فیگۆ
| لویز فلیپی مادریا کایرۆ فیگۆ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٤ی نۆڤەمبەری ١٩٧٢ مادریا، پرتوگال |
| نەتەوە | پرتوگالی |
| پیشە | یاریزان - کاری خێرخوازی |
| ساڵانی چالاکی | ١٩٨٤-٢٠٠٩ |
| باڵا | ١.٨٠سم |
| ناسراو بە هۆی | ڕیوی ، خیانەتکار |
| بیروڕای ئایینی | مەسیحی کاثۆلیک |
ناوەرۆک |
[دەستکاری] فیگۆ کێیە ؟
ناوی تەواوی لویس فیلیپی مادێریا کایرۆ فیگۆیە بە ئنگلیزی Luís Filipe Madeira Caeiro Figo, لە بەرواری 4 ـێ نۆڤەمبەری ساڵی 1972 هاتۆتە دنیاوە ، ئەستێرە و یاریزانی پێشووی وڵاتی پۆرتوگالە ، لە هێڵی ناوەڕاست یاری کردووە و لە یانەکانی سپۆرتینگ لێسبۆنە و بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید و ئینتێرمیلان ژیانی پیشەگەرایەتی تێپەڕاندووە و زیاتر لە بیست ساڵ خزمەتی بە بواری وەرزش و تۆپی پێ کردووە و ناوبانگێکی زۆری و هاندەرێکی باشی بۆ خۆی پەیدا کردبوو . لە بەرواری 31/5/2009 وازهێنانی یەکجارەکی لە یاری کردن ڕاگەیاند لەو کاتەی یاری بۆ یانەی ئینتێرمیلان دەکرد ، زیاتر لە 127 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئەنجام ـداوە کە لە ڕێزی یاریزانە مێژووییەکانی پۆرتوگال دێت . ئەم یاریزانە لە هەردوو جەمسەری ئیسپانیا واتا ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا یاری کردووە و بەژداری لە یاری ئێل کلاسیکۆی نێوان ئەو دوویانە کردوو . دەستکەوتی زۆری بەدەست هیناوە کە دوایی دەچینە سەری کە بریتین لە نازناوی جامی پۆرتوگال یەک جار و چوار جار خولی لالیگا و دوو جامی ئیسپانی و سێ جامی سووپەری ئیسپانی و گرنگرترینیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە جارێک بەدەستی هێناوە و یەک جار جامی جامەکانی ئەوروپا (کە ئێستا ئەو پاڵەوانێتیە ڕێک ناخرێت و بەڕێوەناچێت) وە دووجار جامی سووپەری ئەوروپی و یەکجار جامی ئینتێرکۆنتینتاڵ (جامی جیهانی) وە لە ئیتاڵیاش چوار جار کاڵچیۆی بەدەست هیناوە و جامی ئیتاڵیا یەک جار و جامی سووپەری ئیتاڵی سێ جار .
[دەستکاری] ژیانی تایبەتی
لویس فیگۆ ژیای هاوسەری لەگەڵ خانمە نمایشکاری جلوبەرگی سویدی هێلین سڤیدێن پێکهێناوە کە لە بەرواوری 22ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 1976 لەدایک بووە و تەمەنی (ساڵ 34) ، سێ مناڵیان بەناوەکانی دانیێلا لەساڵی 1999 لەدایک بووە و مارتینا لە نیسانی 2002 لەدایک بووە و ستیلا لە نۆی دیسەمبەری 2004 لەدایک بووە .
[دەستکاری] کاری ئێستای فیگۆ
فیگۆ نوێنەری و سەفیری کۆمپانیایەکی خێرخوازییە کە پارێزگاری و داکۆکی دەکات لە نەخۆشیەکانی سیل وە هەموو کاروباریکی یانەی ئینتێرمیلان ڕادەپەڕێنێت کە لە ئەوروپا هەیانبێت و نوێنەری دەستەی باڵای بڕۆژە خێرخوازیەکانە کە یانەی ئینتێرمیلان بەگەڕیان دەخات لە سەرجەم جیهان ـدا .
