لەدایکبووە، ڕەچەڵەکی باوکی بەناوی حاجی تاڵیب دەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی عەنزەی عەرەبی. خێزانەکەی لە چینی خاوەن زەوی و زارەکان بوو لە عێراق و موڵکەکانیان تا ئێستا لە ناسریە لەگەڵ سووق ئەلشیوخ و ئەلعەکیکە ماونەتەوە، باوکی لەو کاتەدا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە. دایکی ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی نەواس لە سووق ئەلشیوخ (خوشکی حەج مەزھەر ئەلنەواس) و یەکێکە لە خێزانە ناسراوەکانی ئەو شارە. تا ئێستاش موڵکی ناجی تاڵیب لە شاری سووق ئەلشیوخ دایە. خاوەنی دوو کوڕ (یەکەمیان پزیشک و خوێندکارێکی تاراوگە لە لەندەن و دووەمیان ئەنمەر کە لە بواری بازرگانی کار دەکات لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا) و چوار کچی ھەبوو، ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو ڕەفیقە کرد کە ھاوبەشی ژیانی بوو، ئەویش دوای چەند مانگێک لە مردنی ناجی تاڵیب کۆچی دوایی کرد، چونکە نەیتوانی بە تەنیا بەردەوام بێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- 1 2 Batatu, H: The Old Social Classes and the Revolutionary Movements of Iraq - A study of Iraq's Old Landed and Commercial Classes and of its Communists, Ba'thists and Free Officers, Princeton University Press, 1978.
- ↑ https://web.archive.org/web/20180323170546/http://www.albawabhnews.com/3009299
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |






