دیکتاتۆرەکە (فیلمی ٢٠١٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیکتاتۆرەکە
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرلاری چارڵز
بەرھەمھێنەر
  • ساشا بارۆن کۆون
  • ئالێک بێرگ
  • ئانتۆنی ھاینس
  • دەیڤد ماندێڵ
  • سکۆت ڕودین
  • جێف شافەر
  • تۆد شوڵمان
نووسەر
ئەکتەران
  • ساشا بارۆن کۆون
  • ئانا فاریس
  • بێن کینگسڵی
مۆسیقائاران بارۆن کۆون
وێنەگری سینەماییلاورێنس شێر
مۆنتاژ
  • گرێگ ھایدن
  • ئێریک کیساک
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
Four By Two Films
بڵاوکردنەوەپاراماونت پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٦ی ئایاری ٢٠١٢ (2012-05-16)[١]
ماوەی فیلم٨٣ خولەک[٢]
وڵات
  • شانشینی یەکگرتوو
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان[٣]
زمانئینگلیزی
تێچوون$٦٥ ملیۆن[٤]
داھات$١٧٩ ملیۆن[٤]

دیکتاتۆرەکە (بە ئینگلیزی: The Dictator) فیلمێکی کۆمێدیی تەنزی سیاسیی ٢٠١٢یە لە نووسین و ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی ساشا بارۆن کۆون وەک چوارەم فیلمی لە ڕۆڵی سەرەکیدا. فیلمەکە لە دەرھێنانی لاری چارڵزە، کە پێشتر دۆکیۆکۆمێدییەکانی بۆرات و برونۆی بارۆن کۆونی دەرھێناوە. بارۆن کۆون، ڕۆڵی ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین، دیکتاتۆری کۆماری وەدیعەی خەیاڵی، دەگێڕێت کە سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات، لەگەڵ ئەکتەران ئانا فاریس، بێن کینگسڵی، جەیسن مانتزۆکاس، و ڕۆڵێکی ئاماژەپێنەکراو لەلایەن جۆن ڕایلی.

بەرھەمھێنەران جێف شافەر و دەیڤد ماندێڵ وتیان کە کاراکتەرەکەی بارۆن کۆون لە دیکتاتۆرە ڕاستەقینەکانی وەک کیم جۆنگ-ئیل، عیدی ئەمین، موعەمەر قەزافی، مۆبتوو سیسی سیکۆ، و ساپارموراد نیازۆڤ سەرچاوەی گرتووە.[٥] لە سەرەتای فیلمەکەدا پێشکەشکراوە بە کیم جۆنگ-ئیل.

کاست[دەستکاری]

  • ساشا بارۆن کۆون لە ڕۆڵی ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین/ئالیسن بەرگەرس[٦] و ھاوشێوەکەی، ئیفەوەز
  • جەیسن مانتزۆکاس لە ڕۆڵی نادالی نەوەوی[٧]
  • ئانا فاریس لە ڕۆڵی زۆوی[٧]
  • بێن کینگسڵی لە ڕۆڵی تامر،[٧][٨] مامی عەلادین
  • جۆن ڕایلی (ئاماژەپێنەکراو) لە ڕۆڵی کلایتن[٧]
  • بۆبی لی لە ڕۆڵی بەڕێز لاو
  • سەیید بەدرەیە لە ڕۆڵی عومەر
  • عەدیل ئەختار لە ڕۆڵی مارووش
  • فرێد ئارمیسن لە ڕۆڵی شاگردی ڕێستۆرانتی مردن بۆ عەلادین
  • ئێدوارد نۆرتن (ئاماژەپێنەکراو) وەک خۆی
  • مێگان فۆکس وەک خۆی
  • بەستی ھارت لە ڕۆڵی ئاترا
  • کریس ئیلیەت لە ڕۆڵی بەڕێز ئۆگدن
  • گاری شاندلینگ (ئاماژەپێنەکراو) لە ڕۆڵی پشکنەری تەندروستی
  • کریس پارنێل لە ڕۆڵی پەیامنێری ھەواڵەکان
  • ئاسف ماندڤی لە ڕۆڵی دکتۆر
  • ڕیزوان مەنجی لە ڕۆڵی نەخۆش
  • ھۆرێشیۆ سانز لە ڕۆڵی کەسی سەر باڵکۆنەکە
  • فرێد مێلامێد لە ڕۆڵی زانای سەرەکیی ناوەکی
  • جۆوی سلۆتنیل لە ڕۆڵی پیاوی ھەژار
  • جێسیکا سانت کلەیر لە ڕۆڵی دێنیس
  • کاترین ھان لە ڕۆڵی ژنە دووگیانەکە
  • ئانا کاتارینا لە ڕۆڵی ئەنگێلا مێرکڵ
  • کێڤن کۆریگان لە ڕۆڵی سلەید
  • میچێڵ گرین لە ڕۆڵی جۆزێف
  • جێنی سالدانا لە ڕۆڵی ھانا

