فەلسەفەی بیرکاری
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
فەلسەفەی بیرکاری ئەو لقەی فەلسەفەیە کە لە گریمانە فەلسەفییەکان، بنچینە فەلسەفەییەکان و ئاماژۆکە فەلسەفییەکانی بیرکاری دەکۆڵێتەوە. ئامانجی فەلسەفەی بیرکاری پێشکەشکردنی شرۆڤەیەکە بۆ سروشت و میتۆدۆلۆژیی بیرکاری و تێگەیشتن لە شوێن و پێگەی بیرکاری لە ژیانی خەڵکدا. سروشتە پێکھاتەیی و لۆژیکییەکەی بیرکاری خۆی بۆتە ھۆی ئەوە کە ئەم لێکۆڵینەوەیە ھەم زۆر بەربڵاو بێ و ھەمیش تاقانە بێ لەنێوان ھاوشانە فەلسەفییەکانیدا.
ئەو پرسیارانەی ڕووبەڕوویان دەبینەوە بریتین لە:
- سەرچاوەکانی بیرۆکە بیرکارانەکان کامانەن؟
- باری ھەبوونناسانەی بوونەوەرە بیرکارانەکان چییە؟
- ئاماژەدان بە شتێکی بیرکارانە بە واتای چییە؟
- تایبەتمەندیی پێشنیاری بیرکارانە چییە؟
- پێوەندی نێوان لۆژیک و بیرکاری چییە؟
- کام شێوازەکانی پرسینەوە لە بیرکاریدا بەکەڵکن؟
- ئامانجی پرسینەوەی بیرکارانە چییە؟
- سەرچاوە و سروشتی ڕاستی لە بیرکاریدا چییە؟
- پێوەندیی نێوان جیھانی دەرھەستی بیرکاری و گەردوونی ماددی چۆنە؟