لێدوانی بەکارھێنەر:Baneh k

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک رەزا ئەو کاتەت باش و دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت. تکایە بۆ ئەم وێنانەی کە بارت کردووە زانیارییەکانی ژێدەر و مافی بڵاوکردنەوە زیاد بکە. ھەر وێنەیەک کە لەسەر ویکیپیدیا بار دەکرێ دەبێ ژێدەر و مۆڵەتنامەی ھەبێ دەنا تووشی سڕینەوە دەبێ. بۆ نموونە چاو لێرە بکە با باشتر ئاگادابی. بۆ مۆڵەتنامەش چاو لە ویکیپیدیا:تاگەکانی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکان بکە. بۆ نموونە بۆ بەرگی کتێبەکان مۆڵەتنامەی Non-free book cover بەکاربھێنە. سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ٠٧:٥٦, ٢٦ شوبات ٢٠١٢ (UTC)


ھاوڕێی بەڕێز؛ وتاری جوانت داناوە. دەست خۆش بێت.

بەس لە نووسینەکانتدا ئەم خاڵانەت لە بەرچاو بێت.

خاڵ(point) و کاما(comma) ئەشێ بێ بەین لە دوای وشەوە بێن، لە دوای خاڵ یان کاما ھەر وشەیەک کە دەنووسی پێویستە بەینی پێ بدەی. بۆ نموونە:

نالی شاعیری کورد، لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو. لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد. دروستە

نالی شاعیری کورد،لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو.لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد. نادروستە

نالی شاعیری کورد ، لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو . لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد. نادروستە

نالی شاعیری کورد ،لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو .لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد . نادروستە


بە ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان؛ پیرەھەڵۆ

گوندەکانی بانە[دەستکاری]

