بۆکس ئۆفیس مۆجۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆکس ئۆفیس مۆجۆ
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خاوەنIMDb.com, Inc.
بەشێکە لە کۆمپانیایماڵپەڕی ئەمازۆن
زمانئینگلیزی
وێبگەhttps://boxofficemojo.com

بۆکس ئۆفیس مۆجۆ (بە ئینگلیزی: Box Office Mojo) ماڵپەڕێکی پەیوەندیدارە بە فیلمەوە کە لەلایەن براندۆن گرای لە ساڵی ١٩٩٨ دروست کراوە و مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن سەردانیکەری ھەیە. ئەم ماڵپەڕە لقێکی کۆمپانیای ئەمازۆن دۆت کۆمە. ئەم ماڵپەڕە ڕۆژانە فرۆشی ئەو فیلمانە تۆمار دەکات کە بڵاودەکرێنەوە و لە ڕاستیدا یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی فرۆشتنی فیلم. بۆکس ئۆفیس مۆجۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە لەلایەن کۆمپانیای ئایم بەڕێوەدەبرێت وەک سەرچاوەی فەرمی ئاماری فرۆشتنی فیلمەکان.

مێژوو[دەستکاری]

ئەم ماڵپەڕە لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن براندۆن گرای دامەزراوە. بە یارمەتی شۆن سالیسبێری، لە ساڵی ٢٠٠٢دا، گاری بینەری سایتەکەی گەیاندە نزیکەی دوو ملیۆن کەس. لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەمازۆن، بۆکس ئۆفیس مۆجۆی کڕی بۆ ئەوەی ببێتە لقێکی کۆمپانیای ئای ئێم دی بی. بەشی نێودەوڵەتی بۆکس ئۆفیس مۆجۆ ئاماری فرۆشتنی فیلمەکانی ٥٠ وڵاتی جیاواز کۆدەکاتەوە و پێشکەشی دەکات. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەم ماڵپەڕە لەلایەن «گرووپی کاری ناسینەوەی ناوەڕۆکی تاوانکاری»ەوە فلتەر کرا بەبێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێکی دیاریکراو بخاتەڕوو. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ترافیکی ماڵپەڕی بۆکس ئۆفیس مۆجۆ گەڕێنرایەوە بۆ IMDB، کە دوای ٢٤ کاتژمێر گەڕایەوە بۆ دۆخی سەرەتایی خۆی بەبێ ئەوەی ھیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕەکەوە بدرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]