بەکارھێنەر:ئاراس نوری
ناو: ئاراس نوری ئەحمەد
لهدایكبوون: سلێمانی - سهرچنار
پیشه: ئهندازیار له پهرهپێدانی نهرمهكاڵاكان
|
لەگەڵ ویکیپیدیا دا[دەستکاری]
ناوەڕاستی ٢٠٠٧ ئەرداڵ ڕوناهی و ڕایمۆند پێیان وتم کە لە ویکیپیدیا بەشی سۆرانی بوونی نییە، دەتوانین بیخەینە پاڵ بەشی کرمانجی سەروو، منیش خۆم ناونووس کرد و پەڕەی ڕێکخستنەکانم وەرگێڕا بۆ سۆرانی، وابزانم تاکوو ئەمڕۆش کاری وەرگێڕانەکە ماوە و هاوڕێیانی تر برەویان پێداوە. لە ٢٨.١٢.٢٠٠٧ دا چالاککراو بۆ یەکەمجار سۆرانیش هاتە ناو ویکیپیدیا وەکوو بەشێکی لکێنراو بە زمانی کوردی کە کرمانجی دەینواند بە ڕێنووسی لاتینی.
چالاکی من لێرە[دەستکاری]
بانگەواز بۆ ویکیپیدیا[دەستکاری]
لەگەڵ ئاسۆ مەحمودی باسمان لە چالاکی و کارەکانی ئەم پرۆژەیە کردوە چەند جارێک، بۆ هەوڵدان بە برەودانی ئەم پرۆژەیە ئەم کارانە ئەنجامدراون:
- کۆتایی ٥.٢٠٠٩ سەردانی ڕادیۆ نەوا radionawa.com مان کرد لەگەڵ ئارا بەختیار تاکوو ڕێگەبدەن بابەتەکانیان "گەنجینەی زانیاری" وەکوو سەرچاوە لێرە بەکاربهێنین، زۆر جوامێرانە هاتن بەدەنگمانەوە و بگرە بەڕێوبەرەکەشیان بەڕێز کوردە، ژوورێکی پێداین بەهێڵی ئینتەرنێتەوە گەر بمانەوێت بەکاری بهێنین بۆ ئەو مەبەستە.
- نامەیەکی بانگەوازم نووسی ناردم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیریی، کە لە هەفتەنامەی "هەرێمی کوردستان" دا بڵاوبۆوە، ئاسۆ مەحمودی هاوکاریی کردم و پێش ناردنی بۆ وەزارەت، ڕامان گۆڕییەوە لەسەر ناوەڕۆکەکەی.
- لە شاری نوێرنبێرگ لە دانیشتنی هەفتانەدا ١١.٢٠٠٩ سەرەتایەکم لەسەری باس کرد و بڕیارماندا ڕۆژێک سیمینارێکی بۆ ساز بدەین و ناوی بنێین ڕۆژی ویکی.
- ڕێکەوتی ٣٠/٥/٢٠١٠ لە شاری نوێرنبێرگ سیمینارێک سازکرا، کە بەشێکی تەرخانکرا بۆ ناسینی ویکیپیدیا و زمانی کوردی.
- بڵاوکردنەوەی بابەتێک بە ناونیشانی "ویکیپیدیا و زمانی کوردی" لە ڕۆژنامەی ف١ لە ژمارە ٩ / مانگی ٧/٢٠١٠
نووسینی بابەت[دەستکاری]
کەم تا زۆر هەوڵ ئەدەم هاوشانی ئەم پرۆژەیە بم، هەندێک بابەتم نووسیون کەشایەنی باس کردن نین بەرامبەر کاری هاوڕێیانم لەم گۆشەیەدا. دەستخۆشی لەهەموو کوردێک دەکەم کە بەپێی زانیاریی و کاتی خۆی لێرەدا چالاکی و دەستڕەنگینی خۆی دەنوێنێت.
وەرگێڕان[دەستکاری]
لە زمانەکانی ترەوە بەپێی توانا و کات هەوڵ ئەدەم بابەت وەربگێڕم.
هیتر[دەستکاری]
- بەناوی Aras یش کارم کردوە.