ویکیپیدیا:بابل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپیدیا بابل سیستمێکی قاڵبە بۆ ئاسانکردنی پەیوەندی لە نێوان بەکارهێنەراندا بە زمانە جۆراوجۆرەکانیانەوە.


قاڵبەکە چۆن کاردەکا[دەستکاری]

لە کاتی دانانی یەکێک لە قاڵبەکانی بابل لە پەڕەکەتدا بە شێوەیەکی خۆکار ئەتباتە نێو پۆلی ئەو زمانەی کە لە قاڵبەکەدا هاتووە. بۆ نموونە ئەگەر قاڵبی ئاستی پێشکەوتوو لە زمانی ئینگلیزیدا دابنێی ( {{بەکارهێنەر en-3}} ) تۆ وەکو بەکارهێنەرێک لە پۆلی لیستی پێشکەوتووەکان لە زمانی ئینگلیزی. لیستی تەواوی بەکارهێنەرە پۆلێنراوەکان بە گوێرەی ئەو زمانانەی کە قسەی پێ دەکەن و ئاستی شارەزاییان لەو زمانانە ئەیبینی لە پۆل:بەکارهێنەران بە پێی زمانەکانیان


چۆن بەشداربم[دەستکاری]

یەکەم سوودی درووستکردنی بابل ئەوەیە کە زمانەکان وئاستی شارەزاییت لەو زمانانەدا نیشان ئەدات لە پەڕەی بەکارهێنەر. بەم شێوەیە بەشێوەیەکی خۆکار ئەچیتە نێو پۆلی زمانەکەوە وئاستی شارەزاییت تیایدا نیشان ئەدرێت. ئەم پۆلێنکردنە یارمەتی بەکارهێنەرانی تر ئەدات بۆ ناسینت ودەستپێکردنی وتوێژ لەگەڵت دا لە کاتی پێویست. بەم شێوەیە ویکیپیدیانووسان یارمەتی یەکتری ئەدەن هەرچەندە زمانی جیاواز قسە دەکەن.

دانانی زمانەکان زۆر بە ئاسانی جێبەجێ ئەکرێت، لە پێشدا قاڵبێک ئامادە کراوە کە بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێت. بۆ نموونە بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە زمانی دایکیی تۆ زمانی کوردی (سۆرانی)یە، وبەشێوەیەکی زۆر چاک ئینگلیزی دەزانیت، وبە شێوەیەکی مامناوەندیش ئەتوانی بەشداری بکەی بە سویدی ، وتا ئاستێکی باش لە زمانی ئەڵمانی شارەزاییت هەیە. تەنها ئەم قاڵبانە دابنێ بەم شێوەیە:-

{{user ckb}}
{{user en-4}}
{{user sv-2}}
{{user de-3}}

بەم شێوەیە لە سەر پەڕەی بەکارهێنەری تایبەت بە تۆ دەردەچێت:


ckbکوردیی سۆرانی زمانی دایکی ئەم بەکارهێنەرەیە.