دابەشکراوەی لینوکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لۆگۆی فێدۆرا بۆ نمونە.

دابەشکراوەیێکی لینوکس یا دابەشکراوەی گنو/لینوکس کە زۆر جار بە دابەشکراوە دەخوێنرێتەوە، سیستەمێکی کارگێڕییە لە سەر بنەمای ناوکی لینوکس(Linux kernel)، یان سیستەمی بەرێوەبردنی بوخچە (package management system) دروست کراون. بەکارھێنەران، لینوکس زۆرتر بە شێوازی داگرتنی ئەو شتانەی دڵخوازیانن بۆخۆیان دروست ئەکەن. ھەربۆیە بۆ بەشێکی زۆر لە سیستەمی کارپێکردنەکان دابەشکراوەیەکی لینوکس دادەبەزێ بۆ نمونە کۆمپیوتری کەسیی (وەک لینوکس مینت)یان کەڵەکۆمپیوترەکان بەڵام ڕاژەکارەکان کە بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕ کەڵکیان لێدەگرن نمونەی دابەشکراوی وەک Rocks Cluster Distribution بەکار ئەھێنن.

مێژوو[دەستکاری]

هێڵکاری گەشەسەندنی دابەشکراوەکانی لینوکس.
هێڵکاری گەشەسەندنی دابەشکراوەکانی لینوکس.

لە ساڵی ١٩٩١. ز لینوس تورڤالدس پەرەپێدەری ناوکی لینوکس، یەکەمین وشانی بە ژمارە ٠٫٠١ وشاند. لینوکس لەسەرەتاوە بە شێوازی سەرچاوەکۆد بوو. پاش ماوەیێک دەتوانرا لە جووتێک فلۆپی دیسک بە شێوازی ئیمەیج پاشکەوتان بکردبایێ. دانەیێکی بۆ ناوکی لینوکس و پەڕگەکانی بووت، دانەکەی دیکە بۆ کۆی نەرمەکالاکان گنو بۆ وەگڕخستنی سیستەم. بۆ ئەوەکە قۆناغەکانی دامەزراندن فرە دژوار بوو زۆر یەک لە نەرمەکالاکان بۆ دامەزراندنی سادەیی خولقێنران.[١]دابەسکراوە سەرەتاییەکان لینوکس ئەمانە بوون:

  • H. J. Lu's "Boot-root":دیسکێکی جووت بۆ ناوکی لینوکس و نەرمەکالاکان، کە بە کەمینە سیستەمێک بکەوێتە کار.
  • MCC Interim Linux: بۆ دەستپێگەیشتنی گشتی لە زانکۆی مەنجێستێر لە ساڵی ١٩٩٢ ئامادەکرابوو.
  • Softlanding Linux System (SLS): بەرچاوکراوترین و داخوازترین لینوکس لە ساڵێ ١٩٩٢ تەنھا تایبەتمەندی پشتیوان لە سیستەمی Xی پەنجێرەکان بوو.
  • Yggdrasil Linux/GNU/X: یەکەمین دابەشکراوە لەسەر سی دی درووستکرد.

دوو دابەشکراوە کە تا ئێستاش ماوەن لەساڵێ ١٩٩٣ وشێندران. دابەشکراوەی SLS کە پشتیوانی لاواز بوو. بەڵام لە پووشەپەڕی ساڵی ١٩٩٣ دابەشکراوەیێکی دیکە بەناوی سڵەکوێر(Slackware) لە سەر بنەمای SLS لە لایەن پەتریک وۆڵکێردینگ (Patrick Volkerding)وشێندرا.[٢] ھەروا لە مانگی دووانزەی ساڵی ١٩٩٣،ئیان مورداکبە زیزبوونی لە پڕۆژەیSLS، دێبیانی خولقاند کە بە شێوازی خۆڕایی بڵاوی کردەوە.[٣]
تا ئێستا لینوکس، لە بازاری ڕاژە زۆرتر خۆی جێگیر کردووە تا ڕوومێزی. بۆ وێنە لە ٥٠٪ی ڕاژەکانی جیھان بوونی ھەیە[٤]ئەمەش لە کاتێکدایە لە بازاری ڕوومێزی بەشی بە ٣٫٧٪ دەگەیێ.[٥]