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پلازای ئیسپانیا وەک تەلارەکەی عەلادین لە فیلمەکەدا دانرابوو

پاراماونت پیکچەرز فیلمەکەی بە «چیرۆکێکی پاڵەوانانەی دیکتاتۆرێکی باکووری ئەفریقا کە ژیانی خستە مەترسییەوە تا دیموکراسی ھەرگیز نەیەتە وڵاتەکەیەوە کە زۆری خۆشدەویست.»[٩] پاراماونت وتی کە فیلمەکە لە ڕۆمانی زەبیبە و پاشای دیکتاتۆری عێراقی سەددام حوسێنەوە سەرچاوەی گرتووە،[١٠] لەکاتێکدا دواتر نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتی کرد کە ھەڵگرتنەوە نییە.[٦] کریستن ویگ و گیلیان جەیکەبس دانرابوون بۆ ڕۆڵەکەی کە دواتر ئانا فاریس دانرا کە ڤارایتی وتی «بۆ بەھرەی گەشەپێدەری بەھێز ھاواردەکات».[٨] بارۆن کۆون، کە ڕۆڵی ئیفەوەزیش دەگێڕێت، بیرۆکەی زۆربەی نواندنەکەی لە موعەمەر قەزافیی لیبیاوە وەرگرت.[١١][١٢] فیلمەکە پێشکەشکراوە بە کیم جۆنگ-ئیل.[١٣]

سەرەتا مەغریب بۆ شوێنی وێنەگرتن دانرا.[٨] بەڵام وێنەگرتن لە پلازای ئیسپانیا لە سێڤیلیا و دوورگەی فێرتێڤێنتورا لە ئیسپانیا،[١٤] و لە نیویۆرک سیتی بوو لە حوزەیران تا ئابی ٢٠١١.[٦] بارۆن کۆون وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتیان کردەوە کە وێنە لە بارەگاکانی UNدا بگیرێت و ڕوونیان کردەوە بە وتنی، «ئێمە پێشوازی لە زۆر دیکتاتۆر دەکەین، و ئەوان زۆر تووڕە دەبن بەم پیشاندانە، بۆیە ناتوانن لێرە وێنەبگرن.» کاتێک پرسیاریان لەبارەیەوە کرا، ڕاوێژکاری بان کی موون، سکرتێری گشتی UN، لێدوانی دا بە تەنھا وتنی، «ساشا بارۆن کۆون زۆر ھەزەلییە.»[١٥] دیمەنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ستەیجێکی دەنگیی لە ستودیۆکانی گرەمان لە بێتپەیج، نیویۆرک وێنەگیراون.[١٦]

بازاڕکردن و ناوبانگ[دەستکاری]

پەخشی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان، ٢٠١٢

وەشانێکی ترایلەرەکە بۆ ڕێکلامێکی سوپەر بۆوڵ XLVI لە شوباتی ٢٠١٢دا دروستکرا. ڤیدیۆ ئەرشیڤییەکانی باراک ئۆباما، ھیلاری کلینتۆن و دەیڤد کامیڕۆن لە سەرەتای ترایلەرەکەدا ھی ساڵی ٢٠١١ن لە کاتی وتاردان بۆ سزادانی کۆلۆنێڵ قەزافی.[١٧]

ھەندێک دەنگۆی سەر ئینتەرنێت ھەبوون کەوا ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو قەدەغەی کردووە کە بارۆن کۆون بچێتە ٨٤ەم خەڵاتەکانی ئۆسکارەوە بۆ ڕۆڵەکەی وەک ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین، بەڵام ئۆسکار ووتی کە دەنگۆکان ناڕاستن، بە ووتنی، «قەدەغەمان نەکردووە. تەنھا چاوەڕێین تا بزانین چی دەکات»، و درێژەیان دایە، «پێمان وانییە کە شیاو بێت. بەڵام بلیتەکان ڕانەکێشراون. چاوەڕێی وەڵام دەکەین.»[١٨] بارۆن کۆون لە فەرشی سووری خەڵاتەکاندا دەرکەوت لەگەڵ چەند پاسەوانێکی ئافرەتدا و گۆزەڵەیەکی بە دەستەوە بوو کە گوایە خۆڵەمێشی دیکتاتۆری کۆریای باکوور کیم جۆنگ-ئیلی تێدایە، کە دواتر ڕشتی بەسەر ڕایەن سیکرێستی پەیامنێری E!دا. دواتر ئاماژەدرا کە خۆڵەمێشەکان تێکەڵەی وشکی پانکەیک بوون.[١٩]

