میلان (موشەکی دژەتانک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بینینی ئامانج لە چەکی میلانی دژە تانک

میلان (ئینگلیزی: MILAN Anti Tank) چەکێکی دەستی ئەڵمانی-فەڕەنسی دژە تانکی پێشکەوتووی بەھێزە. "میلانی دژە تانک" لەساڵی ۱۹٦۲ لەنێوان ھەردوو دەوڵەتی (ئەڵمانیا و فەڕەنسا) درووستکرا، تاکو ئەوکاتەی لەساڵی ۱۹۷۱ بۆیەکەمین جار بەکارھێنرا. میانی دژەتانک چەند جۆرێکی تایبەتی خۆی ھەیە، کە ھەریەکێیان و خاوەن چەند تایبەتمەندیێکە بەڵام بەشێوەیەکی گشتگیر خێرایی چەۆی میلانی دژەتانک ۲۰۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکداو دەتوانیێت نزیکەی ۲ دوو کیلۆمەتر ببڕێت تاوەکو دەگات بە ئامانجەکەی و دوای گەیشتنیشی بە ئامانجەکە، یەکەێک لە تایبەت مەندیەکانی تەقینەوەی چەکەکەکەیە بۆ دووجار لەسەر یەک، کە بە ھەردوو جاری تەقینەوەی گولەکەی، تانک یان زرێپۆشەکە تێکیدەدات و لەکاری دەخات.

جۆرەکانی چەکی میلان[دەستکاری]

  • Milan 1: بۆیەکەمین جار لەساڵی ۱۹۷۲ بەکارھێنرا کە یەکەمین جۆری چەکەکەیە.
  • Milan 2: جۆری دووەمی چەکە لە لەساڵی ۱۹۸٤ بە چەند تایبەت مەندیێکی نوێوە درووستکرا.
  • Milan 2T: جۆری تی-۲ تەواوکەری میلانی جۆری دووەم بوو کەلەساڵی ۱۹۹۳ درووستکراو خاوەن ڕێژەیەکی زیاترە لە قەبارەی چەک و ھێزەوە
  • Milan 3: میلانی جۆری سێیەم لەساڵی ۱۹۹٦ درووست کراوە.
  • Milan ER: ئەوجۆرەی چەکی میلانی دژە تانک لەھەریەکێکی پێش خۆی بەھێزتر و ترسناکترە کە دەتوانێنت (۳٫۰۰) مەتر واتا سێ کیلۆمەتری دەوروبەری خۆی خابپور بکات و زیانی پێ بگەیێنێت.

ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی چەکەکەن[دەستکاری]

ئەڵمانیا[دەستکاری]

وڵاتی ئەڵمانیا چونکە خاوەنی بیرۆکەی درووست کردن و چەکەکەیە خاوەن زۆرترین ژمارەی چەکی میلانە، کەھەر خۆیلەخۆیدا (میلانی دژە تانک) بە چەکێکی ئەڵمانی دادەنرێت.

فەڕانسا[دەستکاری]

کە هاوکاتی وڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی بیردۆزی دروستکرنی میلانی دژە تانکە.

کوردستان[دەستکاری]

دوای درووستبوونی جەنگی نێوان (چەکدارانی داعش) - کوردستان (پێشمەرگە))، بەتایبەتی بەکارھێنانی ئۆتۆمبێل و (ئامێری)ی بۆبڕێژکراو و زرێپۆشکراو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە وەکو ھوکاریێکی بواری سەربازی لەلایەن ئەو وڵاتەوە بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ژمارەیەک لە چەکی (میلانی دژە تانک) دران بە ھێزی پێشمەرگەو سەرەتا بۆ ڕاھێنان و فیێربوون لەبەکارھێنانی چەکەکە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان نێردران بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێدا ڕاھێنانی تایبەتییان بینی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارھێنانی چەکەکە، چونکە بەکارھێنانی کارێکی وا ئاسان نەبوو. وە دوای بەکارھێنانیشی لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھاوسەنگی جەنگ بەھۆی بەکارھێنانی "میلانی دژە تانک"ەوە بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردا ھات.

لیستی بەکارھێنانی چەکەکە لەوڵاتان[دەستکاری]

ئەو وڵاتانەی چەکی "میلانی دژە تانکیان لێ بەکارهێنراوە

ئەو ھێزانەی کە چەکەکە بەکاردێنن[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەر[دەستکاری]

پەڕەی میلانی دژە تانک لە (تەکنەلۆژیای سەربازی)

  1. ^ "Armenia purchases France-Germany co-produced anti-tank missile systems". Apa.az. 1 July 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١٨ تەممووز ٢٠١٣ ھێنراوە. 
  2. ^ Belgium selects Spike missile to replace Milan – Armyrecognition.com, January 3, 2013
  3. ^ France Orders Anti-Tank Missile from MBDA – Defensenews.com, 5 December 2013
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  5. ^ "Unterstützung der Regierung der Autonomen Region Irakisch-Kurdistan bei der Versorgung der Flüchtlinge und beim Kampf gegen den Islamischen Staat im Nordirak (PDF)" (PDF). German Bundeswehr (بە زمانی German). 31 August 2014. لە ڕێکەوتی ٠١ ئەیلوول ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  6. ^ "Irak: Deutschland schickt Kurden Panzerabwehrraketen". Spiegel Online (بە زمانی German). 31 August 2014. لە ڕێکەوتی ٣١ ئاب ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  7. ^ French, American Weapons Take Toll on ISIS in Ground Combat - Military.com, 16 November 2015
  8. ^ http://www.revestito.it/? id1=101&idaux=101&wiki=Forze_armate_mondiali_dal_secondo_dopoguerra_al_XXI_secolo/Italia:_esercito_3
  9. ^ "Kampf gegen IS-Miliz: Ausrüstung der Bundeswehr möglicherweise in die Hände der PKK gelangt". Der Spiegel. لە ڕێکەوتی 2015-02-14 ھێنراوە. 
  10. ^ ی ا "Trade Registers". Armstrade.sipri.org. لە ڕێکەوتی 2013-06-20 ھێنراوە. 
  11. ^ Syrian rebels captured ammunition depot with Milan / Konkurs anti-tank missiles and rockets Archived ١٠ی ئابی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین. – Armyrecognition.com, 5 August 2013