پێکھێنەرەکان[دەستکاری]

دابەشکراوەیێکی لینوکس بریتییە لە: ناوک واتە لینوکس کێرنەڵ، بوخچە یان کتێبخانە و چەند نەرمەکاڵای بەسوود لە پڕۆژەی گنو، دۆکیۆمێنتەکان، بەڕێوەبەری پەنجەرەکان و ژینگەی دێسکتۆپ یان ڕومێزیێک. زۆربەی ئەم نەرمەکاڵانە بریتین لە نەرمەکالای سەرچاوەکراوە و ئازاد کە بە شێوازی باینێری وەرگێڕدراون و لە سەرچاوەی کۆدەکان سوودی لێدەگرن. ئەو دابەشکراوانە کە تایبەت دەبنەوە ئەکرێ ھەیە چەند نەرمەکالایان تێدا بێ کە لە سەرچاوەی کۆدەکان بوونیان نەبێ. وەک باینرێری بڵۆب، پێویست بۆ درایڤی ئامێرەکان و ھتد.[٦] دابەشکراوەیێکی لینوکس دەتوانێت بە شێوازێکی تایبەت لە کۆی تایبەت لە نەرمەکالاکان (وەک نەرمەکالاکان گنو و کتێبخانەکان) لەگەڵ ناوکی لینوکس گرێ درابێت. ئەمەس بۆ ئەوەیە کە پێداویستی و نیازی بەکارھێنەرانی دابین بکا.[٧] نەرمەکالاکان زۆر کات لەگەڵ دابەشکراوەکان ھاوئاھەنگ دەبن ئینجا لە لایەن گەشەپێدەران و پشتیوانانی دابەشکراوە بە شێوازی بوخچەیێکی نەرمەکالا (software packages)دەبەسرێنەوە. ئینجا بوخچەی نەرمەکالاکان لە نێو کانگاکان (repositories) واتە لە سەرتاسەری جیھان لەبەردەستن بۆ داگرتن.[٨][٩]

بەڕێوەبەری بوخچەکان[دەستکاری]

سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتەکان، بە کۆی ئامرازەکان و شێوازەکانی پەڕگە کە بە یەکەوە بۆ دامەزراندن، بەڕۆژکردنەوە و سڕینەوەی نەرمەکالاکان لە لینوکس دەوترێت. دوو سیستەمی بەرچاوکراوی بەرێوەبردنی پاکەتەکان بریتین لە دێبیان(Debian) و رێدھەت(Red Hat). فێدۆرا(Fedora)، رێدھەت(Red Hat) و سێنت ئۆ ئێس(CentOS) بەگشتی سود لەسیستەمی rpm دەگرن (پەڕگەکانی rpm.)، لە کاتێک دا دێبیان(Debian)، ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) سود لە سیستەمی dpkg دەگرن (پەڕگەکان deb.). جێنتوو(Gentoo) سوو لە سیستەمێک دەگرێت بە ناوی Portage وە ئاچ یان ئارک(Arch) سود لە tarballs دەگرێت (پەڕگەکانی tar.). تەنھا جیاوازی ئەم سیستەمانە ئەوەیە کە چۆن پەڕگەکان دادەمەزرێنن و ھەڵیدەگرن.
ئیمکانی ھەیە پێتان خۆش بێت کە بزانن چی لە نێو پەڕگەکانی rpm، .deb. یا tar. ھەیە. شایەت سەرسام بن کاتێک بزانن تەنھا پەڕگەیێکی ئارشێڤی کۆنە وەک  Zip. ی تێدایە، ئەوەش بریتییە لە کۆدی نەرمەکالا و  فەرمانەکانی دامەزراندن و  ڕیزکردنی پەڕگەکان (کە چ پەڕگەو نەرمەکالایێکی دیکەی پێویستە بۆ دامەزراندن)، ئەو شوینە کە پەڕگەی پەیکەرسازییەکەی دەبێ بوونی ھەبێ، کوێیە. ئەو نەرمەکالا کە دەبێ تەواو ئەم فەرمانانە بخوێنێت و جێبەجێی بکات پێ دەڵێن بەڕێوەبەری پاکەت(package manager). دێبیان(Debian)، ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) و... ھتد.
دێبیان(Debian)، ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) و  دابەسکراوەکانی دیکە کە لەسەر دێبیان لەدایک بوون سوود لە  پەڕگەکانی deb.  و  dpkg واتە سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتی دێبیان دەگرن. لێرە دوو ڕێگا بۆ دامەزراندنی نەرمەکالا لە سەر سیستەم ھەیە.

