دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/١

فۆڵێن یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی نموونەییان بڵاوکردەوە، گرووپەکە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١. نووسینی گۆرانی بۆ ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکە دەرکەوتن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا بیسترابوون. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ دەستیپێکرد لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەک، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە.

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٢

دەرگا کراوەکە دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا بڵاوکرایەوە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، وە دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە. ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، وە ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمان.

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٣

ئێڤەنێسنس ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکراوەتە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ دەستیان بە نووسینەوە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویانکردە ستودیۆ، بەڵام دواتر وەستان لە کارکردن لەگەڵی لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکو بەرھەمی زیاتر بنووسنەوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١ گرووپەکە گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز.

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٤

ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بڵاو کراوەتەوە. ئەلبومەکە ھەر چوار کلیپەکەی ئەلبومی فۆڵێنی تێدایە. ھەروەھا ڤیدیۆی پشت کامێرای گرووپەکەی تێدایە کە ماوەکەی ١ کاتژمێرە، کۆنسێرتێکی تەواوی ڕاستەوخۆی پاریسیشی تێدایە و گۆرانییەکی نوێش کە پێکھاتبوو لە ون. ئەلبومی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە لە ٢٥ی ئایاری ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو کراوەتەوە لە کاتی سەردان کردنی باندەکە بۆ لیزێنیس لە پاریس. ئەم ئەلبومە وەک یارمەتییەک وابوو بۆ ئەلبومی فۆڵێن. ئەم ئەلبومە ٣ گۆرانی نوێی لەخۆ گرتبوو کە پێک ھاتبوون لە ون، ھەناسە مەدە چیتر، زۆر دوور

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٥

دوایین کۆکراوە بەرھەمێکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دەخرێتە بازاڕەکانەوە و نوێترین کاری گرووپەکەیە، ئەم بەرھەمە پێکھاتووە لە سندوقێکی ڤاینڵ کە ھەر چوار ئەلبومی فەرمی ستودیۆ ئۆریجن، فۆڵێن، دەرگا کراوەکە و ئێڤەنێسنس لەگەڵ دێمۆی بڵاونەکراوە چرپە ونبووەکان لەخۆ دەگرێت. بەرھەمەکان ھەمووی لە سندوقێکدان کە پیتی یەکەمی گرووپەکە و لۆگۆکەیان (e) لەسەر ھەڵکەندراوە و لەتاریکیدا دەدرەوشێتەوە. وەک زیادە، بەرھەمەکە وێنە و نووسراوە دەستییەکانی گرووپەکە و چەند شتێکی نەبینراویتر لەخۆ دەگرێت، وە ھەروەھا گۆرانی ھەتا لە مردنیشدا کە بۆ یەکەمجار لە ئۆریجن بینراوە سەرلەنوێ تۆمارکراوەتە بەتایبەتی بۆ بەرھەمەکە.

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٦

ئۆریجن ئەلبومێکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠دا بڵاو کراوەتەوەو ٢.٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشراوە. ئەم ئەلبومە لە ١١ تراک پێک ھاتووە و گۆرانی چرپە و خەیاڵی تێدا بووە کە دواتر لە ئەلبومی فۆڵێن نوێ کراونەتەوە و بەکار ھێنراون. ئەلبومەکە بەرھەمھێنراوە بۆ دابەشکردن لەلایەن ھاوڕێیەکی لی و موودی، بەڵام تەنھا چەند ھەزار دانەیەکی کەمی لێ بەرھەمھێنرا و دوای ماوەیەکی کورت لەدوای ئەوەی جیھان گرووپەکەی ناسی، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوکردنەوەی فۆڵێن، ئەم ئەلبومە لەسەر ئینتەرنێت دەفرۆشرا و بەھۆی دەگمەنییانەوە، نرخی ھەر دانەیەیان دەگەیشتە سەرو ٤٠٠ دۆلار. ھەرچەندە بە ئەلبومێکی تەواو ناودەبرێت، ئەیمی لی بە دێمۆ ئەم ئەلبومە ناودەبات و ھانی گوێگرانی ئێڤەنێسنس دەدات کە لە ئینتەرنێتەوە دایبگرن لەجیاتی ئەوەی بیکڕن. ئەلبومەکە وەشانی کۆنتری گۆرانییەکانی وەک: چرپە، ئەفسانەیی و نەمرەکەم لەخۆ دەگرێت، کە دواتر دەرکەوتن لەسەر یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی گرووپەکە بەناوی فۆڵێن.

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٧

چرپە ونبووەکان (بە ئینگلیزی: Lost Whispers) ئەلبومێکی کۆکراوەی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە. ئەم ئەلبومە لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٧دا بڵاوکراوەتەوە و ھەموو گۆرانییەکانی ناوی کۆکراوەیەکی گۆرانییە کۆنەکانی ئەلبومەکانی پێشووی گرووپەکە بووە. گۆرانی تەنانەت لە مردندا نوێکراوەتەوە پێش خستنە ناو ئەلبومەکەوە، ئەو گۆرانییە بە ڕەسەنی دانەیەک بووە لە ئەلبومە کۆنەکەی گرووپەکە بە ناوی ئۆریجن.

زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨

دەروازە:ئێڤەنێسنس/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٨ سینتسز چوارەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە پاییزی ساڵی ٢٠١٧ بڵاودەکرێتەوە. دەیڤد کامپبێڵ دەرھێنەری ئەلبومەکەیە و ڕێکخستنەکانی بەڕێوەبردووە لە پاڵ ھەردوو ئەندامانی گرووپ ئەیمی لی و ویڵ ھەنت. گرووپەکە شێوازێکی مۆسیقای کلاسیکییان ھەڵگرتووە لە ئەلبومەدا و دووبارە بە شێوازێکی نوێ بنیاتناوەتەوە. لە پاڵ کارە کۆنەکاندا، ئەم ئەلبومە دوو گۆرانی نوێ لەخۆ دەگرێت.
خوێندنەوەی زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٩


پاکسازی