خاڵبەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشانەکانی خاڵبەندی
نیشانەکانی خاڵبەندی

خاڵبەندی ئەو نیشانانەن کە لە پێوەندیی نووسراویدا خوێندنەوەی ڕستەکان بێ ھەڵە و ئاسان دەکەن، کورت و درێژی و شوێنی گت و وچان لە ڕستەدا دەستنیشان دەکەن. وا دەکەن کە ڕستەکان بە شێوەی پرسیاری یان سەرسوڕمان یان دەربڕینێکی سادە بێنە بەر گوێ. بەشێکی زۆری ڕێساکانی خاڵبەندی نێونەتەوەیین و یاساکانیان چونیەک و گشتگیرن. بەشێکیان لە ئەلفبێیەکەوە بۆ ئەلفبێیەکی تر بواری بەکارھێنانیان دەگۆڕێت. نیشانەکانی خاڵبەندی دەق لە ڕووی سینتاکس و واتاوە دابەش دەکەن. ھەر دەقێک کە خاڵبەندی تێیدا ڕەچاو نەکرابێت، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خوێنەر سەری لێ بشێوێت و لە نووسراوەکە بەھەڵە تێ بگات.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دیاکۆ ھاشمی (لە ڕێکەوتی ١٥ی نیسانی ٢٠١٩). خاڵبەندی – فێرگەی زمانی کوردی(کوردی). یاگەی زمان. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.