جۆرەکانی دابەشکراوەکانی لینوکس[دەستکاری]

دابەشکراوەیێکی لینوکس دەتوانێت لە یەکێکی لە پۆلەکانی خوارەوە جێگیر بکرێت:

  • بازرگانی یان نابازرگانی.
  • وشێندراوە بۆ سوودگرتنی پیشەسازی یا کەسایەتی.
  • وشێندراوە بۆ ڕاژەکارەکان (سێرڤێر)، کۆمپیوتری ڕوومێزی یا ھەڵگر یان سیستەمی تەلەفۆنەکان.
  • وشێندراوە بۆ بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان یان ئاساییەکان.
  • مەسرەفی گشتی یان مەسرەفی تایبەت وەک دیواری ئاگر، ڕێگەپەیداکەری تۆڕ.
  • وشێندراوە بۆ ڕەقەکالایێکی تایبەت.
  • وشیندراوە بۆ تاقمە ئان ئامانجێکی تایبەت بۆ وینە بۆ نابینایان، یان بۆ میوزیک و دەستکاریکەری ڤیدیۆ.
  • وشیندراوە بۆ ئاسایشی تایبەتی تۆڕە لە ڕاژەکان.
  • وشیندراوە بۆ ڕەقەکالا جیاوازەکان.

جیاوازی دابەشکراوەکانی لینوکس بۆ بواری تەکنیکی، ڕێکخراوەکان وە فەلسەفەی ڕەوشتی خولقێنەران و بەکارھێنەرانیان دەگەڕێتەوە. بە یارمەتی مۆڵەتدان یان ڕێپێدانی نەرمەکالای ئازاد ھەر بەکارھێنەرێک دەتوانێت بە زانست لە بواری لینوکس و پەیکەرسازی نەرمەکالا، بە دەستکاریکردن و گۆڕانی دابەشکراوەکان، دابەشکراوەی تایبەت بە خۆی درووست بەکات.

دابەشکراوە بەرچاوکراوەکانی لینوکس[دەستکاری]

ماڵپەڕی دیسترۆواچ (DistroWatch) زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس پێرست دەکا، ھەر وا ریزیان دەکا لە بواری ترافیکی داگرتن. بونیاتی ویکیمیدیا پشکنینی سەردانکەرەکانی ماڵپەرەکان WMF تا ساڵی ٢٠١٥ نیشانی دا، کە داخوازترین سیستەمی کارپێکردنەکان بەتایبەت دابەشکراوەکانی لینوکس بە ئامار. زۆربەی ئەم دابەشکراوانە لە خوارەوە نووسراون:

