دەردەشا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەردەشا
ناوەکانی تریگاوت
thumbtime=94
ئەنیمەیشنێکی پزیشکی ئاوسان، شێوان و ڕەقبوونی جومگەکان نیشاندەدات لە نەخۆشێکی دەردەشا
تایبەتمەندیڕۆماتۆلۆجی، پزیشکیی ھەناو لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
نیشانەکانئازاری جومگەکان، ئاوسانی جومگەکان، و سوور ھەڵگەڕان[١]
Usual onsetپیاوانی بەتەمەن،[١] ژنانی سووڕی مانگانە وەستاو[٢]
ھۆکارەکانترشی یوریک[٢]
Risk factorsڕژێمی خۆراکی دەوڵەمەند بە گۆشت یان بیرە، کێش زیادی[١][٣]
ڕێگەگرتندابەزاندی کێش، ڤیتامین سی، و نەخواردنەوەی کحول[٤]
چارەسەرکردندەرمانە دژەھەوکردنە نا ستیڕۆیدییەکان، گلوکۆکۆڕتیکۆیدەکان، کۆلچیسین[٢][٥]
ڕوودانەوە١–٢٪ (وڵاتانی پێشکەوتوو)[٤]

دەردەشا یان میری جۆرێکە لە ھەوکردنی جومگە کە دەناسرێتەوە بە ڕوودانی چەندبارەی سووربوونەوە، ناسکی، گەرمداھاتن، و ھەڵئاوسانی جومگە (کان).[١][٢] بە گشتی ئازارەکە خێرا پەرە دەستێنێت، بە کەمتر لە ١٢ کاتژمێر دەگاتە ئەوپەڕی توندییەکەی.[٤] نزیکەی نیوەی حاڵەتەکان لە جومگەی بنکەی پەنجە گەورەوە ڕوودەدات.[٦] ھەروەھا دەکرێت ببێتە ھۆی نیشتنی کریستاڵ، بەردی گورچیلە، یان زیانگەیاندن بە گورچیلە.[١]

ئەم نەخۆشییە بەھۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ڕێژەی ترشی یوریک لە خوێندا ڕوودەدات.[٢][٤] ئەمیش بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکار لەوانە جۆری خۆراک، کێشەی تەندروستی، و ھۆکارە بۆماوەیییەکان.[١][٣]

دەردەشا زیاتر لەو کەسانە ڕوو دەدات کە بە بەردەوامی گۆشت یان خواردنە دەریایییەکان دەخۆن، بیرە دەخۆنەوە، یان کێش زیادن ھەر لەبەر ئەمەشە بە نەخۆشی پاشاکان (یان دەوڵەمەندەکان) ناوبراوە.[٤][٧] مێژووەکەی کۆنە و بەلایەنی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسڕییە کۆنەکان.[٤]

قاچی نەخۆشێک پێشاندەدات کە جومگەی بنکی پەنجەگەورەی سوورھەڵگەڕاوە
دەردەشا دەردەکەوێت لە شێوەی سوورھەڵگەڕانێکی کەم لە بنکی پەنجەگەورەی نەخۆشێکدا

نیشانەکان[دەستکاری]

دەردەشا دەکرێت بە چەند شێوەیەک دەربکەوێت، ھەرچەندە کە باوترینیان سەرھەڵدانەوەی ھێرشی توندی ھەوکردنی جومگەیە (جومگەیەکی سووربووی، ناسک، گەرم، و ئاوساو).[٨] جومگەی بنکی پەنجەگەورەی پێ (جومگەی مێتاتارسۆفەلەنجی) زۆربەی جار تووشدەبێت؛ کە دەکاتە نیوەی حاڵەتەکان.[٩] جومگەکانی تریش، وەکو پاژنەکان، چۆکەکان، مەچەک، و پەنجەکان لەوانەیە بەھەمان شێوە تووشببن.[٨] ئازاری جومگە بەزۆری لە شەودا دەستپێدەکات و دەگاتە لوتکە لە ٢٤ کاتژمێری سەرەتادا[٨] ئەمەش بەشێوەی سەرەکی بەھۆی نزمبوونی پلەی گەرمی لەشەوەیە.[١] نیشانەی تر کە بەدەگمەن دەکرێت ڕووبدەن ھاوشان لەگەڵ ئازاری جومگە، لەوانەش ماندوویەتی و تای بەرز.[٦][١٠]

بەرزبوونەوەی ڕێژەی ترشی یوریک (بەرزەیوریکی خوێن) بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت ببێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەی تر، لەوانەش؛ نیشتووی ڕەقی بێئازاری کریستاڵی ترشی یوریک پێی دەوترێت تۆفای. تۆفای زۆر لەوەیە ببێتە ھەوکردنی جومگەی درێژخایەن بەھۆی داخورانی ئێسکەوە.[١١] ھەروەھا بەرزی ڕێژەی ترشی یوریک دەکرێت ببێتە ھۆی نیشتنی کریستاڵەکان لە گورچیلەشدا، کە دەبێتە دروستبوونی بەردی گورچیلە و پاشان نەخۆشیی گورچیلە.[١٢]

ھۆکار[دەستکاری]