بارۆن کۆون لە ڕۆڵی کاراکتەرەکەدا دەرکەوت لە ٥ی ئایاری ٢٠١٢، لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی کۆمێدیی Saturday Night Live لە «ھەواڵەکانی کۆتایی ھەفتە»دا، کە تێیدا وا دەردەکەوت کە ڕەخنەگرانی فیلم ئەی. ئۆ. سکۆت و ڕۆجەر ئێبەرت ئەشکەنجە دەدات تا پێداچوونەوەی باش بدەنە فیلمەکە، و ھەروەھا ماڕتن سکۆڕسێزیشی بە دیل گرتبوو.[٢٠] بارۆن کۆون ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەڕەنسای ٢٠١٢، بە پیرۆزباییکردن لە فرانسوا ئۆلاند بۆ سەرکەوتنەکەی،[٢١] و لە ڕۆڵی کاراکتەرەکەدا لەگەڵ چەند پاسەوانێکی تایبەتی مێدا دەرکەوت لە ئەڵقەی ٧ی ئایاری ٢٠١٢ی The Daily Showدا.[٢٢]

گاڵتەیەکی ئاشکرا کرا کە تێیدا بانگھێشتنامەی ساختە دەچوونە سندووقی نامەکانی واشینگتنەوە، کە تێیدا «سەرۆککۆمار ڕۆبێرت مووگابی و وەزارەتی پەروەردە و وەرزش و ھونەر و کلتوور بانگھێشتت دەکات بۆ پەخشی فیلمی دیکتاتۆرەکە.» بەپێی بانگھێشتنامەکە، پەخشکردنەکە لە تەلارەکەی مووگابی لە زیمبابوی دەبێت لە ١٢ی ئایاردا.[٢٣]

سانسۆرکردن[دەستکاری]