سڵاو. تکایە لە دروستکردنی داڕێژەی گوندەکانی بانە دەست ڕاگرە. خشەیەکی فارسی ھەیە ئێستا ئامادەی دەکەم. تۆ ناوی گوندەکان بکە بە کوردی و ئێمە بە ئۆتۆماتیک وتار بۆ گشت گوندەکان دروست دەکەین. سپاس--ئاسۆ (talk) ١١:١٠, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC) ناوەکانم کۆپی کرد. تکایە ڕیزی ناوەکان تێکمەدە با پاش بە کوردی کردنیان ھەر بەو ڕیزەوە بیانخەمەوە لای ژمارەی دانیشتوانەکانیان. دیسان سوپاس --ئاسۆ (talk) ١١:٣٤, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێز چەند ناوێکی ترم لە کۆتایی هەر بەشێکا زیا کردووە کە جەنابتان نەتان نوسیبوو ، دوای ئەوەش لە بانە ٣ گوند بە ناوی بەردەڕەش هەیە کە هەندێک گۆڕانکاریم ئەنجام داوە ، ئەوجا چەن گوند وەک " بێلوو" و "ماسیەر" لە مەریوانیش بونیان هەیە بۆ ئەوانیش شڕۆڤەم زیا کردوە ، جا خۆت وەستای باشتریان چێ ئەکەی ، م ئاوام لەدەس هات ... سپاس Baneh k (talk) ١٤:٢٧, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش، ماندوو نەبی. پێرارەکە چەند شەو لە کەوپێچ خەوتم؛ بۆ کانیسوور و ئارمردە و وزمەڵێش ڕۆشتووم! یادی بەخێر. دوو پرسیار: ئەی ئەو چەند ناوە کە نەتکردووە بە کوردی چین؟ من بۆ نووسینی ناوی گوندەکانی مەریوان تێکۆشاوم ئەو ناوە بنووسم کە خودی خەڵکی گوندەکە بە لەھجەی خۆیانەوە دەڵێن، تۆش ئەو خاڵەت لەبەرچاو گرتووە؟ --ئاسۆ (talk) ١٤:٥٨, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
ئەوانەی کە کردوومن بە کوردی وا لە سەدا سەد لە ناوەکەیان متمانەم هەیە و بەو شێوازەن کە لای خەڵکی ناسراون ، ئەو چەن دانە کە نەمکردوون وا هەندێک دووشکم ، چونکە چەن دێهاتێک هەن کە چۆڵ کراون یا خود ناویانم کەمتر بیستووە ، چاوەڕوانم بە زووترین کات ناوەکانیان ساخ وەکەم و بیان نووسم . بژیت Baneh k (talk) ١٥:٠٥, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزم تکایە پیاچوونەوەیەکی وردتری بۆ بکە با ئەگەر کێشەیەک نییە وتارەکانی دروست کەین. بە بیروڕای من ناوی شار و گوندەکان چونکوو یەک وشەن بەسەر یەکەوە بنووسرێن دروستترە؛ بۆ نموونە کانیسوور باشترە لە کانی سوور. (فارسەکان ھەموو وشەیەک لەتلەت ئەکەن، یانێ ئێمە ئەزانین ئەم وشە لە چییەوە وەرگیراوە بۆ نموونە: ویکی‌پدیا)سپاس --ئاسۆ (talk) ١٩:٠٣, ١ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ئاسۆ گیان پێم وابێ دەستی بەیتێ باشە ، کێشەیەکی تیا نابینم ، گەر تیاشیا بێ چاکی ئەکەین . بەڵام بە تازەیی بینیومە کە کانی سوور لە فارسیشا بەسەر یەکەوە ئەنووسن ، جا پێم وابێ ئاوا بە جوێ بێ باشترە ، خۆت وەکیل و سەرپشک بە . سپاس بۆ هاوکاریت هێژا.Baneh k (talk) ١٩:٢٩, ١ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ئەم وتارەم دروست کردووە: لیستی گوندەکانی بانە. خۆم ھەندێ دەستکاریی ڕێنووسی ناوەکانم کردووە تکایە تۆش پیابچۆرەوە. تکایە ئیتر دەستکاریی داڕێژە:گوندەکانی شارستانی بانە مەکە. کاتێک لیستەکە ھیچ ھەڵەی تێدا نەما ئەو کاتە داڕێژەکەش نوێ دەکەینەوە. ئەم کارە زۆر بۆم گرنگە چونکوو پێم خۆشە ببێت بە ستاندارێک بۆ شارستانەکانی تریش. سپاس --ئاسۆ (talk) ١٠:٥٣, ٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
مامۆ گیان وەڵڵا جا دەسەڵات چیە ، ئەگینا من زۆر لەگەڵ تێکەڵ کردنی ناوی ئەو دێهاتانە نیم وەکوو: کانی سێو= کانیسێو ، بەڵام سپاس. من زیاتر دەسکاریان ناکەم جگە لە ناوی "کانی خراط" کە نازانم چیە بەڵام وابزانم گەر هەڵە نەبم "کانی خەرات" راستە و داینێ گەر هەڵەش بوو وا دواتر چاک یەکرێ ، وانیە؟ بزاڤ (talk) ١٦:٤٣, ٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بزاڤی بەڕێز بە AsoBot وتارەکانم دروستکرد بۆ گوندەکانی بانە: پۆل:گوندەکانی بانە. جا ئەم گوندانە دوو جار ناویان ھاتبوو: بڕوێشکانی، گوێزڵێ، کانیسێف، کانیسێو و ھەروەھا کانیسوور ھەم ناوی گوندە ھەم شارەدێ. تکایە سەیرێکیان بکە بزانە کێشەی تریشیان ھەیە؟ --ئاسۆ (وتووێژ) ٢١:٠٢, ١٠ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