[دەستکاری] لەگەڵ سپۆڕتینگ لیشبۆنە
لەگەڵ یانەی ناوبراو دەستی کرد بەیاری کردن لە ژیانی پیشەگەرایەتی و لەوکاتەی کەلەگەڵ یانەی سپۆرتینگ یاری دەکرد چەندین نازناوی بەدەست هێناوە وەک بردنەوەی نازناوی جامی ئەوروپا بۆ خوار تەمەن 16 ساڵ و جامی جیهان بۆ خوار تەمەن 21 ساڵان ، وە لە ووڵاتی پورتوگال یەکێک بوو لە باشترینەکان لەگەڵ یاریزانان جواو پینتۆ و ڕۆی کۆستا و بەیاریزانی بەسەردەمی زێڕینی هەڵبژاردەکە ناسرابوون .
[دەستکاری] لەگەڵ بەرشلۆنە
لە ساڵی ١٩٩٥ یاریزان لویس فیگۆ ڕەزامەندی نیشاندا بۆ یاری کردن لەڕیزی یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا ، بەڵام فیگۆ نەیدەزانی کام لە دوو یانەی ئیتاڵیەکان هەڵبژێرێت کە بریتیبوون لە یۆڤانتۆس پارما چونکە ئەو دوانە گرێبەستیان پێشکەش کردبوو بەڵام بەشێوەی خواستن ، لەکۆتایی ـدا چارەنووسی فیگۆ یەکلایی بوەوە و بڕیاری ـدا ڕوو بکاتە یانەی ئێف سی بارسێلۆنا بۆ یاری کردن لە ژێر سەرپەرشتیاری ڕاهێنەر و ئەفسانەی هۆڵەندی یۆهان کرۆیف کە ئەوکات بەڕێوبەری یانەی ناوبراو بوو .بەبڕی £ 2٬250٬000 پاوەند (جونەی ئیستەرلینی) واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا و کاروانی وەرزشی ڕاستەقینە لێرەوە دەستی پێکرد .
لەبارسا زیاتر لە 172 یاری ئەنجام ـداوە و 30 گۆڵێشی تۆمار کرد ، نازناوەکانیشی بریتیبوون لە دووجار نازناوی خولی ئیسپانی و جارێک جامی جامەکانی ئەوروپا لە ساڵی 1996–97 بەدەست هێنا.
[دەستکاری] چوونی بۆڕیاڵ مەدرید ناسرا بە بەرازەکە
لە ساڵی 2000 لویس فیگۆ هەنگاوێکی گرینگ و چارەنوسازی نا و یانەی بارسێلۆنای بەجێهێشت کە بۆماوەی زیاتر لە پێنچ ساڵ یاری بۆ کرد و وە ناوبانگێکی فرەی پەیدا کرد ، کەچی نەیتوانی بەردەوام بێت لەگەڵ بلاوگرانە و ڕوی کردە یانەی دوژمنەکەی بارسا کە ئەویش جەمسەرەکەی تری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بوو ، بەو کردارەی یاریزان لویس فیگۆ بە خیانەتکرا هاتە ناساندن لەلایەن هاندەرانی یانەی بارسێلۆناوە و تۆڵەی خۆیان لە فیگۆ کردەوە ئەویش کاتێک لە یاری کلاسیکۆی نێوان ریاڵ و بارسا لەسالی 2002 لەلایەن هاندەرانی بارسێلۆناوە سوکایەتیەکی زۆر بە فیگۆ کرا و چەندین شتیان تێ گرت کاتێک ویستی لێدانی کۆرنەرێک جێ بەجێ بکات بەڵام هاندەران هەستان بە هاویشتنی سەری بەراز بۆ فیگۆ کە دوای ئەم ڕووداوە لە ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا نازناوی بەراز بەسەر فیگۆ سەپاند .
