خوێندەواری
Jump to navigation
Jump to search
خوێندەواری بە مانا فراوانەکەی بریتییە لە توانای خوێندنەوە و نووسین.[١] لای ڕێکخراوی یونسکۆ پێناسەکە فراوانترە: «کۆمەڵێک توانایە لە خوێندنەوە، نوسین و توانای ژماردن» یان «ڕێگای ناسینەوە، تێگەشتن، وەرگێڕان، دروستکردن و گەیاندن لە بواری بەردەوام دیجیتاڵ بوونی جیھانێکی پڕ لە زانیاریی بە دەق بڵاوکراوە.»[٢]
خوێندەواری بناغەی خوێندن و پەروەردەیە و بەگشتی بریتییە لە فێرکردنی خوێندن و نوسین لە ساڵانی سەرەتای خوێندندا. لەناوبردنی نەخوێندەواریش ھەڵمەتێکی جیھانییە. لە ھەرێمی کوردستاندا وشە لەناوبردنی خوێندەواری بە عەرەبی (محو_الأمية)[٣] کورتکرابوەوە بۆ «مەحەلومی» و دەوڵەت و کەسایەتییە جیاوازەکانی عێراق بەرنامەی نەھێشتنی نەخوێندەواریی جیاوازیان ھەبووە بۆ پێگەشتوان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ http://www.oed.com/viewdictionaryentry/Entry/109054[بەستەری مردوو]
- ^ https://plus.google.com/+UNESCO (2013-04-25). "Literacy". UNESCO (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-12 ھێنراوە.
- ^ "محو الأمية"، ويكيبيديا (بە زمانی عەرەبیی جەزائیری)، 2020-09-03، لە ڕێکەوتی 2021-02-12 ھێنراوە
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |