لێدوانی بەکارھێنەر:Soranab77
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١١٨ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)
گوندی دەرەشیش[دەستکاری]
چی دەزانیت دەربارەی گوندی دەرەشیش؟
جوگرافیا و مێژوی گوندی دەرەشیش دەکەوێتە چوار کیلۆ مەتری باکوری ڕۆژ هەلاتی شاری هەلەبجە لەکاتی ساسانیەکان ئاوەدان بوو چەندین شووێنەواری مێژوویی تێدایە وەک قەلای مۆرتکەو قەلاکانی قەلاڕێزێن کەدەکەونە ڕۆژ هەلاتی گوندەکەوە شوێنەواری تەپەمارانە کەدەکەوێتە ڕۆژ ئاوای گوندەکەووە شوێنەواری تەپەقارەغان دەکەویتەباکوری ڕۆژ ئاوای گوندەکەوە لەسالەکانی 1260 زاینی کەسایەتی ناودار سولتان ئیسحاق کوڕی شێخ عیسای بەرزنجەلەگونی گوڵپەوە کۆچ ئەکات بۆگوندی دەرەشیش ولەوێ نیشتە جێ ئەبێت ماووەیەک لەوێ ژیان بەسەر دەبات پاشان کۆچ ئەکات بۆ گوندی شێخان لەکاتی فەرمان ڕەوایی ئەردەلانیەکان ئاوەدانیکی زۆری هەبووە عەشیرەتی بەناوبانگی کەمان گەری لەوکاتانەدا لەگوندی دەرەشیش نیشتە جێبوونە کاتێک عیلی جاف لەناوچەی جوانڕۆ دادەمەزرێت ابراهیم خانی کەمانگەری بەخۆی وچەند سوار چاکێکەوە بەخانەوادەکانیانەوە بۆ پشتیوانی کردنی عێلی جاف کۆچ دە کە ن بۆکوردستانی رۆژهەڵات لە دە وروبە ری جوانرۆ جیگر دە بن .. وە بەهرام خانی کەمانگەریش کەکەسێکی ئازاو سوارچاک و لێهاتوو بووە لەلەیەن ئیمام قولی خانی ئەردەلانی وە بانگ دەکرێت و دەکرێت بەسەر لەشکری ئەردەلانی لەکرماشان وڕۆژ هەلاتی شاری سنە که مانگەری یەکان ئێستاش چەند بنەمالەیەکیان لەدەرەشیش و هەلەبجەدەژین لەساڵی شەستە کان و حەفتاکاندا لەلایەن ڕژێمی عیراقەوە بەتەیارەو دەبابە بۆردوومان کراوە . Soranab77 (لێدوان) ١١:١٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
وتاری جەلیلە پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.
ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.
دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}
، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.
تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}
پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:١٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- بەڕێز @Soranab77 تکایە کێشە ئاماژە پێکراوەکانی وتارەکە چارەسەر بکە بۆ ئەوەی نەسڕدرێتەوە زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:١٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)