  • دێبیان: دابەشکراوەیێکی نابازرگانی کە لەلایەن کۆمەڵگای گەشەپێدەرانی خۆبەخش پەرە دەستینێت ئەم جەماوەرە زۆر گرینگی بە یاساو ڕێسای ناو خۆیان بۆ پرۆژەکانی دێمۆکراتیک و ئازاد دەدەن.
    • لینوکس مینتی دێبیان: دابەشکراوەییک کە سوود دەگرێ لە پاکەتەکانی دێبیان بەجیاتی ئوبونتو.
    • نۆپیکس: یەکەمین دابەشکراوە کە لەسەر سی دیێکی زیندوو جێبەجێ دەبێ، ھەڵگرە بێ دامەزراندن ئیشدەکا و لە دێبیان جودا بووەتەوە.
    • ئوبونتو:دابەشکراوەیێک لە سەر بنەمای دێبیان کە لەلایەن کۆمپانیایێکی بریتانی بە ناوی کانۆنیکال بۆ ڕاژەکان. ڕوومێزیەکان، تەلەفۆنە ھۆسمەندەکان و ئینتەرنێتی شتەکان وشیندراوە.
      • لینوکس مینت: دابەشکراوەیێک لە سەر ئوبونتو بە توانایی پاڵپستی لە چەندین ڕوومێزی وەک گنوم٣ و ٢ ھەروا سینێمۆن.
      • ئێلیمێنتەری: دابەشکراوەیێک لە سەر بنەمای ئوبونتو کە تیشکۆی خستوەتە سەر قەشەنگی و سادەیی بێ لەدەست دانی کارایی سیستەمی کارپێکردن.
      • کوبونتو: وشانی ڕوومێزی KDE لە سەر ئوبونتو یە.
      • ترێسکوێڵ: دابەشکراوەیێک لە سەر ئوبونتو کە جێگیر کراوە لە ناوکی ئازادی لینوکس و نەرمەکالای ئازاد.
  • فێدۆرا:دابەشکراوەیێکی کۆمەڵایەتی لە لایەن کۆمپانیای ئەمریکی Red Hatە کە جێگری کۆمپانیای پێشتر Red Hat Linux ە. ئامانجی ئەوەیە کە تاقیکردنەوەی نەرمەکالاکانی سەرچاوەکراوە پێش سوودگرتن لە رێدھەتی بازرگانی(Hat Enterprise) لە لایەن بەکارھێنەران بێ.
    • ڕێدھات: بە کورتە (RHEL)، دابەشکراوەیێک لە فێدۆرا، پشتیوانی لە لایەن کۆمپانیای کڵاوسوور (رێدھەت). ئامانج لەم دابەشکراوە تاقیکردنەوە لە ویستگەی کاری و ڕاژەکان بە شێوازی پاراو، قایم و بێ کێشەیە.
    • سەنتئۆس: دابەشکراوەیێک لە سەرچاوەکانی رێدھەت، لەلایەن کۆمەلێک لە گەشەپێدەران و پەرەپێدەرانی خۆبەخش بەڕێوە دەچێت. لەگەڵ رێدھەت باشسازی کراوە بە شێوازی ١٠٠٪ لەگەڵ نەرمەکالاکان و سەرچاوەی کۆدەکانی.
    • ئۆراکڵ:دابەشکراوەیێک لە سەر رێدھەتی بازرگانی(Red Hat Enterprise) کە لەلایەن ئۆراکڵ پاڵپشتی دەکرێت.
    • سێنتیفیک لینوکس: دابەسکراوەیێک لە سەر سەرچاوەکانی رێدھەت کە لەلایەن Fermilab دەستکاری دەکرێت.
  • مەندریڤا لینوکس: دابەشکراوەیێکە کە لە رێدھەت کە زۆرتر لە لایەن بەشێک لە وڵاتەکانی ئەورووپا و بەرزیڵ خوازیاری ھەیە. لە لایەن کۆمپانیایێکی فەرەنسی ھەر بەم ناوە پشتیبانی دەکرێت. پاش داخستنی ئەم کۆمپانیا بە ھۆی قەیرانی ئابووری بە ناوی OpenMandriva Lx بۆ دانرا کە لە لایەن خوازیاران پشتیوانی دەکرێت.[١٠][١١]
    • مەگیا: دابەشکراوەیێک لە مەندریڤا کە لە ساڵی ٢٠١٠ وشێندرا.
    • پی سی لینوکس ئۆئێس:دابەسکراوەیێک لە مەندریڤا کە بە چەندین پاکەت یان بوخچەی تایبەت بۆ کۆمپیوتری ڕوومێزی وشێندرا.
    • ڕۆزا لینوکس: دابەشکراوەیێک لە مێندریڤا کە ئێستا سەربەخۆ گەشە دەستێنێت.
  • ئۆپن سوسە:دابەشکراوەیێکی گشتی کە زۆرتر کۆمپانیای ئاڵمانی سووزە(SUSE) پشتیوانی لێدەکا.
  • ئارچ لینوکس: دابەشکراوەیێکی سادە و سووکەلە کە جاد ڤینت (Judd Vinet) تا ٢٠٠٧ بەڕێوەی برد. بەڵام ئێستا ئەیرۆن گریفن(Aaron Griffin) پڕۆژەکە چاودێری دەکا. چاودیری گەشەپێدانی ئاچ وەک فری بی ئێس دی وایە. زۆربەی سەرچاوەکانی نافەرمین و لەسەر یاساو رێسای KISS دامەزراوە.
    • مەنجارۆلینوکس:دابەشکراوەیێک لە سەر بنەمای ئاچ کە بە شیوازی گرافیکی بۆ سادەکردنی ئیش وبەھرەی بەکارھێنەرانی سەرەتایی وشێندراوە. پاکەتەکانی Rolling لە کانگاکانی ئارچ بۆ تاقیکردنەوە و ئاسایشی فرەتری تێدا جێبەجێدەکرێت.[١٢]
  • جێنتو: دابەسکراوەیێک بۆ بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان. دابەسکراوەیێکی ناسراووەک فری بی ئێس دی (FreeBSD)بۆ وەرگێڕان (کامپایل) کردنی پاکەتەکانە لە سەرچاوەی کۆدە.
  • سڵەکوێر: یەکێک لە سەرەتاییە دابەشکراوەکانی لینوکسە کە لە ساڵی ١٩٩٣ وشیندرا، ھاوشیوە یونیکسە. لە لایەن دوایین بەکارھێنەرانی بریار درا کە ھاوشێوەی یونیکس بمینێتەوە.[١٣]

