دانیێل دەی لێویس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
بەسەرداچوونەوە (بچووک)
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:
|concern =
|concern =
|user =
|user =
|timestamp = ٢٠٢١٠٩٠٤٠٧٠٦٠٩
|timestamp = 20210904070609
|help =
|help =
}}
}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٣٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١

دانیێل دەی-لێویس
Daniel Day-Lewis

لەدایکبوون٢٩ی نیسانی ١٩٥٧
پەروەردەقوتابخانەی شانۆیی بریستۆل
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٠–٢٠١٢ (کارەکانی وەستاندووە)
ھاوسەرڕێبێکا میلەر (١٩٩٦ - تا ئێستا)
خەڵاتەکانخاوەنی ٣ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٩)، (٢٠٠٧) ،(٢٠١٢)

سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە. خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئێرلەندییە.[١] دانیێل لەشاری لەندەن لەدایکبووە و ھەر لەوێشدا گەورە بووە، سەرەتاکانی کاری نواندنی بە شانۆ دەستپێکردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.

دانیێل بەوە ناسراوە کاتێک ڕۆلێک وەردەگرێ زۆر بە توندی ڕۆڵەکە دەگرێت تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا تاکو بتوانێ ڕۆڵەکە بەجوانترین شێوە بگێڕێت، تەنانەت گەر کاریگەری لەسەر تەندروستیشی ھەبێ، زۆربەی دەرھێنەرەکانی ھۆڵیوود ھەوڵدەدەن دانیێل پەلکێش بکەنە نێو فیلمەکانیان و یەکێکە لە داواکراوترین ئەکتەرەکانی نێو فیلمسازی. دانیێل لەوەتەی ساڵی ١٩٩٨ تەنھا بەشداری لە پێنچ فیلم کردووە، بەڵام گشتیان خەڵاتی مەزنیان بەدەستھێناوە و ڕۆڵەکانی دانیێلیش نایاب بوونە.

دەی لێویس یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین خەڵاتی گرینگی بردووەتەوە، لەنێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر کە تاکە ئەکتەری نێریشە توانیبێتێ ئەم ڕیکۆردە تۆماربکات (جاک نیکڵسن و واڵتەر برێنانیش خاوەنی سێ ئۆسکارن بەڵام ھەرسێکی بۆ باشترین ئەکتەر نییە)، بۆ ھەریەکە لە ڕۆڵەکانی کریستی بڕاون لە فیلمی (My Left Foot) لە ساڵی ١٩٨٩، و ڕۆڵی دانیێل پلەیڤیو لە فیلمی (There Will Be Blood) لە ساڵی ٢٠٠٧، و گرینگترین ڕۆڵی ژیانی پیشگەریشی کە ڕۆڵی سەرکردەی پێشووی ئەمریکا ئەبراھام لینکۆلنە لە فیلمی (Lincoln) لە ساڵی ٢٠١٢. ھەروەھا توانیویەتی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە لەگەڵ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و سێ خەڵاتی (کریکتز چۆیس - ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران)، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێزدار کرا و نازناوی (سێر - بەڕێز)ی خرایە سەر ناوەکەی بەھۆی خزمەتەکانی بۆ شانۆ و فیلم.

سەرچاوەکان

  1. ^ Appelo, Tim (8 November 2012). "Daniel Day-Lewis Spoofs Clint Eastwood's Obama Chair Routine at Britannia Awards (Video)". The Hollywood Reporter. Retrieved 19 April 2013. I know as an Englishman it's absolutely none of my business.