زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب
![]() | |
نووسەر | فەرەیدوون حەکیمزادە |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | لێکۆڵینەوە |
بڵاوبوونەوە | ٢٠٢١ |
بڵاوکەرەوە | بڵاڤۆکی ڕاژە |
جۆری کتێب | چاپ |
لاپەڕەکان | ٤٦٠ |
زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب کتێبێکی کوردییە لە کۆکردنەوە و نووسینەوەی فەرەیدوون حەکیمزادەیە؛ ئەم کتێبە لە ئەیلوولی ٢٠٢١، لە ٤٦٠ لاپەڕەدا لەلایەن بڵاڤۆکی ڕاژە، لە مەھاباد بڵاو کرایەوە.[١]
ناوەرۆک[دەستکاری]
عەبدولڕەحمان زەبیحی کەسایەتییەکی تێکۆشەری کوردە کە پەراوێز خراوە و تاوەکوو ئێستا زۆر بە کەمی ئاوڕی لێ دراوەتەوە، کتێبی زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب ئاکامی ھەوڵێکی چەندین ساڵەی لێکۆڵەرە بۆ وردبوونەوە لەسەر ڕەھەندەکانی ژیانی زەبیحی و بەرھەمەکانی، ھەروەھا ھەندێک بەڵگەنامە و بۆچوونیشی سەبارەت بەو کەسایەتییە لەخۆ گرتووە.[٢][٣]
بەشەکان[دەستکاری]
ئەم کتێبە لە ھەشت بەش پێک ھاتووە، کە شەش لەوان بریتین لە:
- وتارە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی زەبیحی
- وتارە ئەدەبی، فەرھەنگی و زانستییەکانی زەبیحی
- چەند وتاری زمانناسی و پەیوەندیدار بە قامووسی زمانی کوردی
- چەند بابەتی پەرتەوازە سەبارەت بە زەبیحی
- وتووێژەکان
- بەڵگە، ڕاپۆرت و نامەکان
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "«زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب» پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرا". haje.ir.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب". Kurdipedia.org (بە فەڕەنسی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ کوردی, ماڵی کتێبی. "کتێبی "زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب" بڵاوکرایەوە". ماڵی کتێبی کوردی (بە فارسی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)