دابەشکراوە سووکەلەکان لینوکس[دەستکاری]

دابەشکراوە سووکەلەکان لینوکس زۆرتر بۆ کۆمپیوترە کۆنەکان و ئەو ئیشانە خولقێنراوەن کە پێویستیان بە سووک بوونە، ھۆکاریش دەگەڕێتەوە بۆ ڕەقکالای لاواز. فەلسەفەکەی ئەوەیە کە لەبواری ئابووری بەکارھێنەر نەخاتە ژێر گوشاری ئابووری. کۆی دابەسکراوە سووکەلەکان لینوکس لێرە دەتوانن ببینین.


دامەزراندن بە شیوازی زیندوو(CD/USB)[دەستکاری]

دابەشکراوەیێکی زیندووی لینوکس، دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە توانایی بووتی ھەیە لەسەر دیسکێک یان فلاشێک بە جیاتی بووتکردن و دامەزراندن لە سەر پەپکە یان ھاردێک. ھەروا توانایی جێبەجێکردن و گواستنەوەی دابەشکراوە زیندووەکان (ئەو دابەشکراوانە کە بێ ئەوە دایمەزرێنی سوودی لێدەبینیت) ڕێگە دەدا کە سیستەمی کارپێکردن پیشان بدرێ، قەرزکردن لە سەر کۆمپیوتری کەسیی، کرداری ڕزگاری کۆمپیوتر کە لە ژێر مەترسی سڕینەوەی زانیاریەکانە. کاتێک کە دابەشکراوەیێکی لینوکس لە سەر سی دی یان فلاش بووت دەبێ واتە تەنھا دەخوێنرێتەوە. زانیاری بەکارھێنەر دەبێ لە نێو پۆلەکان بپارێزێ، بس ناتوانێت لەسەر ھارد پاشکەوت بێتەوە تەنھا لەسەر فلاش یان دی ڤی دی پاسکەوت دەبێتەوە.[١٤] زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس بێجگە لە فۆرمی دامەزراندنی خۆیان فۆرمێک یان بەسیکی "زیندوو"یان ھەیە کە بۆ تۆر یان تاقیکردنەوەی گواستنەوە سوودی ھەیە. ئەم دابەشکراوانە بریتین لە سوسە، ئوبونتو، مینت، فێدۆرا،MEPIS. زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس وەک Knoppix،Puppy Linux،Devil-Linux، SuperGamer، SliTaz تەنھا بە شێوازی زیندوو دیزاین کراوەن. زۆر یەک لە دابەشکراوەکان تەنھا لە سەر فلۆپیێک دامەزراوەن بە شێوازی زیندوو بی ئەوە کە گۆڕانکاریێکیان لێبدرێ.[١٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Berlich، Ruediger (April 2001). "ALL YOU NEED TO KNOW ABOUT... The early history of Linux, Part 2, Re: distribution" (PDF). LinuxUser. لە ڕێکەوتی ٢٠١٣-٠٥-٠٤ ھێنراوە. 
  2. ^ "The Slackware Linux Project: Slackware Release Announcement". Slackware.com. ١٩٩٣-٠٧-١٦. لە ڕێکەوتی ٢٠١١-٠٧-٢٩ ھێنراوە. 
  3. ^ "A Brief History of Debian - Debian Releases". debian.org. ٢٠١٣-٠٥-٠٤. لە ڕێکەوتی ٢٠١٤-٠٧-١٩ ھێنراوە. 
  4. ^ "Usage statistics and market share of Unix for websites". w3techs.org. ٢٠١٦-١١-٠٥. لە ڕێکەوتی ٢٠١٦-١١-٠٥ ھێنراوە. 
  5. ^ "Browser & Platform Market Share January 2017". w3counter.com. ٢٠١٧-٠١-٣١. لە ڕێکەوتی ٢٠١٧-٠٢-٢١ ھێنراوە. 
  6. ^ "Explaining Why We Don't Endorse Other Systems". gnu.org. June 30, 2014. لە ڕێکەوتی January 5, 2015 ھێنراوە. 
  7. ^ "Linux Operating Systems: Distributions". swift.siphos.be. November 27, 2014. لە ڕێکەوتی January 8, 2015 ھێنراوە. 
  8. ^ Chris Hoffman (June 27, 2012). "HTG Explains: How Software Installation & Package Managers Work On Linux". howtogeek.com. لە ڕێکەوتی January 15, 2015 ھێنراوە. 
  9. ^ "The status of CentOS mirrors". centos.org. January 15, 2015. لە ڕێکەوتی January 15, 2015 ھێنراوە. 
  10. ^ "Mandriva Linux will return to the community". mandriva.com. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە May 23, 2015. لە ڕێکەوتی January 14, 2015 ھێنراوە. 
  11. ^ "The LWN.net Linux Distribution List". LWN.net. لە ڕێکەوتی ٢٠١٥-٠١-١٥ ھێنراوە. 
  12. ^ "New Security Policy Report". manjaro.github.io. Manjaro Linux. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی January 12, 2015 ھێنراوە. 
  13. ^ "Slackware Linux Basics, Chapter 2" (PDF). rlworkman.net. لە ڕێکەوتی July 23, 2018 ھێنراوە. 
  14. ^ Jonathan Corbet (٢٠١١-٠٦-١٥). "Debating overlayfs". LWN.net. لە ڕێکەوتی ٢٠١٥-٠١-٠٥ ھێنراوە. 
  15. ^ "PiTuX – a micro serial terminal distro". asashi.net. لە ڕێکەوتی ٢٠١٥-٠١-٠٦ ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]