ڕاستییەکی ونبوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕوبەرگی کتێبی «ڕاستییەکی ونبوو»
نووسەرفەرمان خەرابەیی
وەرگێڕنووسین
دانەری بەرگچاپخانە
وڵاتھەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق
زمانکوردی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠١٠
جۆری کتێبکۆمەڵایەتی
لاپەڕەکان٩٢
پەڕگە:ڕاستیەکی ونبوو .jpg
ڕاستیەکی ونبوو

ڕاستییەکی ونبوو[ت ١][١] یەکێکە لە کتێبەکانی نووسەر فەرمان خەرابەیی،[٢] کە ناڕەزایی ھەندێک لە چالاکوانانی بواری ژنانی لێکەوتەوە،[٣] بەو ھۆیەوە ھەڵسان بە خۆپێشاندان[٤] لە دژی نووسەری کتێبەکە فەرمان خەرابەیی،[٥] لەلایەکی تر خەڵکانێکی زۆر پشتوانی مەلا فەرمانیان کرد.[٦]

ناڕەزایی و پشتگیری[دەستکاری]

ناڕەزایی[دەستکاری]

کتێبی ڕاستییەکی ونبوو[٧] بوە ھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە چالاکوانانی بواری ژنان،[٨][٩] بەو ھۆیەوە ھەڵسان بە کۆکردنەوەی واژووی ناڕەزای دژی کتێبی ناوبراو،[١٠] ھەروەەا بە خۆپێشاندان بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان[١١][١٢] لە دژی مەلا فەرمان خەرابەیی و کتێبەکەی،[١٣] لەبەر ئەوەی خۆپێشاندەران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە نووسەر بە کافر ناوی بردوون،[ت ٢][١٤]

پشتگیری[دەستکاری]

لەلایەکی تر خەڵکانێکی زۆر پشتوانی مەلا فەرمانیان کرد لە نووسەران[١٥] و ڕۆشنبیران و زانایانی ئایینی[١٦] و خەڵکی بە گشتی.[١٧]

یەکێک لە نووسەرە دیارەکانی کورد (یەدران حەبیب) لە وتارێکدا بە ناونیشانی «بەرگرییەک لە مەلا فەرمان» دەڵێ: «مەلا فەرمان خەرابەیی، بە پێچەوانەی مەلایەوە، خەرابەیی پەنای بۆ گفتوگۆی شارستانییانە بردووە، بەراوردی بیری کۆمەڵایەتیی باوی کوردستانی کردووە لەگەڵ بیری ئەو ژنانەی لە بواری مافی ژناندا بزێون، مەلا بە دەسپاکییەوە ئاماژەی بە سەرچاوەی ئاخاوتنی ئەو ژنانە داوە و بەوپەڕی تۆرە و ئەدەبیشەوە لە ھەندێکیان دواوە… مەلا فەرمان سەرجەم ئەم قسە قۆڕانەی تۆمار کردووە و کورتە بۆچوونێکی خۆشی بەپاڵ داون، ئەو کە دەڵێ ئەم ھزرانە بیانین بە کۆمەڵگای کوردەواری و ئەوانەی واش دەڵێن دڵسۆزی ئافرەتان نین، لە بنی کودیلەی داوە و ڕاستی پێکاوە… دەبوو وەڵامی مەلا بەنووسین بێتە دانەوە نەک بەخۆپێشاندان، دەبوو خاوەنی ئەم بۆچوونانە، چاوقایمانە بەرگری لە خۆیان بکەن نەک ڕێپێوان و قیژەقیژ».[١٥]

کۆتا بڕیاری دادگا[دەستکاری]

لەلایەن ڕۆژنامەنووس تامان شاکر[١٨] لە دادگا سکاڵا لەسەر نووسەری کتێبی (ڕاستییەکی ونبوو) تۆمار کرا[١٩] ئەگەرچی نووسەر ئامادەبوو مێزگردیان لەگەڵدا بکات بەڵام کەس ئامادە نەبوو،[ت ٣][١٤] لە کۆتایدا مەلا فەرمان خەرابەیی لە دادگا دۆسییەکەی بردەوە و سەرکەوتووبوو و دادگا بە قازانجی ئەو بڕیاریدا.[٢٠][٢١]

پێشانگا[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ کتێبێکی کۆمەڵایەتییە باس لەوە دەکات لەلایەن ھێندێ ئافرەت و کەسەوە کە چۆن بازرگانی بە ئافرەتەوە دەکرێت بە ناوی مافی ئافرەت.
  2. ^ بەڵام نووسەر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئەو قسانە ڕەتدەکات و دەڵێت: ئەو کتێبە توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتیە و بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی لە ژێر چەتری ڕێزگرتن لە سنووری یاسا ئەو توێژینەوەم ئەنجام داوە، بەڵام بە داخەوە زۆربەی ئەوانەی بڕیار لەسەر کتێبەکە دەدەن کتێبەکەیان ھەر نەبینیوە، لەو کتێبە ھێرش وتۆمەتم بۆ کەس نەکردووە، حوکمم لەسەر کەس نەداوە، کەسم بە کافر دانەناوە.
  3. ^ نووسەر لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەو کەسەی -کتێبەکە- بە ھەڵە دەزانێ با بێ جورئەت بکا لە ھەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەیەوەێ ئامادەم گفتوگۆی لەگەڵ بکەم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕاستییەکی ونبوو/ Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ یەکێتی زانایان/ Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  3. ^ سەرچاوە/ Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  4. ^ "شەڕی مەلا و سیکیولارەکان". ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. Archived from the original on 10ی Aprilی 2020. Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  5. ^ "ڕۆژنامەی ڕووداو" (PDF). ژمارەی (١٤٤) لاپەڕەی (٣) ساڵی (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  6. ^ کوردیپێدیا Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین
  7. ^ "ڕۆژنامەی ڕۆژنامە" (PDF). ژمارەی (٦١٦) لاپەڕەی (١٨) ساڵی (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). Archived from the original on 4ی Aprilی 2020. Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  8. ^ سەرچاوە Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  9. ^ سەرچاوە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  10. ^ ماڵپەڕی ئەمرۆArchived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین
  11. ^ "وێپگەی ئەمرۆ". ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. Archived from the original on 10ی Aprilی 2020. Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  12. ^ "ویراش". ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. Archived from the original on 10ی Aprilی 2020. Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  13. ^ ڕۆژنامەی ئیلاف Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  14. ^ ئ ا ماڵپەری یەکێتی زانایان Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین
  15. ^ ئ ا "ڕۆژنامەی بزاو" (PDF). ژمارەی (٢٢) لاپەڕەی (١٦) ساڵی (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  16. ^ ماڵپەری یەکێتی زانایان Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  17. ^ "ڕۆژنامەی ھەولێر" (PDF). ژمارەی (٩٣٩) لاپەڕەی (٦) ساڵی (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  18. ^ "ڕۆژنامەی ھەولێر" (PDF). ژمارەی (٩٣٩) لاپەڕەی (٦) ساڵی (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). Retrieved 10ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  19. ^ ڕووداو نێت Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  20. ^ ماڵپەری یەکێتی زانایان Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین
  21. ^ ماڵپەری یەکێتی زانایان Archived ٤ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  1. ^ سەرچاوە لە Archived ٥ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.
  2. ^ سەرچاوە لە Archived ٥ی نیسانی ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین.