ڕیکاردۆ کاکا
| ڕیکاردۆ کاکا | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٢.٤.١٩٨٣ ساوپاولۆ ، بەڕازیل |
| نەتەوە | بەڕازیلی |
| پیشە | یاریزان |
| ساڵانی چالاکی | ١٩٩٤ - ئێستا |
| شار | ساوپاولۆ |
| باڵا | ١٨٦سم |
| کێش | ٧٤کم |
| بیروڕای ئایینی | مەسیحی کاثۆلیک |
| هاوسەر(ەکان) | کارۆلین سەلیکۆ |
| منداڵەکان | لوکا سەلیکۆ |
ڕیکاردۆ کاکا یاریزانی تیپی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدریدی لالیگای ئیسپانی.کاکا ژیانی لە تەمەنی ٨ ساڵییەوە دەستیکردووە بە یاری لەسەر شەقامەکانی بەڕازیل . وە هەروەها یاری تێنسی سەر مێزیشی کردووە تا لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا گرێبەستێک لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ دەبەستێت و خۆی تەرخان دەکات بۆ دووگۆڵی. لەبەر قورسی ناوەکەی برا بچووکەکەی به كاكا بانگی كردوه, پاشان ئه‌م ناوه به‌ناو ئه‌ندامه‌كانی تری خێزانه‌كه‌دا بلاَو بۆته‌وه, هه‌تا وای لێهاتله سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌و ناوه بناسرێت.
پێرست |
[دەستکاری] منداڵی و ساوپاولۆ
ڕیكاردۆ له شاری ساوپاولۆ له‌دایك بوه و ژیانی منداڵی خۆی له نێو كۆلاَنه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بردۆته سه‌ر,ڕیكاردۆ ده‌ڵێت : له كۆلاَنه‌كان و كه‌ناری ده‌ریاكاندا فێری یاری كردن بووم و تۆپی پێ چووه نێو خوێنمه‌وه. پاش چه‌ند ساڵێك یانه‌ی ساوپاولۆ بۆندێكی به بڕێكی زۆر كه‌م پێشكه‌شی ئه‌م یاریزانه كرد,به‌لاَم كه‌سوكاره‌كه‌ی كاكا حه‌زیان به ژیانێكی ساده بوو ئه‌مه‌ش وای له دایكی كاكا كرد كه ڕێگه بگرێت له چونی كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌و یانه‌یه و بڕیاری دا له لای خۆی بیهێڵێته‌وه.
[دەستکاری] گرنگی پێدانی ئه‌وروپا
سه‌ره‌تای ده‌كه‌وتنی هێزو توانی بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌ڕازیل و یانه‌ی ساوپاولۆ له جامی لێبێرتادۆرێس, زۆر یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان كرد به هه‌وڵی هێنانی كاكا له سه‌رو هه‌مویانه‌وه ڕیاڵ مه‌درید,ئه‌یسی میلان و به‌رشه‌لۆنه بون. له ناوه‌ندی ئه‌م گرینگی پێ دانه‌دا دووباره دایكی گه‌ڕایه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتووی كاكا, كه هه‌ر ئه‌ویش ڕێگه‌ی بۆ خۆش كرد بچێته ساوپاولۆ. دایكی كاكا ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باپیره‌ی كوڕه‌كه‌م له بنچینه‌دا ئیتاڵیه بۆیه وام پێ باشه كه سه‌ركه‌وتنی كاكا له ئیتاڵیا ببینم. كه ئه‌مه‌ش بوه هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی بۆنده‌كه‌ی میلان , یانه ئیتاڵیه‌كه توانی كاكا بباته ڕیزه‌كانیه‌وه.
