مایکرۆسۆفت ویندۆز
![]() | لەوانەیە ڕێژەی بەکارھێنانی بەستەرە دەرەکییەکان لەم وتارەدا دژی سیاسەت و ڕێساکان بێت. (ئایاری ٢٠١٩) |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
مایکرۆسۆفت ویندۆز | |
---|---|
لقی | سیستمی بەکارخەری، سەکۆی پێژمێری |
دامەزران | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥ |
کورتەناو | Windows |
ناونراوە لەدوای | window |
لە پێش | ئێم ئێس-دۆس |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥ |
ئیلھام | یوونیکس |
پەرەپێدەر | مایکرۆسۆفت |
Package management system | Windows Installer، مایکرۆسۆفت ستۆر، Windows Package Manager |
زمانی بەرنامەسازی | C، سی++، assembly language |
وەشانی نەرمامێر | 10.0.22000.556، 10.0.22567.200 |
وێبگە | https://windows.com |
وێبگەی فەرمی | https://blogs.windows.com/ |
بەستەری وەسفکراو | https://www.thecollectionbook.info/windows/all |
مۆڵەت | مۆڵەتی خاوەن |
دۆخی چاپکردن | مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە |
Update method | Windows Update |

مایکرۆسۆفت ویندۆز (بە ئینگلیزی: Microsoft Windows)سیستەمێکی بەگەڕخستنی ناخۆڕایییە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە پەرەی پێدەدرێت.
ناساندن
[دەستکاری]ویندۆز بریتییە لە چەند سیستەمێکی کار پێکردن کە مایکرۆسۆفت پەرەیان پێدەدات. یەکەم ناسینی مایکرۆسۆفت بە ئەندامان سیستەمەکەی ناو نا Windows لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٥ وەک زیادکارییەک بۆ MS-DOS وەک وەڵامێک بەو گرنگییەی کە درا بە GUI. مایکرۆسۆفت وای لێھات کە دەسی گرت بەسەر کۆمپیوتەری تاکەکەسی لە جیھاندا و توانی بەسەر ماکدا تێپەڕێت، کە پێشتر بڵاو کرا بۆوە. نوێترین وەشانی بریتییە لە ویندۆز ١١ و نوێترین ڕاژەکار بریتییە لە ویندۆز سێرڤەر ٢٠١٦ و نوێترین وەشانی مۆبایلی بریتییە لە سیستەمی مۆبایل ویندۆز ١٠ مۆبایل (لە ئێستادا مایکرۆسۆفت پشتگیری لە ویندۆز ١٠ی مۆبایل ناکات)
وەشانەکان
[دەستکاری]مێژووی ویندۆز دەگەڕێتەوە بۆ ئەیلوولی ساڵی ١٩٨١ کاتێک کە پرۆژەکە بە «ڕووکاری بەڕێوەبردن» ناو نرا، دەستی پێکرد. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٣ (دووای Apple Lisa l، پێش ماکنتۆش) لەژێر ناوی «ویندۆز»، ویندۆز تا ساڵی ١٩٨٥ بڵاو نەکرایەوە. بەرنامەکانی بریتی بوون لە ژمێرەر، ڕۆژمێر،Cardfile ,Notepad, Paint,Terminal,Reversi,Control panel، نووسین. ویندۆزی ١٬٠ ڕێگە بە چەند پەنجەرەیەک نادات. ئەم تایبەتمەندییەی بەھۆی Apple computerەوە وەرگرت.
ویندۆز ٢٬٠ لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ کۆمەڵێ باشکردنی تیا بوو لە ڕووکاری بەکارھێنەر و بەڕێوەبردنی بیرگە. ویندۆزی ٢٬٠ ڕێگەی بە پەنجەرەکان دەدا تێکەڵ بکرێن لەگەڵ یەکتردا و بە شێوەیەکی پێشکەوتو تر پیشان درا، کورتکراوەی تەختەکیلی بۆ زیاد کرا.
