ئاژانسی مێزۆپۆتامیا
دامەزرا | ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ |
---|---|
بارەگا | ، |
بەردەستە لە | سەرانسەری جیھان |
وێبگە | mezopotamyaajansi35 |
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا (بە تورکی: Mezopotamya ajansı; MA) ئاژانسێکی ھەواڵنێریی کوردییە. بنکەی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە بەیئۆغڵوی ئەستەمبوڵە.[١] ئەم ھەواڵنێرییە لەلایەن «پلاتفۆرمی پێشخستنی پاراستنی ڕۆژنامەگەری و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان»ی ئەنجومەنی ئەورووپا (COE) وەکوو ھواڵنێرییەکی لایەنگری کوردەکان[٢]، و لەلایەن «ڕوانگەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ»ەوە وەکوو ھواڵنێرییەکی چەپگر[٣] وەسف کراوە. ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بە زمانەکانی کوردی (کرمانجی)، تورکی و ئینگلیزی ھەواڵ بڵاو دەکاتەوە.[١]
مێژوو
[دەستکاری]ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٧ بەدوای بنبڕکردنی زۆرێک لە ڕۆژنامە و ئاژانسە ھەواڵنێرییەکانی لایەنگری کورد دامەزرا.[٤] ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بابەتگەلێکی ڕەخنەگرانە لەسەر حکومەتی تورکیا بڵاو دەکاتەوە. ھەتا تەممووزی ٢٠٢١، چوونە ناوی ماڵپەڕەکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا زیاتر لە ٢٠ جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بلۆک کراوە[٥]، کە ھەر جارێک مێزۆپۆتامیا ڕاپۆرتەکانیان لەسەر دۆمەینێکی نوێ بڵاو دەکردەوە.[٣] ئاژانسەکە زۆرتر بابەتەکانێک سەبارەت بە پارێزگاکانی کوردنشینی تورکیا بڵاو دەکاتەوە.[٤]
کارمەندانی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا زۆرجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج و ھەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانیان و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت و تەنانەت چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسەکە بۆ دامەزراوە گشتییەکانی تورکیا قەدەغە دەکرێت.[٤] تا بە ئێستاکە چەند پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دەستگیر کراون یان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.[٦][٧] لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بە ناوەکانی سەعدیە ئەسەر و سادیق تۆپالئۆغڵو[٢] بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستگیر کران و چەند مانگێک دواتر لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ ھەتا کاتی دادگاییکردنیان ئازاد کران.[٨]
لە ڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، بەدوای ئەوەی کە ھەواڵی فڕێدانی دوو ھاوڵاتیی گوندنشین لە ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە پارێزگای وانیان بڵاو کردەوە، زیندانی کران[٩] کە ھەتا مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢١ لە زینداندا بوون.[١٠] ھەروەھا محەممەد ئەسڵان کە سەبارەت بە بارودۆخی زیندانیانی کورد ھەواڵی بڵاو کردبوو، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ زیندانی کرا[٢] و لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ وێڕای قەدەغەکردنی سەفەری نێودەوڵەتی ھەتا کاتی دادگاییکردنی ئازاد کرا.[١١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- ئاژانسی ھەواڵی فرات
- ئاژانسی ھەواڵی دیجلە
- ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز
- ئاژانسی ھەواڵی ھاوار
- ئاژانسی ھەواڵی ژن
- ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «contact - Mezopotamya News». Mezopotamya Agency. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Platform to promote the protection of journalism and safety of journalists». Council of Europe. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Four Turkish journalists arrested: Turkey remains the worst jailer of journalists globally». International Observatory of Human Rights (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Reporting under fire: Mezopotamya news agency». International Journalists (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Turkish court blocks access to Mezopotamya News Agency's website for the 28th time». Gazete Duvar (بە تورکی). ٣ی ئازاری ٢٠٢١. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Luque، Javier (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Turkey must stop harassment of Mezopotamya Agency reporters». Free Turkey Journalists (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Mezopotamya Agency Reporter Barış Polat Sentenced to 6 Years, 3 Months in Prison». Bianet. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ «Verdict of Release for Journalists Sadiye Eser, Sadık Topaloğlu». Bianet. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠.
- ^ «Turkey: Four journalists detained after reporting on alleged torture / IFJ». www.ifj.org (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Court rejects appeal against release of journalists reporting on torture». Bianet. ٨ی نیسانی ٢٠٢١.
- ^ «Journalist Mehmet Aslan released». Bianet. ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.