[دەستکاری] ئه‌و گۆڵه‌ی كاكا هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه
هیچ كه‌س ناتوانی گۆڵی یه‌كه‌می كاكا له‌گه‌ڵ میلان له كالچۆدا له‌بیر بكات, چونكه تاكه گۆڵی سه‌رسوڕهینه‌ری كاكا بوو نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی بوو, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یاری دێربی له به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌ر تۆماری كرد, كاكا ده‌ڵێ: (دڵخۆشیم به گۆڵه‌كه زۆر گه‌وره بوو و ناتوانم ده‌ریببڕم, كاتێ منداڵ بووم سه‌یری ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی وه‌رزشم ده‌كرد كه باسی یاریه دێربیه‌كانی ئه‌وروپایان ده‌كرد, ئه‌ستێره‌ی نێو یاریه‌كانم ده‌بینی چۆن گۆڵیان تۆمار ده‌كرد, بیرم ده‌كرده‌وه كه چۆن ناویان ده‌چێته مێژوه‌وه و له بیر ناكرێن)
[دەستکاری] بوون بە باشترین یاریزان
لەساڵی ٢٠٠٧ ئەوکاتەی لەگەڵ میلان یانەی خەونەکان بوو کاکا بوو بە گۆلکەری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا و لەگەڵ یانەکەی خولی یانەکانی ئەوڕپای بەدەست هێنا لەو ساڵەدا لەلایەن فیفاوە کرا بە باشترین یاریزان وە لەپلی دووەم بەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوت و پلەی سێهەمیش لیۆ میسی بەری کەوت. [١]
[دەستکاری] چونی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید
پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بۆ جاری دووەم لە مێژوودا (فلۆرێرتینۆ پێرێس) یەکەم بەڵێن کە بە ھاندەرانی یانەکەی دا ھێنانی کاکا بوو بۆ ڕیزەکانی یانەی شاھانە, بە ھۆی ئارەزووی کاکا وە بۆندەکە و خەونەکانی بۆ یاری کردن لە ڕیزی یانەی ڕیال مەدرید و بە سود وەرگرتن لە پەیوەندی نێوان پێرێز و گالیانی ڕیکاردۆ کاکا لە مانگی تەموزی ٢٠٠٩ چووە ڕیزی یانەی ڕیال مەدرید , شایانی وتنە بۆندەکەی کاکا بە سێھەم بۆندی گرانبەھا دێت لە مێژوی تۆپی پێدا کەبڕی ٦٥ ملیۆن یۆرۆ بوو. ھەرچەندە کاکا لە دەستپێکی کاروانی وەرزشی لە یانەی شاھانە ئاستی وەکو پێویست لە جارانی (بەتایبەتی لە یانەی میلان) نەبوو , بەھۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی نەیتوانی دڵی جەماوەرەکەی خوش بکات لە یانەی ڕیال مەدرید. بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەمانە ڕیکاردۆ کاکا ھەمیشە ھەوڵیداوە یاری بە شێوەیەکی جوان و ئاست بەرز بکات و دڵی ھاندەرانی خۆی خوش بکات.بە تایبەتیش لەم دواییانە کە ئاستێکی یەکجار بەرزی پیشاندا شان بە شانی ھەریەک لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کەریم بنزیما و مەسعود ئۆزێل و دی ماریا لە ڕیال مەدرید کە لە یاریزانانی ئاست بەرزن.
[دەستکاری] ئه‌و یانانه‌ی بۆندیان له‌گه‌ڵ كاكا به‌ستوه
- 2003 ساوپاولۆ-به‌ڕازیل , ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
- 2004 نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
- 2006 نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
- 2009 ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا , ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا
[دەستکاری] دەستکەوتەکان
[دەستکاری] ساوپالۆی بەڕازیلی
[دەستکاری] میلانی ئیتاڵی
- خوولی ئیتالی ١ جار لەوەرزی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤
- جامی سووپەری ئیتاڵی ١ جار لەسای ٢٠٠٤
- خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١ جار لەوەرزی ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧
- جامی سووپەری ئەوڕووپی ساڵانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٧
- جامی جیهانی یانەکان ساڵی ٢٠٠٧
[دەستکاری] ڕیال مەدریدی ئیسپانی
[دەستکاری] هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
[دەستکاری] دەستکەوتە تاکەکەسیەکان
- باشترین یاریزانی جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠٠٣
- باشترین یاریزانی خوولی پلەیەکی ئیتاڵی ٢ جار لەسالانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٧
- ناوی لە باشترین پێکهاتەی ساڵی خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١ جار
- باشترین یاریزانی جیهان ١ جار ساڵی ٢٠٠٧
- ناوی لە باشترین دروستکاری گۆل لەجیهان تۆمارکرا لەلایەن فیفا وە
[دەستکاری] سەرچاوەکان
| پەڕگەی پەیوەندیدار بە ڕیکاردۆ کاکا لە ویکیمیدیا کامنزدا ھەیە. |
- ھێڵی پێشبراو