[دەستکاری] لەگەڵ ڕیال مەدرید
فیگۆ لەسەردەمی فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید توانی لەڕیزی یاریزانە مەزنەکان ناوی خۆی بنووسێتەوە و توانی چەند نازناوێکی وەک دووجار خولی ئیسپانی لەساڵەکانی 2001 و2003 و خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەساڵی ٢٠٠١ ، بەم جۆرەش کاروانی لویسیتۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات کاتێک بەبڕی £38.7 لە بارساوە هاتە مێرەنگێ .
[دەستکاری] لەگەڵ ئینتەرمیلان
فیگۆ لە هاوینی ساڵی 2005 ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت و ڕوی کردە یانەی ئینتێرمیلان بەبۆندێکی ئازاد چونکە گریبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هاتبوو ،فیگۆ لەگەڵ ئینتێرمیلان توانی دوور بکەوێتەوە لەو تەنگەژانەی کە لە ئیسپانیا توشی هات و ناوی بە خراپە زڕا لەسەر دەستی هاندەرانی بارسا لەگەڵ ئەوەش ـدا دڵی لای ئەوی دوو یانەیە بوو کە لەسەرەتا باسمان کرد (یۆڤانتۆس و پارما) بەڵام فیگۆ بەرەبەرە ئاستی بەرەو داکشان دەچوو وە بەپێچەوانەشەوە تەمەنی گونجاو نەبوو بۆ یاری کردن بەشێوەی سەرەکی لەیانەیەکی وەکوو ئینتێرمیلان ، لەسآڵی 2008 لویس فیگۆ بەهاونیشتیمانەکەی خۆی خۆزێ مۆرینهۆ شاد بوو کە ئەوکات بووە ڕاهینەری یانەی نیرازووری لەشووێنی ڕۆبێرتۆ مانچینی ، لە بەرواری 31/5/2009 فیگۆ دوایین یاری خۆیی لەگەڵ یانەی ئینتێرمیلان ئەنجام ـدا بەرامبەر یانەی ئاتێلانتا .
پاشان دوایی یاریەکە فیگۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی ـدا ئەوەی دووپات کردەوە کە ئەو بەتەنها یانەی ئینتێرمیلانی بەجێ نەهێشتووە بەڵکوو ماڵ ئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کردووە ، دەمەوێت ئەوەی لە توانام ـدا هەبێت پێشکەشی ئەو یانەیەی بکەم و بەدڵنایییەوە من لێرە دەمێنمەوە دوای وازهێنانم لە یاری کردن دەبمە یەکێک لە دەستەی کارگێری یانەی ئینتێرمیلان ، فیگۆ توانی سەرکەوتووبێت لە یارمەتی ـدانی نیرازووری بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جام و خول و جامی سووپەر و جامی جیهانی یانەکان لە ساڵی 2009 -10.
[دەستکاری] نێودەوڵەتی (پرتووگال)
فیگۆ توانی نازناوی پاڵەوانێتی جیهانی لاوان لەساڵی 1991 بەدەست بهێنێت ، وە هەر لەهەمان سآڵ لویس فیگۆ هەلیکی زێرینی بۆ رەخسا بۆ یاری کردن لە ڕیزی هەڵبژاردەی یەکەمی پۆرتوگال کاتیک بەژداری کرد لە بەرامبەر هەڵبژاردەی لۆکسەمپۆرگ کاتێک یاریەکە بە گۆڵ بۆ هەردوو کۆتایی هات لە بەرواری 16 تشرینی یەکەمی ساڵی 1991 لەوکاتەی تەمەنی زیاتر نەبوو لە هەژدە ساڵ .
بەژداری کردووە لە یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 1996 و جامی یۆرۆی 2000 وە جامی جیهانی2002 وە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2004 و مۆندیالی ئەڵمانیای2006 .