فیلمەکە بە فەرمی لە تاجیکستاندا قەدەغەکرا،[٢٤] و بە «نائاسایی» دانرا کە پەخشبکرێت لە تورکمانستان،[٢٥] کورتکرایەوە بۆ ٧١ خولەک لە سانسۆرکردنەکەی ئۆزبەکستاندا،[٢٦] و دوو ھەفتە دوای پریمیەرەکەی لە سینەماکانی کازاخستاندا قەدەغەکرا.[٢٧] لە پاکستان، تەنھا وەشانە سانسۆرکراوەکەی بڵاوکرایەوە. دەنگۆ ھەبوو کە فیلمەکە لە بیلاڕووسیشدا قەدەغەکراوە،[٢٨] بەڵام کەسانی پایەبەرزی ویلایەتەکە دەنگۆکەیان ڕەتکردەوە بە ئاماژەدانی گرفتی نەبوونی سینەمایەک کە کەلوپەلی پێویستی تێدابێت کە بۆ پەخشکردنی فیلمەکە بشێت و بە شێوازی دیجیتاڵی لەوێ بڵاوکرایەوە.[٢٩] فیلمەکە ھەروەھا قەدەغەکرا لە سینەماکانی مالیزیا.[٣٠] لە ئیتالیا، ئاماژەدان بە «سەرۆک وەزیرانە ئیتالییەکە» لە دیمەنەکەی مێگان فۆکسدا کرا بە «سیاسەتوانێک» بۆ لابردنی ئاماژەدان بە سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا، سیلڤیۆ بێرلوسکۆنی.[٣١][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kaufman, Amy (April 9, 2012). "The Dictator moves off Dark Shadows release date". Los Angeles Times. Archived from the original on May 7, 2012. Retrieved April 10, 2012.
  2. ^ "The Dictator (15)". British Board of Film Classification. May 4, 2012. Retrieved March 13, 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ Buchanan, Jason. "The Dictator". AllRovi. Archived from the original on February 5, 2012. Retrieved April 10, 2012. ٥ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "The Dictator". Box Office Mojo. Retrieved August 1, 2012.
  5. ^ Stuart Jeffries, The Dictator: are we right to laugh?, Guardian (May 15, 2012).
  6. ^ ئ ا ب Lim, Dennis (May 3, 2012). "Comic Guerrilla Tries Sticking With the Script". The New York Times. Retrieved May 7, 2012.
  7. ^ ئ ا ب پ "The Dictator (2012): Acting Credits". All Media Guide via The New York Times. Retrieved 2ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ ئ ا ب Sneider, Jeff (April 28, 2011). "Kingsley joins Baron Cohen's 'Dictator'". Variety. Archived from the original on May 6, 2012.
  9. ^ Morgan, Sam (April 29, 2011). "The Dictator Nabs Ben Kingsley". Hollywood.com. Archived from the original on May 7, 2012. Retrieved December 14, 2011.
  10. ^ Szalai, Georg (کانوونی دووەم 20, 2011). "Sacha Baron Cohen's 'The Dictator' to Open in May 2012". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 6, 2012. Retrieved May 6, 2012.{{cite news}}: CS1 maint: bot: original URL status unknown (link) Additional , May 6, 2012.
  11. ^ Sherwin, Adam (May 18, 2012). "Sacha Baron Cohen: UN was scared of my 'dictator'". The Independent. London.
  12. ^ Sacha Baron Cohen: Qaddafi inspired "Dictator"[بەستەری مردوو], CBS News, May 18, 2012
  13. ^ Baron Cohen takes no prisoners as 'The Dictator' November 2, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "¿Distingue Fuerteventura en la película de Baron Cohen?" (بە ئیسپانی). Canarias7. January 13, 2012. Retrieved January 27, 2012. La película 'El dictador', del humorista Sacha Baron Cohen, que se rodó parcialmente en Fuerteventura, se prepara para su estreno en todo el mundo. En el primer tráiler, que ya se puede ver, se aprecian algunas imágenes rodadas en la isla majorera, en concreto un plano aéreo con carros de combate y escenas con unas militares haciendo ejercicios de artes marciales. … El rodaje incluyó también escenas en Sevilla, concretamente en la plaza de España. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Google Translation: "The film 'The Dictator' … was filmed partially in Fuerteventura.... In the first trailer, … one can see some footage shot on the island of Fuerteventura, in particular an airplane with tanks and military scenes.... The shoot also included scenes in Seville, specifically in the plaza...."
  15. ^ 'The Dictator' Star Says UN Banned Him To Protect Dictators, Radio Free Europe / Radio Liberty, May 19, 2012.
  16. ^ "'Spider-Man' sequel films at Grumman, Gold Coast Studios". Newsday. Retrieved May 17, 2014.
  17. ^ Child, Ben (December 15, 2011). "The Dictator trailer: does Sacha Baron Cohen rule OK?". The Guardian. London. Retrieved December 17, 2011.
  18. ^ Belloni, Matthew (February 22, 2012). "Academy: Sacha Baron Cohen Not 'Banned' From Oscars But 'Dictator' Stunt Unwelcome". The Hollywood Reporter.
  19. ^ Daniels, Lauren (February 27, 2012). "Sacha Baron Cohen Dumps 'Ashes' on Ryan Seacrest at Oscars Red Carpet". Time.
  20. ^ Fowler, Tara (May 6, 2012). "'The Dictator' tortures Martin Scorsese on 'SNL'". Digital Spy. Retrieved May 6, 2012.
  21. ^ Félicitations officielles du Général Aladeen au nouveau président français (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی). پاراماونت‌فەڕەنسا لە یووتیووب. ٦ی ئایاری ٢٠١٢. Retrieved 7ی Mayی 2012. {{cite AV media}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)CS1 maint: Unrecognized language (link)
  22. ^ "'The Dictator' Tells Jon Stewart About His New Bestie, Rick Santorum". Archived from the original (video) on June 18, 2014. Retrieved May 18, 2012.
  23. ^ Sacha Baron Cohen tries to punk Washington, The Washington Post, 05/08/2012
  24. ^ "'The Dictator' Banned in Tajikistan". RIA Novosti. May 18, 2012. Retrieved May 18, 2012.
  25. ^ Harding, Luke (May 18, 2012). "Tajikistan bans The Dictator". The Guardian. London. Retrieved May 18, 2012.
  26. ^ The Dictator shortened after censorship in Uzbekistan November 3, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., UzNews, 25.05.12
  27. ^ "The Dictator banned 2 weeks after premiere in Kazakhstan". Tengrinews.kz English. Retrieved June 1, 2012.
  28. ^ Какой "Диктатор"? ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TUT.BY, 22/05/2012
  29. ^ асилий Коктыш: "Никакой политики в непрокате "Диктатора" нет ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TUT.BY, 22/05/2012
  30. ^ Worgan, Mark. "Sacha Baron Cohen In Trouble With The Real Dictators". Retrieved January 21, 2014. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ "Toylet | Blog personal". toylet.it. Archived from the original on May 17, 2014. Retrieved October 21, 2015. ١٧ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]