گریمانە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

گریمانە (بە ئینگلیزی: hypothesis؛ بە عەرەبی: فرضیھ) ڕاڤەیەکی پێشنیارکراوە بۆ دیاردەیەکی جێی ڕوانین. بۆ ئەوەی گریمانەیەک وەکوو گریمانەیەکی زانستی بێتەئاراوە، میتۆدی زانستی پێویستیی بەوە ھەیە کە کەسێک بتوانێت ئەو گریمانەیە تاقیبکاتەوە. واتە گریمانەیەک کە بۆی نیە کەسێک تاقیبکاتەوە زانستی نیە. بە شێوەیەکی گشتی، زانایان گریمانە زانستییەکان لەسەر ئەو ڕوانینانەی پێشوو دادەمەزرێنن کە لە ڕێگەی بیردۆزە زانستییە لەبەردەستەکانەوە شرۆڤەیەکی جێی ڕەزامەندییان بۆ نادۆزرێتەوە. ئەگەرچی وشەکانی "گریمانە" و "بیردۆز" زۆرجاران لە کاربەریی نافەرمیدا بە شێوەیەکی ھاوواتا بەکاردەچن، بەڵام گریمانەی زانستی و بیردۆزی زانستی یەک شت نین.

گریمانەی خەریکی کار (working hypothesis) ئەوەیە کە بە شێوەی کاتی پەسەندکراوە.

لێکدانەوەی وشەکە[دەستکاری]

وشەی hypothesis لە وشەی یۆنانیی ὑποτιθέναι گیراوە و واتە "لە ژێردا دانان" یان "وادانان".