موستەفای چوارەم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   موستەفای چوارەم
IV. Mustafa.jpg
سوڵتان موستەفای چوارەم
ناوی سوڵتان سوڵتان موستەفای چوارەم
لە دایکبوون ١٧٧٩
مردن ١٨٠٨
پێش خۆی سەلیمی سێیەم
دوای خۆی مەحموودی دووەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک عەبدول حەمیدی یەکەم
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

موستەفای چوارەم، سوڵتانی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٠٧ و ١٨٠٨ و کوری عەبدول حەمیدی یەکەم، لە ماوەی حوکمی چاکسازی سەلیمی سێیەمدا ئەم لە پێش بوولای و خەلافەتی گرتە دەست دوای لابردنی کوڕی مامەکەی سەلیمی سێیەم.

کاتێک شۆڕشی ئینکیشاری هەڵگیرسا لەسەر سەلیمی سێیەم، موستەفا سوڵتانی خەڵەتاند و پاڵپشتی ئینکیشاری کرد تا سوڵتانیان لابرد، و موستەفایان کردە حاکمی نوێ، لە ئەنجامی ئەوەشدا ناکۆکی کەوتە نێوان سەربازەکانی ڕژێمی نوێ، و لە هەمان کاتدا هەندێک هەر هاوسۆز بوون لەگەڵ سەلیمی سێیەم.

شەڕ لەگەڵ ڕووسیا[دەستکاری]

کاتێک هەواڵی لابردنی سەلیمی سێیەم گەیشت، خۆشی بڵاوبوویەوە لە ڕیزەکانی ئینکیشارییدا لەبەر ڕزگار بوونیان لە ڕژێمی سەربازی نوێ، بەڵام سەدڕی ئەعزەم حیلمی ئیبراهیم پاشا بەشدار نەبوو لەو خۆشییەیاندا، لەبەرئەوە کوشتیان و یەکێکی تریان دانا لە جێگەی، و ئەنجامەکان زۆر بە ئازار بوون، ئەگەر ئەو کاتە ڕووس سەرگەرم نەبووایە بە شەڕی ناپلیۆنەوە لە ڕۆژئاوا، ئەوا ئەیتوانی گەورەترین گورز لە دەوڵەتی عوسمانی بوەشێنێت.

لە دوای شەڕەکە قەیسەری ڕووس ئەلکسەندەری یەکەم لەگەڵ ناپلیۆن کۆبوویەوە، و ڕێکەوتن، و پێویست بوو لەسەر ڕووسیا بوەستێت لە شەڕی عوسمانییەکان، و فەڕەنسا قبوڵ بکرێت وەک ناوبژیوانێک لە نێوانیان، لەگەڵ چۆڵکردنی ویلایەتی ئەفلاق و بەغدان لەلایەن ڕووسەوە، هەروەها مێژوونوسی فەڕەنسی لافالیە ئەڵێت کە ڕووس و فەرەنسییەکان ڕێکەوتن بە نهێنی لەسەر دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەر ڕازی نەبێت بە ناوبژیوانی فەڕەنسا، عوسمانییەکان ڕازی بوون و ئاگربەست کەوتەوە لە نێوانیان بە شێوەیەکی کاتی.

لێپرسینەوە شۆڕشگێڕەکان[دەستکاری]

شۆڕشگێڕەکانی حکومەتەکەی سەلیمییان لابرد جیاوازبوون لە ئەستانە، و لە ساڵی ١٨٠٨ سوپا بە سەرکردایەتی موستەفا پاشا بریقدار ڕۆیشت بۆ ئیستەنبوڵ بۆ گەڕاندنەوەی سەلیمی سێیەم بۆ حوکم و لە سێدارەدانی شۆڕشگێڕەکان، و پاڵپشتی ئەکرا لەلایەن زۆربەی وەزیرەکان و سەدری ئەعزەمی نوێوە و توانی ئەستانە بگرێت، کاتێک لە بەرەو پێش چووندابوون، موستەفای چوارەم هەستا بە لە سێدارەدانی سەلیمی سێیەم و براکەی مەحموود تا تەنها خۆی بمێنێتەوە لە عوسمانییەکان بۆ حوکم کردن، بەڵام موستەفای چوارەم هەر لابرا و مەحموود لە جێگەی دانرا کە بە شاراوەیی لە سێدارەدان ڕزگار کرا بوو، پاشان موستەفای چوارەم لە سێدارە درا لە هەمان ساڵدا دوای ئەوەی ١٣ مانگ حوکمی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