هەڤاڵ ئاسۆی ئازیز، سپاس ، کاکە کانیسوور لەبەشی نمەشیرا وەک شارەدێیە بەڵام کانیسوورێکی ترمان هەیە لە بەشی نەنۆرا کە گوندە و بچووکترە، بانە چەندین دێهاتی یەک ناویان هەیە، بۆیە ئەبێ شتێک دوای ناوەکەیان زیا کەین وەک : کانیسوور(شارەدێ)، کانیسوور(گوند) یان کانیسوور(نمەشیر) کانیسوور(نەنۆر)، هەندێک هەڵە لە ناوی گوندەکانا هەیە بۆ نموونە: ساتیار(سیاتیار) لەراستیدا "سیاتیارە" نەک ساتیار کە ئەوە پێم وابێ پێویستە بگوازرێنەوە، چەندین نموونەی تری وا هەن کە گەر ئەجازەت لەسەر بێ وردە وردە رایانئەگوێزم ، بەڵام بۆ ئەو ناوە دووپات کراوانە بەڵێ یەک کانیسێو هەیە و یەک کانیسێف و یەک بڕوێشکانی بەڵام دوو کانیسوور هەیە. هۆکەشی ئەوەیە بانە سێ بەشی بوو کە دوای کرا بە چوار بەش هەندێک دێ لە ئامارا لە هەردوو بەشی"ئاڵۆت" و "نمەشیر"دا هاتووە کە ئەم دوو بەشە بەیەکەوە نووساون . سپاس بۆ ئەو کارە جوانە ، ئیشەڵڵا بە پێزتر کاریان لەسەر ئەکەم ، بۆ نموونە وێنەی زۆربەیان بە کامێرای خۆم ئەگرم و دایان ئەنێم ، سپاس جارێکی تر -- بزاڤ (وتووێژ) ٢١:٥٥, ١٠ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

کاکە گیان لەبەرت مرم ئەم داڕێژە داڕێژە:گوندەکانی شارستانی بانە بۆ ئەو گوندانە زیا بکە، با لە لاپەڕەی هەموویانا ببێت شتێکی بەسوودو جوانە ، بزاڤ (وتووێژ) ٢٢:٢١, ١٠ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

پێشبینین[دەستکاری]

کاک ڕەزا تکایە پێش پاشەکەوتکردن دوگمەی «پێشبینین نیشانبدە» لێبدە و گۆڕانکارییەکانت ببینە. ئەگەر بە دڵت بوو ئەو کاتە پاشەکەوتی یکە. با ئەو کەسانە خەریکی چاودێرین بە تەماشکردنی یەک پەڕە، زوو بزانن چیت کردووە. ھەروەھا ھەموو پیاچوونەویەک لە داتابەیسەکەدا دەمێنێتەوە و قەبارەکەی گەورە دەکاتەوە. ئەگەر ھەموو کەسێک ھەمیشە وا بکات، قەبارەی داتابەیسەکە لە download.wikimedia.org زۆر قورس ئەبێتەوە.سپاس --ئاسۆ (talk) ٢٠:٣١, ١ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەڵێ برام سپاس لە رێنماییت، بۆیە ئەو کارە ئەکەم لای من زوو زوو هێڵی ئینتێڕنێت ئەپچڕێ بۆیە دوای هەر گۆڕانکاریەک کە لە ژێدەرەگەلی جیاواز دەریان ئەهێنم پاشکەوت ئەکەم تا لەدەس نەچن ، بزاڤ (talk) ٢٠:٥١, ١ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەستەرکردن بۆ وشەی "دڵدار"[دەستکاری]

ئەزیزم، دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ نووسینی ئەو وتارە جوانانە. لە وتاری لەشفرۆشی دا، بەستەرێکت داوە بە وشەی "دڵدار"، بەڵام ئەو بەستەرە کاتێک کرتەی لەسەر دەکەیت دەتباتە سەر دڵداری هۆنراوەنووس.

بەکورتی، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە وتارێکمان هەیە بەناوی "دڵدار" ـەوە و ئەو وتارە لەسەر هۆنراوەنووس دڵدار نووسراوە، بەڵام مەبەستی وشەی دڵدار لە وتاری لەشفرۆشیدا؛ دڵداری هۆنراوەنووس نییە. جا ئەگەر ئەو دڵدارەی تۆ مەبەستتە شتێکی دیاریکراوە، تکایە وتارێکی لەسەر بنووسە بەناوێکی ترەوە وەکوو "دڵدار (مرۆڤ)" یان شتێکی لەو جۆرە، پاشان لە وتاری لەشفرۆشی بەستەرەکەی دابنێ. بژی --برووسک (وتووێژ) ٠٠:٠٨, ٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سپاس برام، مەبەست لە دڵدار لەم وتارەدا "معشوقە" واتە "کەسێک کە دلداری لەگەڵا ئەکرێت" سپاس بۆ ئەو ئاگادار کردنەوە .بزاڤ (وتووێژ) ٠٠:١١, ٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ئەزیزی منیت. بەڵێ دەزانم مەبەستت معشوق ـە. بۆیە وەک وتم دەتوانیت وتارێکی نوێی بۆ بکەیتەوە. هەر سەرکەوتوو بیت :)--برووسک (وتووێژ) ٠٠:١٣, ٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

