ڕاستی

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
کات ڕاستی لە چنگی درۆ و ئێرەیی ڕزگاردەکات، فڕانسوار لومۆین، ١٧٣٧

ڕاستی دەتوانێت جۆراوجۆر واتای ھەبێت: دروست بوون، ڕێکھاتن لەگەڵ ڕاستەقینەیەکی تایبەتدا، ڕێکھاتن لەگەڵ شتە بێگومان وەرگیراوەکاندا، یان ڕێکھاتن لەگەڵ بنەمایەک یان ستانداردێکدا. پرسی ڕاستی یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی فەلسەفە و بیریارەکان و قوتابخانە فیکرییە جۆربەجۆرەکان بە چەشنی جیاواز وەڵامیان داوەتەوە. ھێشتا زۆرینەی فەیلەسووفە شارەزاکان و لێکۆڵەرەکان لەسەر پێناسەیەک بۆ وشەکە ڕێک نەکەوتوون و ڕوانگە و بیردۆزی ھەمەجۆرە ھەر وەک ھەبووە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. گەلەک پرسیار ھەن گرێدراو بە ڕاستییەوە کە بانگەشەی جۆراوجۆر بۆ وەڵامەکانیان دەکرێت: چ شتێک ڕاستی پێکدێنێت؟ چ شتگەلێک ھەن کە یان ڕاستن یان ھەڵە و نە ھیچی تر؟ چۆن ڕاستی پێناس و دەستنیشان دەکرێت؟ ئەرکی زانینی بەدەستھاتوو و ئاشکرابوو لەم بارەوە چییە؟ ئاخۆ ڕاستی زەینییە، ڕێژەیییە، عەینییە، یان ڕەھایە؟ ئەم وتارە تێدەکۆشێت ھەموو ڕوانگە و بانگەشە جیاوازەکانی درێژاییی مێژوو و جیھانی ئەمڕۆ سەبارەت بە ڕاستی باسبکات.

پێرست

[دەستکاری] ھزردۆزە گرنگەکانی ڕاستی

ئەمەش ببینە: ھزردۆز

ئەو پرسیارە کە بناخەی دروست چییە بۆ بڕینەوەی ئەوەی کە چۆن وشەکان، ھێماکان، بیرۆکەکان و باوەڕەکان (چ لەلایەن تاکەکەسێکەوە بن و چ لەلایەن کۆمەڵگەیەکەوە) دەکرێت "ڕاست" لەبەرچاوبگیردرێن، لەلایەن پێنج ھزردۆزی سەرەکییەوە پێڕادەگەیێندرێت. ھەر ھزردۆز کۆمەڵێک ڕوانگە پێشکەشدەکات کە بە شێوەیەکی بەرفرەوان لەنێوان لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەکاندا وەبەرچاودەکەون.

[دەستکاری] ھزردۆزەکانی گەوھەری ڕاستی

[دەستکاری] ھزردۆزی ھاوتایی (ھاویەکی)

ھزردۆزی ھاوتایی[١] دەڵێت کە ڕاست و درۆی دەربڕینەکان تەنیا بەوە کە چۆن گرێدراون بە جیھانەوە و ئاخۆ بەوردی جیھان ڕاڤەدەکەن یان نا (ئاخۆ ھاوتا و وەکوو یەکن یان نا) دیاریدەکرێت. ئەم ھزردۆزە دژ بە "ھزردۆزی یەکترگری"یە[٢] کە دەڵێت ڕاست و درۆی دەربڕینێک بەوە کە چۆن گرێدراوی دەربڕینەکانی ترە دیاریدەکرێت نەک بە سەرنجدان بە چۆنیەتیی گرێدرانی بە جیھانەوە.

ھزردۆزی ھاوتایی وا بانگەشەدەکات کە باوەڕە ڕاستەکان و دەربڕینە ڕاستەکان لەگەڵ ڕەوشی شتەکان بەو جۆرە کە ھەن ھاوتا و وەک یەکن. ئاوەھا ھزردۆزێک تێدەکۆشێت لەنێوان بیرەکان و دەربڕینەکان لە لایەکەوە و شتەکان و ڕاستەقینەکان لە لایەکی ترەوە، پێوەندییەک دابنێت. ئەمە نموونەیەکی نەریتییە کە دەگەڕێتەوە بۆ لانیکەم ھەندێک لە فەیلەسووفە یۆنانییە کلاسیکەکانی وەکوو سوقرات، ئەفلاتوون و ئەرەستوو. ئەم چەشنە ھزردۆزانە دەڵێن کە ڕاست و درۆی وتەکان تەنیا لەلایەن چۆنیەتیی پێوەندییان لەگەڵ ڕاستەقینەیەکدا ئاشکرادەبێت. ئەرەستوو دەڵێت: "وتنی ئەوە کە ئەوە کە ھەیە نییە یان ئەوە کە نییە ھەیە، درۆیە؛ ھەروەھا وتنی ئەوە کە ئەوە کە ھەیە ھەیە یان ئەوە کە نییە نییە، ڕاستییە."

[دەستکاری] ھزردۆزی یەکپارچەیی (یەکترگری، گونجان)

لە ھزردۆزەکانی یەکپارچەییی ڕاستیدا، ڕاست یان درۆ بوونی باوەڕێک بە گونجاوبوون و یەکانگیربوونی ئەو باوەڕە لەگەڵ باوەڕەکانی تری کەسەکەدا ھەڵدەسەنگێندرێت.[٣]

[دەستکاری] ھزردۆزی پێکھاتەخوازی

[دەستکاری] ھزردۆزی ھاودەنگی (ھاوڕایی)

[دەستکاری] ھزردۆزی پراگماتیک

[دەستکاری] ھزردۆزی مینیماڵیستی

[دەستکاری] پەراوێزەکان و سەرچاوەکان

  1. بە ئینگلیزی: Correspondence theory
  2. بە ئینگلیزی: Coherence theory
  3. ماڵپەڕی حەوزە - نظریه انسجام صدق (بە فارسی)
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر