لێدوانی بەکارھێنەر:ئاراس نوری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەختەکلیل[دەستکاری]

کاک ئاراس تکایە بۆ دەستکاری کردنی ویکیپیدیا تەختەکلیلی ماڵپەڕی چاوگ بەکار بێنە. ئەو تەختەکلیلەی ئێستای ئێوە کێشەیەکی گەورەمان بۆ دروست دەکات بۆ دوو پیتی «ک» و «ە». زۆر سوپاس. ئاسۆ ١٨:٠٣, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

وتارەکانی بیرکاری[دەستکاری]

بە ڕاستی سپاست دەکەم. چاوەڕوانی تێبینییەکانتم لە وتارەکانی بیرکاریدا. --Aza ١٤:٢١, ١٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


سڵاو! function (بە عەرەبی: تابع، دالە) و coordinate (لە بیرکاریدا) بە کوردی ئەبێتە چی؟ سپاس--Aza ١٥:٢١, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەرچاو. function بە کوردی: نەخشە، ئەرک، کردار. تەماشای ئەمە بکە: function

سپاس. ڕێک ئەو وشەیەم ئەوێ کە لە قوتابخانە و زانکۆدا بەکاری دێنن. ئایا ئەمانە وان؟--Aza ١٥:٢٨, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

به‌ڵێ، نەخشە و نەخشان ئەو دوو وشەیەن کە لە فێرگەکاندا بەکاردەبرێن. --ئاراس نوری ١٦:١٩, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سپاس ئاراس! ئەی coordinate؟ ئەمە وتارە عەرەبییەکەیە. دیسان سپاس.--Aza ١٨:١٧, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

coordinate پۆوتان. --ئاراس نوری ٢٠:٥٢, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەرکردە کوردەکانی نێو ١٠٠٠ وتارەکە[دەستکاری]

کاک ئاراس گیان سڵاو،

لەم پێچداچوونەوەیەدا وتارەکانی (جەلال تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، بەرهەم ساڵح، نەوشیروان مستەفا) ـت زۆرکردووە، بەڵام لەڕاستیدا ئەو چوار وتارە بەشێک نین لەو هەزار وتارەی کە ویپکیدیای هەڵییان بژاردوون، ئەو ١٠٠٠ وتارە لێرە ـەوە وەرگیراوە و بەپێی ئەوێ وەرگێردراوە، بۆیە ئەوەی لەوێدا نەبێت درووست نییە زۆر بکرێت بۆ ئەو لیستە، هەربژیت و بمێنی. --برووسک ١٤:٤١, ١٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەداخەوە لەوە ئاگادارنەبووم، چونکە لە بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانیش هەندێک شتم زیادکرد. سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەت. --ئاراس نوری ٢١:١٣, ١٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

لەخزمەتتاین کاک ئاراس گیان. --برووسک ٢٢:٣٩, ١٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وێنەکان[دەستکاری]

مامە ئاراس، وێنەی نێو وتارەکان لەلای چەپ دابنرێت درووستتر و ڕێکترە. بۆیە بە ئەرک نەبێت بۆ داهاتوو وێنەی نێو وتارەکان لەلای دەستی چەپ دابنێ! گەرچی لە IE بەپێچەوانە دەردەچێت. --برووسک ٢٠:٠٦, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
لەراستیدا من لە ئینگلیزییەکەوە کۆپی دەکەم، بەشی کوردی وێنەکان خۆکارانە لای چەپن، سوپاس بۆ هوشیارکردنەوەت. --ئاراس نوری ٢٠:٤١, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
ڕاست دەفەرموویت، هەندێک جار وێنەکان نووسراوی right ـییان لەسەر بۆ نموونە/

[[file:***|thumb|200px|right]] بۆیە دەچنە لای ڕاست. دەی هەر سەرکەوتوو بیت و لەخزمەتتاین.--برووسک ٢٠:٠٨, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

Communication[دەستکاری]

سڵاو ئاراس! من پێشتر بۆ Communication وتاری ڕاگەیێنی و بۆ Teleommunication وتاری دوور-ڕاگەیێنیم نووسیوە. من ئەو وشانەم لە ناو فەرهەنگەکانا دۆزیوەتەوە. ئێستا بەڕێزت گەیاندنت داناوە. چی بکەین باشە؟ --Aza ١٩:٢٢, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سەرچاوم کاک ئازا، هاوواتای یەکترن. دەستەکانت خۆش بۆ ئەم هۆشیاری پێدانە، پرسم لە کاک دیاکۆ کردوە ئەو سەرچاوەی زیاتری لایە. ئێمە دەبێت ئاگامان لەم جۆرە حاڵەتانە بێت، هاوواتا و وشەی باوی سەر زاری خەڵک نابێت لە ڕاستی ماناکان دوررمان خەنەوە. دەتوانین ڕەوانەی یەکتری بکەین. --ئاراس نوری ٢٣:٤١, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

زۆر باشە! ئەوە لە بەر چاو بگرن کە گەیاندن لە کوردییا چاوگە و Communication لە ئینگلیسییا چاوگ نییە، بڕای من "ڕاگەیێنی" دروستە. زۆر سپاس --Aza ١٠:٣٩, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

کاک ئازا؛ زۆر ببورە بەسەرما تێپەڕی، ئێمە لە زکورد ئەمەمان داناوە: ڕاگەیاندن، پێوەندی.. فەرهەنگی ئایتی، لەگەڵ کاک دیاکۆ هاشمی لەسەر ئەو باسەش دوایین، هەر ڕای لەسەر ئەو واتایانەبوو. --ئاراس نوری ١٤:٠٧, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
زۆر باشە! من لەگەڵ "ڕاگەیاندن"م؛ ڕاگەیێنی و گەیاندن ڕەوانەدەکەین بۆی. Teleommunication دەکەین بە دوور-ڕاگەیاندن. چۆنە؟
پرسیارێک: دیاکۆ هاشمی کێیە؟ --Aza ١٦:٢٨, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
دەستخۆش. دیاکۆ کەسێکی شارەزای زمانی کوردییە و لە زکورد چالاکانە کاردەکات و لە کەناڵی ئاسمانی ئاسۆ هەفتانە بەرنامەی هەیە لەسەر فێرکردنی زمانی کوردی.

سڵاو کاك ئاراس ، منیش لە سەرچنارم ، بەس تۆ ناناسم ؟ ئەتوانم بتناسم؟--دەوەن سەردار ١٤:٢٢, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

خۆشحاڵم. ئێستا من لەسەرچنار ناژیم، و کەمێک دوورکەوتومەتەوە(ئەڵمانیا).--ئاراس نوری ٠٩:٣٧, ١٠ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

Please, could you translate en:Podolsk into your language? Naturally if you have available time![دەستکاری]

Good day to you! Could you, please, translate into your language the article, containing two-three sentences, about this city in Russia? I’d like to thank you in advance--Переход Артур ١٤:٣٣, ١٧ شوبات ٢٠١١ (UTC)

- I will try that. --ئاراس نوری ٠٩:٢٦, ١٨ شوبات ٢٠١١ (UTC)

چی بوو پشوەکەت تەواو نەبوو؟ :) هیوا (لێدوان) ‏١٠:٣١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، بەڵێ تەواو بووە و هاتوچۆ دەکەم لێرە، دەمەوێت لە داهاتوودا کەمێک چالاکتر ببم. --ئاراس نوری (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی مێخەک (گوڵ) پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێ سەرچاوەیە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ڕاسان ‏١٨:١٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

