پرۆژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پرۆژە (بە فەڕەنسی: Projet، بە ئینگلیزی: Project) بریتییە لە ھەوڵێکی کاتی کە بۆ دروستکردنی بەرھەمێکی یەکتا دەدرێت.[١] واتە لە پرۆژەکاندا کاتی دەستپێکردن و دوایی ھاتن دیارە و بەرھەم یان ئامانجی پرۆژەکەش دەبێ ئاشکرا بێت. بەرھەمی پرۆژە دەکرێت کاڵا یان خزمەتێک بێت. بەڕێوەبردنی پرۆژە بۆ ئەوەی کات و تێچوویەکی گونجاوی ببێت زانستی بەڕێوەبردنی پرۆژەی دروست کردووە. یەکێک لە گرنگترین تێکستەکانی بەڕێوەبردنی پرۆژە PMBOKە کە ڕێنوێنییەکە کە ئەنستیتۆی بەڕێوەبردنی پرۆژە (Project Management Institute) بڵاوی دەکاتەوە. زۆرێک لە پیشەکان وەک ئەندازیاری[٢] و دەرمان ناسی بە پرۆژە ئیش دەکەن و لەم ڕێنوێنیانەی PMBOK کەڵک وەردەگرن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ A Guide to the Project Management Body of Knowledge (PMBOK Guide), Third Edition, Project Management Institute.
  2. ^ Hendrickson, Chris; Haas, Carl; Au, Tung (2024-03-01). Project Management for Construction (and Deconstruction) - Fundamental Concepts for Owners, Engineers, Architects and Builders (بە ئینگلیزی). Carl Thomas Michael Haas. ISBN 978-1-73835-570-9.