بە کریستاڵبوونی ترشی یوریک، بەزۆری بەھۆی بەرزی ڕێژەیەکەیەوە لە خوێن، ھۆکاری بنەڕەتی دەردەشایە. ئەمەش دەکرێت ڕووبدات بەھۆی ڕژێمی خۆراک، پێشینەی بۆماوەیی، یان کەم دەردانی یوڕات، واتا خوێی ترشی یوریک.[١] کەم دەردانی ترشی یوریک لەلایەن گورچیلەکانەوە ھۆکاری سەرەکی بەرزەیوریکی خوێنە لە نزیکەی ٩٠٪ی کەیسەکاندا، لە کاتێکدا زیاد بەرھەمھێنان ھۆکارە بۆ کەمتر لە ١٠٪ ی کەیسەکان.[٤] نزیکەی ١٠٪ی ئەو کەسانەی بەرزەیوریکی خوێنیان ھەیە تووشی دەردەشا دەبن لە چەند وێستگەیەکی تەمەنیاندا.[١٣] بەھەرحاڵ، مەترسییەکە دەگۆڕێت پەیوەست بە پلەی بەرزی یوریک لە خوێندا. کاتێک ڕێژەکەی لەنێوان ٤١٥ بۆ ٥٣٠ مایکڕۆ مۆڵ\لیتر (٧ بۆ ٨.٩ مگ\دسی لیتر)، ئەوا مەترسییەکەی ٠.٥٪ لە ساڵێکدا، بەڵام لەو کەسانەی ڕێژەکە دەگاتە بەرزتر لە ٥٣٥ مایکڕۆ مۆڵ\لیتر (٩ مگ\دل)، ئەوا مەترسییەکەشی دەبێتە ٤.٥٪ لە ساڵێکدا.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Dalbeth, N; Merriman, TR; Stamp, LK (April 2016). "Gout". Lancet (Review). 388 (10055): 2039–52. doi:10.1016/S0140-6736(16)00346-9. PMID 27112094.
  2. ^ ئ ا ب پ ت Hui, M; Carr, A; Cameron, S; Davenport, G; Doherty, M; Forrester, H; Jenkins, W; Jordan, KM; Mallen, CD; McDonald, TM; Nuki, G; Pywell, A; Zhang, W; Roddy, E; British Society for Rheumatology Standards, Audit and Guidelines Working, Group. (26 May 2017). "The British Society for Rheumatology Guideline for the Management of Gout". Rheumatology (Oxford, England). 56 (7): e1–e20. doi:10.1093/rheumatology/kex156. PMID 28549177.
  3. ^ ئ ا Beyl Jr, R. N.; Hughes, L; Morgan, S (2016). "Update on Importance of Diet in Gout". The American Journal of Medicine. 129 (11): 1153–1158. doi:10.1016/j.amjmed.2016.06.040. PMID 27452679.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ Richette P, Bardin T (January 2010). "Gout". Lancet. 375 (9711): 318–28. doi:10.1016/S0140-6736(09)60883-7. PMID 19692116.
  5. ^ Qaseem, A; Harris, RP; Forciea, MA; Clinical Guidelines Committee of the American College of, Physicians. (3 January 2017). "Management of Acute and Recurrent Gout: A Clinical Practice Guideline From the American College of Physicians". Annals of Internal Medicine. 166 (1): 58–68. doi:10.7326/m16-0570. PMID 27802508.
  6. ^ ئ ا Schlesinger N (March 2010). "Diagnosing and treating gout: a review to aid primary care physicians". Postgrad Med. 122 (2): 157–61. doi:10.3810/pgm.2010.03.2133. PMID 20203467.
  7. ^ "Rich Man's Disease – definition of Rich Man's Disease in the Medical dictionary". Free Online Medical Dictionary, Thesaurus and Encyclopedia. Archived from the original on 2013-11-14. Retrieved 2009-05-01.
  8. ^ ئ ا ب Neogi, Tuhina (2016-07-05). "Gout". Annals of Internal Medicine. 165 (1): ITC1–ITC16. doi:10.7326/AITC201607050. ISSN 1539-3704. PMID 27380294.
  9. ^ Schlesinger, Naomi (2010-03). "Diagnosing and treating gout: a review to aid primary care physicians". Postgraduate Medicine. 122 (2): 157–161. doi:10.3810/pgm.2010.03.2133. ISSN 1941-9260. PMID 20203467. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  10. ^ ئ ا Eggebeen, Aaron T. (2007-09-15). "Gout: an update". American Family Physician. 76 (6): 801–808. ISSN 0002-838X. PMID 17910294.
  11. ^ Terkeltaub, Robert (2010-01). "Update on gout: new therapeutic strategies and options". Nature Reviews. Rheumatology. 6 (1): 30–38. doi:10.1038/nrrheum.2009.236. ISSN 1759-4804. PMID 20046204. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  12. ^ Tausche, Anne-Kathrin; Jansen, Tim L.; Schröder, Hans-Egbert; Bornstein, Stefan R.; Aringer, Martin; Müller-Ladner, Ulf (2009-08). "Gout--current diagnosis and treatment". Deutsches Arzteblatt International. 106 (34–35): 549–555. doi:10.3238/arztebl.2009.0549. ISSN 1866-0452. PMC 2754667. PMID 19795010. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  13. ^ Vitart, Veronique; Rudan, Igor; Hayward, Caroline; Gray, Nicola K.; Floyd, James; Palmer, Colin N. A.; Knott, Sara A.; Kolcic, Ivana; Polasek, Ozren; Graessler, Juergen; Wilson, James F. (2008-04). "SLC2A9 is a newly identified urate transporter influencing serum urate concentration, urate excretion and gout". Nature Genetics. 40 (4): 437–442. doi:10.1038/ng.106. ISSN 1546-1718. PMID 18327257. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)