- سوپاس بۆ ئاگاداریت. سەرچاوەم نووسی. زۆری تریش لە وێبگەکانی تردا باس کراون و دەکرێت وەکو سەرچاوە بەکار ببرێن. --ئاراس نوری (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مێخەک (گوڵ)  ڕزگار کرا لە سڕینەوە. زۆر سوپاس بۆ دانانی سەرچاوە بۆ وتارەکە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٠، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر داری زەرد داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٢:٠٤، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە[دەستکاری]

دەمباش ئاراس نوری,

سوپاس بۆ بەشداریەکانت کاک ئاراس تکایە ئاماژە بە سەرچاوە بدە لە ھەر بابەتێک کە لە ویکیپیدیا ئەینووسی ئەگەرنا لەوانەیە بسڕدرێتەوە یان داوابکرێت لاببرێت بۆ دڵنیابونەوەش سەیری ئێرە بکە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٢:١٢، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەم باش بەڕێز Gyan333، بابەتەکە سڕاوەتەوە، کە ئاگاداری دادەنێن چەند ڕۆژێک هەل بدەن بە بەرانبەر تاکوو لەو نووسراوە بکۆڵێتەوە. نازانم وتاری داری زەرد کامە بوو. داری زەرد ناوچەی قەرەداخ بوو؟ / --ئاراس نوری (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە، بەڵێ خۆیەتی. وتاری سڕدراوە دەتوانرێت بھێندرێتەوە. ئەگەر سەرچاوەی بۆ دابنێیت و یەکتۆز درێژی بکەیتەوە، وتارەکە دەھێنمەوە تا چاکسازی تێدا بکەیت. ئەتوانیت؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بژیت بەڕێزم، دایبنێرەوە با بزانم کامە بوو، کۆمەڵێک وتار و بابەت هی سەرەتای دانانی زمانی کوردی بوون. سوپاس بۆ کار و چالاکی هەمووتان لێرە. --ئاراس نوری (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی دەیتایەکی زۆرم لەدەست دا مەجالت نەدا بەمن وەڵامی خۆم بنووسم Épine بەھەرحال بۆچی وەڵامی منت نەداەیەوە لە پەڕەی خۆم پێم سەیر بوو؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو وەڵامم وەرگرت -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار نوسین[دەستکاری]

دەمباش ئاراس نوری, سوپاس بۆ بەشدارییەکانت ئەمانە وادەکەن ویکیپیدیا بەرەو باشتر بڕۆن، بەڵام تێبینیەکم ھەیە دواین وتارەکانت پێوسیتیان بەوەیە پشت بە شێوازی ستانداردی وتار ببەستن وەک ئێرە زۆر سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٥٧، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش هاوڕێ. چاوی لێ دەکەم و پەسەندی دەکەم بە سوپاسەوە. --ئاراس نوری (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی[دەستکاری]

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، کارێکی باشە، من نزیکەی ٤٠٠٠ وشەم کردوە بە کڵێسەی ویکی فەرهەنگ، دەتوانم بۆت ڕەوانە بکەم. مادەم بوار هەیە و کاتەکە مانگێکە، با پێداچوونەوەیەکی بۆ بکەم و زمانی تر، بێ لە ئینگلیزی بۆ زیاد بکەم، ئەوسا ئەتدەمێ. خۆشم ڕۆژانە هەوڵ ئەدەم ئەو چەند دانەیە دابنێم کە داواکراوە. هەر بژیت. --~~~~ ئاراس نوری (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوی دووبارە کاک ئاراس، ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. ئێستا بە پەیامەکەت گەیشتم. سەرەتا زۆر سوپاس کە بوویتە بەشێک لە خەمخۆرانی پڕۆژەکە! دەستکارییەکانتم بینی و ماندوو نەبییت. ئیشەڵڵا کە پڕۆژەکە پەسەند کرا و دۆمەینی خۆمان وەرگرت، وشەکانت بنێرە و بزانین چۆن دەتوانین کاری لەگەڵ بکەین. دووبارە ماندوو نەبیت و زۆر سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]