مورادی چوارەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موڕادی چوارەمەوە ڕەوانە کراوە)
   مورادی چوارەم
سوڵتان موڕادی چوارەم
ناوی سوڵتانسوڵتان موڕادی چوارەم
لە دایکبوون١٦١٢
مردن١٦٤٠
پێش خۆیموستەفای یەکەم
دوای خۆیئیبراھیمی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئەحمەدی یەکەم
دایکماھپەیکەر کۆسەم سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

موڕادی چوارەم کوڕی ئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، ھەژدەیەم خەلیفەی عوسمانییە و لە نێوان ساڵانی ١٦١٢ تا ١٦٤٠دا ژیاوە، ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی کرد لە ١٦٢٣وە و کاتێک لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بوو، لە سەردەمی ئەمدا بەغدا خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٦٣٩ز، زۆر حەزی بە شیعر ئەکرد ھەروەک مۆسیقییەکی لێھاتوو بوو.

خەلافەتی گرتە دەست لە دوای لابردنی موستەفای مامی، و لەبەرئەوەی لە تەمەنێکی مناڵدا بوو، ئینکیشاری سەرەتا دەستیان بە سەردا گرت، یاخیبوونێک ڕوویدا لە بەغدا و خەلیفە سوپایەکی بۆ ناردن بەڵام سەفەوییەکان چوونە بەغداوە و دەستیان بە سەردا گرت، و لە دوای مردنی شا عەبباسی سەفەوی و جێگرتنەوەی بە کوڕە بچوکەکەی، عوسمانییەکان سوودیان لەو فرسەتە وەرگرت و گەمارۆی بەغدایان دا.

وەرگرتنی دەسەڵات[دەستکاری]

کارووباری وڵات تێکچوو بوو، ئاژاوە و پێکدادان ھەموو لایەکی گرتبوویەوە، و بە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە دوای سوپای ئینکیشاری عوسمانی دووەمیان کوشت جارێکی تر موستەفای یەکەمیان لە جێگەی دانا، پاشان ھەستان بە لابردنی موستەفای یەکەم و موڕادی چوارەمیان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدابوو، بەھۆی بچووکی سوڵتان موراد دایکی (ماھپەیکەر کۆسەم سوڵتان) کە بە بەھێزترین سوڵتانی ئافرەت دەناسرێت لە مێژووی دەوڵەتی عوسمانیدا، بوو بە نائیبەی سەڵتەنات و چەندین ساڵ خۆی بە تایبەت فەرمانڕەوایی دەوڵەتی عوسمانی کرد تا سوڵتان موراد گەورە بوو و جڵەوی لە دایکی وەرگرتەوە و وەک باپیرانی دەستی کردەوە بە فەتح

ویلایەتی سوڵتان[دەستکاری]

لە سەرەتای دەسەڵاتی موڕادی چوارەمدا دەوڵەتی عوسمانی گیرۆدەی ناجێگیری و پێکدادان و ئاژاوەی ناوخۆیی بوو، و لە ھەموو لایەکدا سەربەخۆیی ڕائەگەیەنرا لە دەوڵەت، و دەوڵەتی سەفەوی سوودی لەم فرسەتە وەرگرت و دەستی گرت بەسەر بەغدادا، و دەوڵەت ھەوڵی دا بیگەڕێنێتەوە بەڵام بە ھۆی یاخیبوونی ئینکیشاری لە سەدڕی ئەعزەم نەیانتوانی.

شۆڕشی ئینکیشاری[دەستکاری]

خەسڕەو پاشا یەکێک بوو لە سەدری ئەعزەمەکان کە سوڵتان لایبرد، پەنای بردە بەر ئینکیشارییەکانی ئیستەنبوڵ و چۆن ئەیویست ئاڕاستەی ئەکردن، و ئینکیشاری شۆڕشیان کرد لە پایتەختدا و داوای گەڕاندنەوەی خەسرەو پاشایان ئەکرد، دوای ئەوەی سوڵتان ڕەتی کردەوە ئینکیشاری ھەستان بە کوشتنی حافیز پاشای سەدڕی ئەعزەمی ئەو کاتە لە بەردەم سوڵتاندا.

و سوڵتان ئەیزانی خەسرەو پاشا لە پشت ئەو شۆڕشەوەیە، فەرمانی کرد بە گرتنی، بەڵام خۆی نەدا بە دەستەوە کە ئەوەش یەکەم جار بوو لە دەوڵەتی عوسمانیدا ڕووبدات وەزیر لە فەرمانی سوڵتان دەرچێت، بەڵام ئەو ھیزانەی ڕاسپێردرابوون بە گرتنی دەستیان بە سەردا گرت لە کۆشکەکەیدا و کوشتیان لە ١١ی ئازاری ١٦٣٢ز، و لە ڕۆژی دواتردا ئینکیشاری شۆڕشیان دەست پێکرد، بەڵام سوڵتان بە توندی لە بەردەمیاندا وەستا.

جێگیربوونی ئاسایش[دەستکاری]

ماوەی جێگیری کۆسەم سوڵتان کۆتایی پێھات کە نۆ ساڵی خایاند، و موڕادی چوارەم دەستی گرت بەسەر کاروباری دەوڵەتدا، دوای ئەوەی بە توندی رووبەڕووی شۆڕشگێرەکان بوویەوە و ھەموو ئەوانەی کوشت کە دەستیان لە ئاژاوەکەدا ھەبوو، شۆڕشەکە ھێور بویەوەو بارودۆخ جێگر بوو، و سوڵتان ھەستا بە دەرکردنی ئەو بڕیارانەی کە یاسایان ئەگەڕاندەوە بۆ دەوڵەت، تاکو یەک لایی بێتەوە بۆ گەراندنەوەی ئەو خاکانەی لە دەستیان داوە.

سوڵتان لە سەرکردەی سوپایەکی گەورەدا ڕۆیشت بەرەو وڵاتی فارس لە ساڵی ١٦٣٥ز و دوا ئەوە چەند شەڕێک کەوتەوە لە نێوانیان و لە نێوان سەفەوییەکان، تا لە کۆتاییدا شای سەفەوی ڕازی بوو بە ڕێکەوتن و وازی لە شاری بەغدا ھێنا بۆ عوسمانییەکان لە بەرامبەر ئەوەی ئەریوانی بۆ بگەڕێننەوە، وتوێژ ماوەی دە مانگ لە نێوانیان بەردەوام بوو، و ڕێکەوتنامە بە سترا لە ١٩ی ئەیلوولی ١٦٣٩ز بەناوی ڕێکەوتننامەی زەھاو بۆ دیاریکردنی سنوری عوسمانی - سەفەوی.

وەفاتی سوڵتان[دەستکاری]

ھەشت مانگ لە دوای گەڕاندنەوەی سوڵتان لە ھەڵمەتە بەھێزەکەی، کۆچی دوایی کرد لە ٨ی شوباتی ١٦٤٠دا و تەمەنی نزیکەی ٢٨ ساڵ بوو و مناڵی لە دوا بە جێ نەما. سوڵتان موڕادی چوارەم بە یەکێک لە سوڵتانە گەورە عوسمانییەکان دادەنرێت، کە یاسای گێڕایەوە بۆ دەوڵەت، و دیسیپلینی گەڕاندەوە بۆ سوپا، و خەزێنەکانی دەوڵەت ژیانەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]