فیگۆ وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە ساڵی 2004 ڕاگەیاند دوای دۆڕانە چاوەڕوانەکراوەکەیان بەرامبەر یۆنان و ئەم وازهێنانەشی بۆ هەبوو کێشە لەنێوان خۆیی و ڕاهێنەر سکۆلاری گەڕاندەوە ، بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ گەڕایەوە و لە بڕیارەکەی پاش گەز بوەوە و بەژداری کرد لە یاری بەرامبەر سلۆڤاکیا و ئەستۆنیا کە هەردوو یاریەکەیان بردەوە و لاجامی جیهانیش بەخت یاوەری هەڵبژاردەکەی نەبوو چونکە لەسەر دەستی فەرەنسا و لێدانە سزاکەی زیدان کرانە دەرەوە و یاریی سێیەم و چوارەمیش کە دوایین یاری بوو بۆ فیگۆ بەرامبەر ئەڵمانیا فیگۆ تەنها جارەکێک یاری ئەنجام ـدا و بەم جۆرەش بە 127 یاری و تۆمار کردنی ٣٢ گۆڵ کۆتایی هات بە کاروانی وەرزشی نێودەوڵەتی لویس فیگۆ .
[دەستکاری] دەستکەوتەکانی
- لەگەڵ سپۆرتینگ لشبۆنە جامی پۆرتوگال یەک جار 1995
- لەگەڵ بەرشلۆنەلالیگا دووجار 1997-98, 1998-99
- لەگەڵ بەرشلۆنەکۆپا دێل ڕیی دووجار 1997, 1998
- لەگەڵ بەرشلۆنە جامی سووپەری ئیسپانی 1996
- لەگەڵ بەرشلۆنە جامی جامەکان یەک جار 1997
- لەگەڵ بەرشلۆنە جامی سسوپەری ئەوروپا 1997
- لەگەڵ ڕیال مەدرید جامی سووپەری ئیسپانیا دووجار 2001, 2003
- لەگەڵ ڕیال مەدرید خولی یانە پاڵەوانەکان یەک جار 2002
- لەگەڵ ڕیال مەدرید جامی سوپەری ئەوروپا یەک جار 2002
- لەگەڵ ڕیال مەدرید جامی جیهانی یانەکان یەک جار 2002
- لەگەڵ ئینتەر میلان سێری ئا چوار جار 2005-06, 2006-07, 2007-08, 2008-09
- لەگەڵ ئینتەر میلان کۆپا ئیتاڵیا یەک جار 2006
- لەگەڵ ئینتەر میلان سوپێرکاپ ئیتاڵیا سێ جار 2005, 2006, 2008
- لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال جامی جیهانی بۆ خوار ٢٠ ساڵان یەک جار 1991
- لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ خوار ١٧ ساڵ یەک جار 1989
- لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا لەساڵی 2004
- لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال پلەی چووارەمی جامی جیهانی ئەڵمانیا لەسالی 2006
[دەستکاری] نازناوی تاکەکەسی
- باڵۆ دێ ئۆر یەک جار 2000
- باشترین یاریزانی جیهان یەک جار 2001
- باشترین یاریزانی ساڵ یەکجار 2000
- ناوی لە 100 یاریزانی فیفا هاتووە
- پێکهاتەی فیفا یەکجار 2006
- پێکهاتەی یۆفا دووجار 2000, 2004
- تیمی یۆفا بۆ ساڵ یەکجار 2003
- باشترین یاریزانی بێگانە لەلالیگا سێ جار 1999, 2000, 2001
- باشترین یاریزانی ساڵ لە پۆرتوگال شەش جار 1995, 1996, 1997, 1998, 1999, 2000
- تۆپی زێڕینی پۆرتوگال یەکجار 1994
[دەستکاری] سەرچاوە
ماڵپەڕ یاریگای وەرزشی