مەعریفەتناسی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
مەعریفەتناسی یان ئێپیستێمۆلۆژی یان بیردۆزی زانین لە لقەکانی فەلسەفەیە کە گرنگی بە سروشت و سنوورەکانی زانین دەدات. مەعریفەتناسی خۆی ڕووبەڕووی ئەم پرسانە دەکاتەوە:
- زانین چییە؟
- زانین چۆن بەدەست دێت؟
- مرۆڤ چی دەزانێت؟
- ئەو شتە کە ئێمە دەزانین، چۆن دەیزانین؟
زۆرینەی گفتوگۆکان لەم گۆڕەپانەدا وردبوونەتەوە لەسەر شیتەڵکاریی سروشتی زانین و ئەوەی کە زانین چلۆن گرێدراوە بە تێگەیشتەکانی دیکەوە، لەوانە: دروستی، باوەڕ و پاساوھێنانەوە. لەگەڵ واتای بەرھەمھێنانی زانینیشدا سەروکاری ھەیە و ھەروەھا لەگەڵ گومانکاری لە بانگەشە جۆربەجۆرەکانی مەعریفەتدا.
وشەی "ئێپیستێمۆلۆژی" (Epistemology) لە یۆنانییەوە وەرگیراوە: episteme - ἐπιστήμη، "زانین، زانست" + λόγος، لۆگۆس.