ناوی وتار[دەستکاری]

سڵاو کاک ڕەزا، ئەم کاتەت باش. بەڕێز ئەگەر ناوی وتارێک کەوانەی تێدا بێ ئەوە لە نێوان ناوەکە و کەوانەکە دەبێ کاراکتێرێک بۆشایی (فاصلە) ھەبێ. بۆ وێنە:
دروست: لەیلا (ئەلبۆم) - نادروست: لەیلا(ئەلبۆم)
لەگەڵ ڕێزم.--:]چالاکوتووێژ ١٨:٢٩, ٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سپاس کاکە، بەڵێ رەچاوی ئەکەم-- بزاڤ (وتووێژ) ٢١:٤٧, ٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

پەراوێز وسەرچاوە[دەستکاری]

سڵاو کاک ڕەزا ماندوو نەبیت. بەڕێز چاوم لە دەستکارییەکانت لە وتاری توێکاری کرد. پەراوێز و سەرچاوە جیاوازییان زۆرە. ئەم شتانەی ئێوە لە پەراوێزدا نووسیوتانە دەبێ لە سەرچاوەدا بنووسرێن. بۆ زانیاری زیاتر چاو لێرە بکە، بە تایبەت بەشی «جیاوازییەکانی بەشی ئاماژە بە سەرچاوە و بەشی پەراوێزەکان». بژیت!--چالاکوتووێژ ١٠:٥٩, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بەرێز چالاک ئەو پەراوێزانە لە جێی خۆیانان، من ئەو پەراوێزانە بە سەرچاوە نازانم، سەرچاوەی من ویکیپێدیای فارسییە، من تەنیا بۆ وەرگێڕانی وشەکان تا ئەندازەیەک لە پەراوێەکان کەڵکم وەرگرتووە ، بە داخەوە کتێبێکی وا باشم لەسەر توێکاری لە کوردیا نەدیوە جگە لە یەک فەرهەنگ کە هیچ بەکار نایات. تەنیا ئەو لینکە ئینگلیسییە وەک سەرچاوەیەک ئاکرێ قبووڵ بکرێ . بزاڤ (وتووێژ) ١١:٠٩, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
نا کاک ڕەزا گیان مەبەستی من شتێکی تر بوو. مەبەستم ئەمە بوو لە پەراوێزدا تەنیا کورتەیەک لە ناوی ئەم کتێبەی کە کەڵکی لێ وەرگیراوە دێت و ناوونیشانی کامڵی کتێبەکە دەبێ لە سەرچاوەدا باسی بکرێت. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٠٥, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێز چالاک هەرچەندە من ئەو شێوازەی پێشوم پێ باشتر بوو بەڵام وەک رێز گرتن لە یاساو لە جەنابیشت ئەوا رەچاوم کرد و جێبەجێ بوو. بژیت بزاڤ (وتووێژ) ١٩:٠٠, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک ڕەزا. بەڕێز پەیامێکم لە لاپەڕەی لێدوانی کاک ئازادا نووسیوە کە بەشێکی ئاڕاستەی ئێوەیە. بەڵام پێش ئەوەی کە ئەم باسە بێتە پێش، دەمەویست بڵیم جنابت ژمارێک وتاری بەسوودت لێرەدا نووسیوە کە زۆر شیاون بە لاتینیش لە ویکی کوردیدا بڵاو ببنەوە. وتم ئەگەر ڕازی بی ئەوە لەوێش ئەم وتارانە بڵاو بکەینەوە جا ئەگەر بۆخۆت حەوسەڵەت بێ چ باشتر دەنا من حازرم (ھەڵبەت بە ناوی خۆت) بڵاویان بکەمەوە. ئەگەریش ڕازی نەبی ئەوە ھیچ. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکوتووێژ ٢٠:١٢, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاکی ئازیز رازی بوونی منی ناوێ ، من گیان و دڵم بۆ ئەوە ئەدەم کە وتارێک زیا ببێ بە کوردی جا چ لەم ویکی چ لەو ویکی ، زۆرم پێخۆشە، من زۆر شارەزای ویکی لاتین نیم تۆ دەستیان بەرێ من وردە وردە تماشات ئەکەم و فێر ئەبم ، بەڵام ئەو وتارانە کاریان ماوە واتە ناتەواون، ئەمەوێ بەشی پزیشکی و گەزندە کۆمەڵایەتیەکان وردە وردە پوختە تر کەم . من لەگەڵتام بۆ هەر چەشنە نووسینێکی بەسوود .بزاڤ (وتووێژ) ٢٠:١٥, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
سپاس بۆ ئەم ھەست و بیروڕایە جوانەت. منیش لەم کارانەی کە لەوێ دەیکەم ئاگادارت دەکەمەوە. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢٠:٢١, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک ڕەزا، دەمێکە دیار نی. بەڕێز ئەم دوو pdfـانەم چاو پێکەوت، وتم لەوانەیە بە کارت بێت:

ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢١:٠٠, ٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو! مام ڕەزا بە خوا بیرم ئەکردی! چۆنی کاکە؟--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٣:١٤, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

  • سڵاو مامە چالاک گیان ، رۆحی کاکە گیان رێزم هەیە بۆت بزاڤ (لێدوان)

مام ڕەزا گیان ئەوانە ھەموو کتێبی وشەنامەی پزیشکیی کوردین. لەوانەیە بە کەڵکت بێ. منیش ئەوەندەم لە دەست دێت بۆ وەڵام دانەوەی ھەموو زەحمەتەکانت. دیار نەبووی ھەر بیرم دەکردی. دەستخۆش بۆ ھەموو زەحمەتەکانت.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٣:٢٤, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک ڕەزا گیان ئێستا کە چالاک بوویتەوە وتم ئەمە ببینی، داوای جنابت بوو ئەگەر لە بیرت بێ، بەینەکە دروستم کردووە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ٠١:٤٣, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک گیان سپاس بۆ زەحمەتەکانت ، مەمنوون بۆ ئەو کتێبانەش هەرچەندە ئەو کتێبەی ئاخرم هەبوو بەڵام بە پی دی ئێف نەمبوو سپاست ئەکەم. بۆ ئەو داڕێژەیەش ماندوو نەبی زۆر کارێکی باش و بە نرخە .بزاڤ (لێدوان)
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Baneh k!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦٠ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

دیاکۆ ماد ‏٠٧:٥١، ١٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

سڵاو، Baneh k. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٠، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری "بابا تاھیری ھەمەدانی"[دەستکاری]

سڵاو کاکی هاوشاریم :)

لە وتووێژی وتاریبابا تاھیری ھەمەدانیدا بابەتێکم داناوە کە دەڵێت شێعرەکانی باباتاهیر لە ڕاستیدا سەر بە زمانی کوردی و شێوەزاری لەکین. تکایە ئەوە وەخوێنە و ڕای جەنابت دەربارەی ئەوە کە باباتایر وەک کورد یان فارسێک بناسێنین. دەرببڕە. بە سپاسەوە Eyubm (لێدوان) ‏١٦:٠٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Share your experience and feedback as a Wikimedian in this global survey[دەستکاری]

  1. ^ This survey is primarily meant to get feedback on the Wikimedia Foundation's current work, not long-term strategy.
  2. ^ Legal stuff: No purchase necessary. Must be the age of majority to participate. Sponsored by the Wikimedia Foundation located at 149 New Montgomery, San Francisco, CA, USA, 94105. Ends January 31, 2017. Void where prohibited. Click here for contest rules.

Your feedback matters: Final reminder to take the global Wikimedia survey[دەستکاری]