ماڕتن سکۆڕسێزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماڕتن سکۆرسێزی

سکۆڕسێزی لە ساڵی ٢٠١٠
لەدایکبوون
ماڕتن چارڵز سکۆڕسێزی

(١٩٤٢-١١-١٧) ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ)
نیویۆرک سیتی، ئەمەریکا
شارۆمەندێتی
  • ئەمەریکی
  • ئیتاڵی
پەروەردەزانکۆی نیویۆڕک (بەکالۆریۆس لە هونەرە جوانەکان، ماستەر لە هونەرە جوانەکان)
پیشەمێژووناس، دەرهێنەری فیلم
چالاکبوون١٩٦٣– تا ئێستا
ھاوسەر
  • لاراین ماری برێنان (ھاوسەرگیری ١٩٦٥؛ جیابوونەوە ١٩٧١)
  • جولیا کامێڕۆن (ھاوسەرگیری ١٩٧٦؛ جیابوونەوە ١٩٧٧)
  • ئیزابێلا ڕۆزالینی (ھاوسەرگیری ١٩٧٩؛ جیابوونەوە ١٩٨٢)
  • باڕبرا دێ فینا (ھاوسەرگیری ١٩٨٥؛ جیابوونەوە ١٩٩١)
  • هێلین شێرمۆن مۆرس (ھاوسەرگیری ١٩٩٩)
مناڵ(ەکان)3، لەنێویاندادۆمنیکا کامیڕۆن سکۆرسێزی
باوان(ەکان)
  • چارڵز سکۆڕسێزی
  • کاترین سکۆڕسێزت

ماڕتن چارڵز سکۆرسێزی (لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢) دەرهێنەر و مێژوونووسێکی ئیتاڵی-ئەمەریکیە[١][٢]، کەوا پەنجا ساڵە لە بواری فیلمسازیدا کاردەکات. سکۆڕسێزی بابەتی پەیوەندیدار بە ئیتاڵیە ئەمەریکیەکان (بەتایبەت سقلیەکان) دەوروژێنێت، یان بیرکردنەوەی کاتۆلیکە ڕۆمانەکان دەربارەی تۆڵەسەندنەوە[٣]، بیروباوەڕ[٤]، تاوانکاری سەردەم و شەڕی تاقمە چەتەکانی ئەمەریکا. زۆربەی فیلمەکانیشی تێبینی نیشاندانی ئاسایی توندوتیژی و بەکارهێنانی جنێویان لێ کراوە.

وەک بەشێک لە شەپۆلە نوێکەی دەرهێنەرانی هۆڵیوود، سکۆڕسێزی بە یەکێک لە کاریگەرترین و باشترینەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت. لە ساڵی ١٩٩٠، هەڵسا بە دامەزراندنی "The Film Foundation" ڕێکخراوێکی تایبەت بە پاراستن و گەڕاندنەوەی فیلمە کۆنەکان، و لە ساڵی ٢٠٠٧یش "World Cinema Foundation" دامەزراند. دەرهێنەرێکە توانیویەتی تەواوی خەڵاتەکانی فیلمسازی بباتەوە لەنێویاندا خەڵاتی ئۆسکار، پالمێدۆر، گڕامی، ئێمی، گۆڵدن گڵۆب، بافتا و خەڵاتی ڕێزلێنانی AFI.

سکۆڕسێزی چەندین کاری جیاوازی هەبووە لە سینەما، دیارترینیان فیلمی Mean Streetی ساڵی ١٩٧٣یە کەوا یەکەمین فیلمی بوو کە دەنگبداتەوە، هەروەها Taxi Driver (١٩٧٦)،فیلمی ژیاننامەیی Raging Bull (١٩٨٠)، کۆمێدیە ڕەشەکانی وەک The King of Comedy (١٩٨٣) و After Hours (١٩٨٥). بەدەر لەمانە دەرهێنەرەکە بەوە ناسراوە کە لەگەڵ ئاکتەر ڕۆبێرت دی نیرۆش زۆرترین کاری کردووە تیایاندا فیلمی چەتەیی ھاوڕێیە چاکەکان (١٩٩٠)، Cape Fear (١٩٩١)، Casino (١٩٩٥) و هەروەها The Irishman (٢٠١٩). جگە لە دی نیرۆ، لیۆناردۆ دی کاپریۆش بە کارکردن لەگەڵ دەرهێنەرەکە ناسراوە لە فیلمەکانی چەتەکانی نیویۆرک (٢٠٠٢)، و فیلمی ئەمدواییان گورگەکەی شەقامی وۆڵ ستریت (٢٠١٣). بۆ کارە هاوبەشەکەیان لە فیلمی The Departed (٢٠٠٦)، دەرهێنەرەکە یەکەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنەر وەرگرت لەپاڵ بردنەوەی باشترین فیلمی ساڵیش.

کارەکانی تری سکۆڕسێزی پێکهاتووە لەدرامای ژیاننامەیی The Aviator (٢٠٠٤) و فیلمی پڕ لە نهێنیی Shutter Island (٢٠١٠)، فیلمی درامای سەرکێشی ھوگۆ (٢٠١١)، و فیلمە ئاینییەکەی بەناوی Silence (٢٠١٦). سکۆڕسێزی بێبەش نەبووە لە کارە تەلەڤیزیۆیەکان بەوپێیەی کاری دەرهێنانی بۆ زنجیرەکانی Boardwalk Empire و Vinyl کردووە. بە هەبوونی هەشت پاڵاوتن بۆ ئۆسکاری باشترین دەرهێنەر، ئەو خاوەن زۆرترین پاڵاوتنی ئۆسکارە بۆ دەرهێنان و هەروەها لەگەڵ بیڵی وایلدەر یەکسانە وەک خاوەن زۆترین پاڵاوتن بۆ تاکە کەسێک لە ئۆسکار. وەک هەوادارێکی مۆسیقای ڕۆک، چەندین دۆکیومێنتاری لەسەر بابەتەکە دەرهێناوە وەک The Last Waltz (١٩٧٨), No Direction Home (٢٠٠٥), Shine a Light (٢٠٠٨), George Harrison: Living in the Material World (٢٠١١), و Rolling Thunder Revue: A Bob Dylan Story by Martin Scorsese (٢٠١٩).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Martin Scorsese è diventato cittadino italiano!". Movieplayer.it (بە ئیتاڵی). September 29, 2018.
  2. ^ "Scorsese cittadino italiano". ANSA.it (بە ئیتاڵی). September 26, 2018.
  3. ^ The Religious Affiliation of Director Martin Scorsese March 3, 2016 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Webpage created May 27, 2005. Last modified September 5, 2005. Retrieved April 1, 2007.
  4. ^ Ebiri, Bilge (December 30, 2016). "Holy Men, Holy Losers: Scorsese, Silence and the Mystery of Faith". Village Voice. Archived from the original on January 7, 2017. Retrieved February 14, 2017.