ماداگاسکار (زنجیرەفیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی زنجیرەفیلمی ماداگاسکار.

ماداگاسکار زنجیرەفیلمێکی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەمھێنراوە. بێن ستیلەر، کریس ڕۆک، دەیڤد شویمەر و جادا پینکێت سمیس بەشدارن وەک ئەکتەری دەنگی لە فیلمەکاندا. یەکەم

فیلمی زنجیرەفیلمی ماداگاسکار فیلمی ماداگاسکار (فیلمی ٢٠٠٥)، دووەم فیلمی زنجیرەفیلمەکە ماداگاسکەر: ھەڵھاتن بەرەو ئەفریقایە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، سێیەم فیلمی زنجیرەفیلمەکە ماداگاسکار ٣: ویستراوترینی ئەورووپایە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە. فیلمێک لەلایەن میدیایێکی پەیوەندیدار بە ناوی پەنگوینەکانی ماداگاسکار لە ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە. فیلمی چوارەمی زنجیرەفیلمەکە، ماداگاسکار ٤، لە ٢٠١٤ ڕاگەیاندرا، بەڵام ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی دواخرا بەھۆی نۆژەنکردنەوەی ستودیۆکە.

چیڕۆکی فیلمەکە باس لە سەرکێشییەکانی چوار ئاژەڵ دەکات کە ژیانییان لە باخچەی ئاژەڵان بەسەربردووە لە ژێردەستی مرۆڤان و چاوەڕوانەکراوانە دەنێردرێنەوە بۆ ئەفریقا. دەبێت بۆ مانەوەیان تێبکۆشن و ھەوڵی گەڕانەوە بدەن بۆ نیویۆرک ستی بە یارمەتی گرووپێک لە پەنگوین و چەندین کەسایەتی جۆراوجۆر لە کاروانەکەیاندا.[١]

فیلمەکان[دەستکاری]

فیلم ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی لە ئەمریکا دەرھێنەر سیناریۆنووسان بەرھەمھێنەر (ان)
زنجیرەفیلمی سەرەکی
ماداگاسکار ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٥ (2005-05-27) تۆم مکگرات و ئێرک دارنێل مارک بەرتن، بیڵی فرۆلیک، ئێرک دارنێل و تۆم مکگرات میرێیکا سۆریا
ماداگاسکەر: ھەڵھاتن بەرەو ئەفریقا ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ (2008-11-07) ئیتان کۆھێن، ئێرک دارنێل و تۆم مکگرات میرێیکا سۆریا و مارک سویفت
ماداگاسکار ٣: ویستراوترینی ئەورووپا ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ (2012-06-08) ئێرک دارنێل، کۆنراد ڤێرنن و تۆم مکگرات ئێرک دارنێل و نۆوا بۆمباش
میدیایە پەیوەندیدارەکان
پەنگوینەکانی ماداگاسکار ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-26) ئێرک دارنێل و سایمن جەی سمیت مایکڵ کۆڵتن، جۆن عەبوود، براندن سۆیەر، ئاکان جەی. سکووڵکرافت و برێنت سایمنس مارک سویفت، لارا برێێ و تریپ ھودسن

فیلمە سەرەکییەکان[دەستکاری]

ماداگاسکار (٢٠٠٥)[دەستکاری]

ماداگاسکار فیلمە ئەنیمەیشنێکی کۆمیدییە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە و یەکەم فیلمە لە زنجیرەفیلمی ماداگاسکار. بەوەی کە لەلایەن ئێرک دارنێل و تۆم مکگرات دەرھێنراوە، فیلمەکە باس لە چوار ئاژەڵ دەکات کە ژیانییان لە باخچەی ئاژەڵان بەسەربردووە: ئەلێکسی شێر (بێن ستیلەر)، مارتیی کەری کێوی (کریس رۆک)، مێلمانی زەڕرافە (دەیڤد شویمەر)، و گلۆریای کەرکەدەن (جادا پینکێت سمیت). ئەم ئاژەڵانە ژیانییان لە ژێردەستی مرۆڤان بەسەربردووە و چاوەڕواننەکراوانە لە دوورگەی ماداگاسکار کەشتییەکەیان نقوم دەبێت.

فیلمەکە سەرکەوتنێکی بازرگانی بوو بەوەی ٥٣٢$ میلیۆن قازانجی کرد.

ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا (٢٠٠٨)[دەستکاری]

ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا فیلمە ئەنیمەیشنێکی کۆمیدی/ سەرکێشییە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە، و پاشکۆیێکە بۆ ماداگاسکار (٢٠٠٥). لە دەرھێنانی ئێرک دارنێل و تۆم مکگرات، فیلمەکە درێژییەکە بۆ سەرکێشییەکانی ئەلێکس، مارتی، مێلمان و گلۆریا، کە ھەوڵی گەڕانەوەیان بۆ نیویۆرک ستی دەدەن بەڵام دەنێردرێنەوە ئەفریقا، کە ئەلێکس ئاشنادەبێتەوە لەگەڵ دایبابی زوبا (بێرنی ماک) و فلۆری (شێری شێپێرد). ھەرچەندە، شێرێک بە ناوی ماکونگا (ئەلێک باڵدوین) پلانی ڕووخاندنی زوبا و بوون بە شێریکی ئەلفا دەدات.

فیلمەکە ٦٠٣$ میلیۆن قازانجی کرد، کە بەرزترە لە قازانجی ماداگاسکار (٢٠٠٥)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]