ویندۆز ٢٬١ بە دوو شێوەی جیاواز بڵاوکرانەوە: Windows/٣٨٦ کە I٣٨٦بەکاردەبات و جۆری Virtual 8086 mode، لەبەر کارە زۆرەکانی داوانامەکانی DOS کە بە جێی دێنن؛ و بیرگە دابەش کراوە بۆ چەند پەڕەیەک بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بیرگەیەی کە ڕێپێدراوە کاری پێبکرێت. دووەمیان Windows/٢٨٦کە ئەمیش لەسەر Virtual 8086 mode کاردەکات، و دەتوانرێت سود لە ناوچەی بیرگە وەربگیرێت. وەشانە کۆنەکان تری ویندۆز تەنھا سیستەمەکە چەند ڕوویەکی جێبەجێکار بوو بۆ بەکارھێنەر (سادە بوون). زۆری لەبەر ئەوەی لە بەشی سەرەوەی MS-DOS کاریان دەکرد و بەکاردەھێنران وەک خزمەت گوزاری بۆ پەڕگەی سیستەمەکە. وەشانی ٣٬٠ی ١٩٩٠ و وەشانی ٣٬١ی ١٩٩٢ بریتی بوو لە باشتر کردنی دیزاین، ئەویش بەھۆی virtual memoryیەوە و ھەروەھا توانای بارکردنی Virtual Devices virtual device driver کەی ڕێگە دەدات بە پێشاندانی ئامێرە دڵخوازەکان لە نێوان پەنجەرەکاندا، ئەم ویندۆزەش I٣٨٦ی بەکار دەبرد کە ئەمە وای کرد چەند مێگابایتێک زیاتر بەدەست بێنن و لابردنی پابەندبوون بە بەشداریکردن لە Virtual Devices، و ئەم وەشانە دەیتوانی بگاتە زانیارییەکان بێ چوون بۆ DOS بەھۆی بەکارھێنانی 32bitبۆ گەیشتن بە پەڕگەکان. ویندۆز وەشانی ٩٥ لە ساڵی ١٩٩٥ بڵاوکرایەوە کە ڕوویەکی نوێ لە خۆی دەگرێت. ھەروەھا پشگیری ناوی درێژ دەکات کە دەگاتە ٢٥٠ پیت و ھەروەھا تووانای ئاشکرا کردن و بەستنەوەی ئامێر و کارپێکردنی ھەبوو. لە بنەڕەت ناتوانێت داوانامەکانی ٣٢ بت کار پێبکات. چەند تایبەتمەندییەکی زۆر لە ڕووی تەکنۆلۆجییەوە کە ئەمە زیاتر جێگیری کرد وەک لە ویندۆز ٣٬١.
وەشانی داھاتووی بریتی بوو لە ویندۆز ٩٨ کە لە ساڵی ١٩٩٨ بڵاو کرایەوە، و چاپی دووەمی ٩٨ لە ساڵی ٩٩ بڵاو کردەوە.
دووای ویندۆز ٩٨ ویندۆزی Me) Me وەرگیراوە لە Me standing for Millennium Edition)بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە، کە ئەمەش بنچینەکانی ویندۆزی ٩٨ پڕدەکاتەوە. ھەروەھا تووانی ھەڵبژاردنی "boot in DOS mode" لا بەرێت و ھەروەھا تایبەتمەندییەکی تری زیاد کرد کە ئەویش بریتی بوو لە گێڕانەوەی سیستەم کە ئەمیش یارمەتی بەکارھێنەر دەدات کاتێک زانیاری لە دەس بچیت ئەم کردارە بۆی دەگەڕێنێتەوە ھی چەند ڕۆژی پێشوو.
دووای ئەمانیش وەشانەکانی
Windows XP Server 2003 Windows Server 2003 Windows XP64x Windows Home Server Windows Vista Windows Server 2008 Windows 7 Windows Server 2008 R2 Windows 8 Windows 8.1 Windows 10 windows 11
دوایین وەشانی لە ساڵی ٢٠١٢ وەشێنرا کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی فێبرێوەری ساڵی ٢٠١٢ لە کۆنگرەی مایکڕۆسۆفت ڕاگەیانرا. بڕیارە درا کە لە مانگی تشرینی یەکەم بکەوێتە بەردەستی بەکارھێنەرانی ئەم وەشانەش بەنێوی ویندۆز ٨ دەبێت. کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لەم وەشانەدا چەند زمانێکی نوێی بۆی زۆر کرد یەکێ لەوانە زمانی کوردی یە. چاوەڕوان دەکرێ لەم ویندۆزەدا بەکارھێنەران پێویستیان بە دژە ڤایرۆس نەبێت بەڵام ئەوەی دوایی پشت ڕاست نەکراوەتەوە و مایکڕۆسۆفت ڕایشی گەیاند کە ھەموو ئەو کۆمپیوتەرانەی کە وەشانی ٧یان لەسەر بووە دەتوانرێ وەشانی ٨ یشی لەسەر دابمەزرێت.
