ڕائول گۆنزالێس
| ڕاول گۆنزالیس | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٧٧ مەدرید ، ئیسپانیا |
| نەتەوە | ئیسپانی |
| پیشە | یاریکەر |
| ساڵانی چالاکی | ١٩٩٤ - ئێستا |
| باڵا | ١.٨٠م |
| ھاوسەر | مامێن سانز |
| یار | مامێن سانز |
| منداڵەکان | ماریا (کچە) ، جۆرگ و هۆگۆ و هیکتۆر و ماتیۆ (کوڕن) |
ڕاول گۆنزالیس بلانکۆ وەرزشکاری ئیسپانی لەدایک بووی ٢٧ی جونی ساڵی ١٩٧٧ ناوبراو یاریکەرێکی ئەزموونداری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیسپانیا بووە لەھێلی ھێرشبەریدا لەپێشوودا و لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئەل سەدی قەتەری دەکات م ، ڕاول لەگەڵ ھەموو ئەو تیپانەی یاری بۆ کردوون درێسی ژمارە حەوتی پۆشیوە
پێرست |
یانەکان[دەستکاری]
ئاتلەمتیکۆ مەدرید[دەستکاری]
دەسپێکی یاریکردنی بۆ ساڵی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ یاری بۆ یانەی ئەتنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کردووە دواجار پەیوەندی بە ڕیال مەدرید کردووە
ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]
ڕوال خاوەن مێژوویەکی سەروەریە لەگەڵ یانەی شاھانەی ئیسپانیا کە یانەی ڕیال مەدرید ە بەوەی لە ناوبراو لەمناڵیەوە یاری بۆ ئەو تیپە کردووە تاوەکوو ساڵی ٢٠١٠ کە ئەمەش ماوەی زۆرتر لە ١٦ ساڵ بووە کاتێ لە لاوی لەساڵی ١٩٩٤ لە تیپی C یانەی ڕیال مەدرید بووە دواتر لەھەمان ساڵ واتە ساڵی ١٩٩٤ ھاتۆتە تیپی B یانەکە ، لەھەمان ساڵیشدا دوای کەمێ یاری ھاتە تیپی A کە ئەمەش لە مێژوودا نەبووە یاریکەرێ بتوانێ لە تیپی C بچێت بۆ تیپ B و دواتر بچێت بۆ تیپی A ی ھەمان یانەکە! ، ڕاول لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ٥٥٠ یاری تەواوی ئەنجام داوە لەکۆی ئەم یاریانەش خاوەنی ٢٢٨ گۆڵە
شاڵکەی ئاڵمانی[دەستکاری]
لە ٢٨ ی جوڵای ساڵی ٢٠٠٨ بەشێوەیەکی فەرمی بۆندی لەگەل یانەی شاڵکەی ئاڵمانی وواژوو کرد ، ڕاول لەگەڵ ئەم یانەیەش بەردەوام بوو لە گۆڵ ھەژاندن توانیویەتی لەکۆی ٦٦ یاری توانی ٢٨ گۆڵ تۆمار بکات
سەدی قەتەری[دەستکاری]
لە ١٢ی مەی ساڵی ٢٠١٢ ڕاول بەشێوەیەکی فەرمی بۆندی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری واژوو کرد ، واش بڕیارە ڕاول لەگەل یانەی سەد یاری بکات لە وەرزی نوێی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ دەدا.
ژیانی تایبەتی[دەستکاری]
لەکاتی تەمەنی لاوی ، لەساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ مامێن سانزی ھاوڕێی پڕۆسەی ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و خاوەنی چوار کوڕ و کچێکن ، ناوی کوڕەکانی جۆرگ و ھۆگۆ و ھیکتۆر و ماتیۆ وەناوی کچە تاقانەکەشی ماریایە ، ڕاول دڵخۆش دەبێت کاتێ گوێ لە گۆرانی و میوزیکی ئیسپانی دەگرێ و ئەو سەرسامە بە نووسەری ئیسپانی ئارتیرۆ پیرێز
دەستکەوتەکان[دەستکاری]
ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]
- خولی لالیگای ئیسپانی شەش جار
- جامی سووپەری ئیسپانی چوار جار
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا سێجار
- سووپەری ئەورووپا یەک جار لەسالی ٢٠٠٢
- جامی جیھانی یانەکان دوو جار
شاڵکەی ئاڵمانی[دەستکاری]
- یەک جار جامی "DFB-Poka"
- یەک جار جامی سووپەری "DFL"
ھەڵبژاردەی ئیسپانیا[دەستکاری]
- جامی جیھانی فیفا بۆ خوار تەمەن ٢٠ ساڵی
- مەدالیای سلڤەر لە ئۆڵەمپیادی ١٩٩٦