مزگەوتی سەعید نوورسی (ھەولێر)
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| مزگەوتی سەعید نوورسی | |
|---|---|
| زانیاری گشتی | |
| شار | ھەولێر |
| وڵات | |
| بنیاتنەری مزگەوت |
|
| مێژووی بیناکردن | ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ |
| تایبەتمەندییەکان | |
| ڕووبەر | ٣٠٠٠ م٢ |
| دەستکاری | |
مزگەوتی سەعید نوورسی (بە عەرەبی: جامع سعيد النورسي) مزگەوتێکە لە شاری ھەولێر، کەوتووەتە گەڕەکی فەرمانبەران، سەر ڕێگای نوێى بنەسڵاوە، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ دەست کراوە بە دروستکردنی مزگەوتەکە.
پێکھاتەی مزگەوت
[دەستکاری]ڕووبەرەکەی ٣٠٠٠ مەتر دووجایە، بە ئەندازەی ٢٥ × ١٨ مەتر و بەرزیی شەش مەتر، حەڕەمێکی لاکێشەیی بۆ دروستکراوە، ژووری مەلای ھەیە، لەگەڵ دوو ھۆڵی بۆنە ئاینییەکان بۆ ژنان و پیاوان، مزگەوتەکە دوو باخچەی ھەیە، گەراجێکی گەورەی ھەیە بۆ وەستانی ئۆتۆمۆبیل.[١]
پێشنوێژ و وتارخوێنەکان
[دەستکاری]ئەو مەلایانەی تا ئێستا پێشنوێژ و وتارخوێن بوونە لەو مزگەوتە:
- مەلا تاریق نانەکەلی
- مەلا فەرمان خەرابەیی
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جامع سعيد النورسي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٣ی نابی ٢٠٢٠.