ویندۆز ١٠
[دەستکاری]ویندۆز ١٠ باشترین ویندۆزە کە تا ئێستا دروستکرابێت. ئەم ویندۆزە سەراتە وەشانی تاقیکاری لێ دەرچوو بەڵام دوای ئەوە لەمانگی ٧ی ٢٠١٥ بە فەرمی بڵاو کرایەوە. ویندۆز ١٠ تێکەڵەیەکە لە ویندۆز ٧ و ٨٬١، شایەنی باسە ئەو ویندۆزە بۆ بەکارھێنەرانی ٧ و ٨٬١ بێ بەرامبەرە و دەتوانن نوێی بکنەوە.
پارێزەری ویندۆز
[دەستکاری]لە ٦ی ١ی ٢٠٠٥ دا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەشانێکی بێتای بڵاو کردەوە لە Microsoft AntiSpyware. لە ١٤ی ٢ی ٢٠٠٦ Microsoft AntiSpyware بوو بە Windows Defender واتە (بەرگریکاری ویندۆز) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بێتای دووھەم. Windows Defender بریتییە لە بەرنامەیەک کە دروست کراوە بۆ دژی سیخوڕی و ھەروەھا لابردنی داوانامەی نەویستراو. بەکارھێنەرانی xp و Windows Server ٢٠٠٣ کە وەشانی چالاک کراویان ھەیە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئەم بەرنامەیە دابگرن لە ماڵپەڕی سەرەکی مایکرۆسۆفت، ئەم بەرنامەیە بەشێکە لە ویندۆز ٧ لەگەڵ ڤیستا.

ئەو پڕۆگرامانەی لەگەڵ ویندۆز ھەن
[دەستکاری]ئەو پڕۆگرامانەی لەگەڵ ویندۆز ھەن، ئەم پڕۆگرامانە بەشێوەی خۆکار مایکڕۆسۆفت دای ناون ئەمانەن:
- میدیا پلەیەر
- مایکرۆسۆفت ئێج (microsoft edge)
- نۆت پاد (Note pad)
- ویندۆز مووڤی مەیکەر (بۆ کاری مۆنتاژ)
- ژمێریار (Carculator)
- دەنگ تۆمارکەر (Sound Recorder)
- چەندەھا پڕۆگرامی جۆراوجۆر بۆ کاری جیاواز …
زاراوەکان ماکە ئۆئێس ئێکس بۆ ویندۆز
[دەستکاری]ئەم خشتەیە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەیە تازە لە سیستەمەی ماکەوە دەچنە ویندۆز!
لەویندۆز | لە ماک |
---|---|
(Start Menu (ڤێستا و ٧) | Apple Menu , lunch pad |
System try | (Top right corner of meu bar (system and third part icons |
Recycle bin | Trash |
Start Screen (ویندۆز٨) | Lunchpad |
File Exploar | Finder |
Taskbar | Docks |
Documents | Home Folder |
Flip 3D (ڤێستا و ٧) | Mission Con`trol |
Gadgets and sidebar (ڤێستا و ٧) | Dashboard |
Priview Pane | Quick Look |
Serach لە (ڤێستا و ٧) Seach charm لە (٨) |
Spotlight |
control Panel لە (ڤیستا و ٧)، Settings Charm لە (٨) |
System preferences |
Microsoft Office | iWork , Microsft office for mac |
Printer Settings | System preferences > Print & scan |
Back up and restore center لە (ڤیستا و ٧) File History لە (٨) |
Time Machine |
Help | Help Menu |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- تەواوی زاراوکانی ماک بۆ ویندۆز سوود لە پەرتووکی (Mac Basics (Super Guide وەرگیراوە کە لەنووسینی خاتوو (Serenity Caldwell) کە لە ئەپڵیکەیشنی iBook بەدەست دەکەوێت بۆ کڕینی یان خوێندنەوەی بەشێکی (Sample). (کە بۆ ئای ئۆ ئێس و ماک دەگوونجێت)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Wikipedia external links cleanup لە ئایاری ٢٠١٩
- Wikipedia spam cleanup لە ئایاری ٢٠١٩
- مایکرۆسۆفت ویندۆز
- سیستمی کارگێڕی
- نەرمامێرەکانی ١٩٨٥
- سیستمە بەکارخەرییەکانی مایکرۆسۆفت
- ناساندنەکانی تایبەت بە کۆمپیوتەر لە ساڵی ١٩٨٥
- سەکۆکانی کۆمپیوتەر
- خێزانەکانی سیستمی کارپێکردن
- ئەو بەرھەمانەی لە ساڵی ١٩٨٥ ناسێندران
- ئامێرە زیرەکەکان
- کۆمپیوتەری تایبەت