لێدوانی بەکارھێنەر:گرووپی قوتابخانە
![]() ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٢٨٬٨٦٨ وتار و ١٤٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی: ![]()
|
-- مادیوتووێژ ١٥:٥٦، ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
پەڕەی بەتاڵ[دەستکاری]
سڵاو، دەستان خۆش بۆ دەستکارییەکان، بەڵام تکایە دەست ھەڵبگرن لە دروستکردنی پەڕەی بەتاڵ بە دانانی تەنھا تاگی ئامادەکردن. ئەم تاگە لەکاتێکدا بەکاریەت کە بەلایەنی کەمەوە ٢-٤ دێڕ لە بابەتەکە نووسرابێت، نەک پەڕەیەکی خاڵی دروست بکەیت و ئەم تاگەی لێبدەیت.—ژیار وتووێژ ٠٩:٢٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
سڵاو و سپاس بۆ سەرنجتان @Lost Whispers:، پەڕەی بەتاڵ دروست ناکەین، ئەگەر تاگی ئامادەکردنمان لێداوە بە زووترین کات دەنووسرێن یان خەریکن کاری لەسەر دەکەن بۆیە دایانناوە. گرووپی قوتابخانە وتووێژ ١٣:٣٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)