عومەر کوڕی عەبدولعەزیز

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
(٧١٧ - ٧٢٠) ز
لە دایک بوونی ٦٨٢ ز
بنەماڵەی دەسەڵاتدار ئەمەوییەکان
کۆچی دوایی ٧٢٠ ز
باوکی عەبدول عەزیزی کوڕی مەڕوان
دایکی لەیلای کچی عاسم
لە پێش دەسەڵاتی سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک
لە پاش دەسەڵاتی یەزیدی کوڕی عەبدول مەلیک

عومەری کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی مەروانی کوڕی حەکەم کوڕی ئەبوو عاس کوڕی ئومەییە، ھەشتەم خەلیفەی ئەمەوییەکان، و پێنجەم خەلیفەی ڕاشدینە بە پێی تێڕوانینی سوننە، ونەژادی لە دایکیەوە ئەچێتەوە سەر عومەری کوڕی خەتاب کە دایکی لەیلای کچی عاسم کوڕی عومەری کوڕی خەتاب بووە، بەمەش خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب ئەبێتە باپیرەی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز، لە دایک بووە لە مەدینە، وزانست وئوسوڵی ئایینی خوێندوە لەسەر دەستی ساڵح کوڕی کیسان لە مەدینە وزۆر سوودی وەرگرتووە لە زانایانی، پاشان مامی خەلیفە عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان بانگی ئەکات بۆ دیمەشق پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی وفاتمەی کچی کردە ھاوسەری وکردی بە میر لەسەر ئیمارەیەکی بچوک لە نزیک حەلەب کە ناوی (دەیر سەمعان)بوو وبە والی ئەوێ مایەوە تا ساڵی ٨٦ک.

شوێنە زانستیەکەی ووالی مەدینە[دەستکاری]

ناونراوە بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین لەبەر ئەوەی ڕێگەی خەلیفەکانی ڕاشدینی گرتووە، خەلافەتی گرتە دەست دوای سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک لە دیمەشق ساڵی ٩٩ک وناونرا بە خەلیفەی دادپەروەر لەبەر دادپەروەریەکەی لە حوکمدا، لە ساڵی ٨٧ک خەلیفە وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک کردی بە والی مەدینە، پاشان ویلایەتی تائیفی خستە سەر لە ساڵی ٩١ک بەوەش بووە والی ھەموو حیجاز، وگرنگترین ئیشەکانی عومەر ئەوە بوو کە مەجلیسی ڕاوێژی دامەزراند کە لە دە کەس لە زاناکنی مەدینە پێک ھاتبوو، پاشان خەلیفە سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک کردی بە وەزیر لە سەردەمی خۆیدا.

وسوفیانی سەوری دەربارەی وتویەتی وەک پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین (خەلیفەکان پێنج کەسن، ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی وعومەری کوڕی عەبدول عەزیز).

لە سەردەمی وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک[دەستکاری]

کاتێک وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک خەلافەتی گرتە دەست، عومەری کوڕی عەبدول عەزیزی کردە والی مەدینە لە ساڵی ٩٢ تا ٩٣ک.

کاتێک بووە والی مەدینە دە کەسی بانگ کرد لە زاناکانی مەدینە ومەجلیسێکی شورای بۆ دروستکردن داوای لێکردن کە ھاریکاری بکەن لە بە جێ گەیاندنی داد وحەقدا.

ولایەتەکەی فراوان بوو ھەموو حیجازی گرتەوە، وئاسایش ودادی بڵاو کردەوە لە نێو خەڵک، ھەروەک تامی بەزەیی وئارامی دەروونی پێ چەشتن، ستەمکار وخراپەکارەکانی سەردەمەکەی دوور ئەخستەوە وبەرپەچی چاونەترس ولادەرەکانیانی ئەکرد و لە سەروو ھەموویانەوە (حەجاجی کوڕی یوسف سەقەفی)، وعومەر زۆر ڕقی لێیبوو بە ھۆی خراپەکاری وزوڵمەکانیەوە، لە یەکێک لە ساڵەکاندا نوێنەر بوو بۆ حەج عومەر ناردی بۆ لای وەلید وداوای لێکرد کە نەیەڵێت حەجاج بە مەدینە بڕوات لەگەڵ ئەوەی کە ئەیزانی حەجاج جێگەیەکی تایبەتی ھەیە لای خەلیفە ئەمەوییەکان، وەلید داواکەی جێبە جێکرد، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی حەجاج بەدگۆییەکی زۆری کرد بەرامبەر وەلید کە بووە ھۆی لابردنی لە خەلافەت.

وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک ئەیویست کە سولەیمانی برای لابات وکوڕەکەی دابنێ لە جێگەی خۆی بۆ وەرگرتنی خەلافەت، زۆریان گوێڕایەڵی بوون، بەڵام عومەری کوڕی عەبدول عەزیز ڕێگەی نەدا وتی (بەیعەتدان بە سولێمان لە گەردنماندایە).

لە سەردەمی سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک[دەستکاری]

لە سەردەمی سولەیماندا فرسەت کرایەوە لە بەردەم عومەری کوڕی عەبدول عەزیزدا وکاریگەری دەرکەوت لە زۆر ڕووەوە، سولەیمان لەگەڵ خەلافەتی گرتە دەست عومەری لە خۆی نزیک کردەوە وبوارێکی فراوانی خستە بەردەمی، کردی بە وەزیر وڕاوێژکاری خۆی لە مانەوە و لە سەفەرەکانیدا، وسولەیمان وا ئەیبینی کە پێویستی بە عومەرە لە ھەموو شتێکی گەورە وبچوکدا، وەکو وتویەتی، ھەر کە ئەم پیاوەم لێ ون بێت ھیچ کەسێک نادۆزمەوە لیم تێ بگات.

خەلافەتی[دەستکاری]

موبایەعەی خەلافەتی پێدرا دوای مردنی سولەیمانی کوڕی عەبدول مەلیک بەڵام خۆی حەزی پێ نەئەکرد، خەڵکی ھەموو کۆکردەوە لە مزگەوت وپێی وتن کە من توش بووم بەم ئیشەوە کە نە ڕام لەسەریەتی ونەداوام کردووە وڕاوێژ بە موسڵمانان نەکراوە، لەبەر ئەوە داوای لێکردن کە خەلیفەیەک بۆ خۆیان ھەڵبژێرن، بەڵام خەڵکەکە بە یەک دەنگ ھاواریان کرد، تۆمان ھەڵبژاردووە ئەی پێشەوای باوەڕداران. بەم شێوەیە موبایەعەی پێدرا لە دیمەشق ساڵی ٩٩ک لە مزگەوتی ئەمەوی.

دوای ئەوە عومەر گەڕایەوە ماڵەکەی وچوە جێگەکەی، لەو کاتە عەبدول مەلیکی کوڕی کە ئەوکاتە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، وھات بە باوکی وت، ئەوە چی ئەکەیت ئەی پێشەوای باوەڕداران؟، عومەر وتی ئەمەوێت کەمێک بخەوم وزە لە لەشما نەماوە، عەبدول مەلیک وتی، ئەخەویت پێش ئەوەی حەقەکان بگەڕێنیتەوە یۆ خەڵکەکەی ئەی پێشەوای باوەڕداران؟، عومەر وتی دوێنێ شەو نەخەوتم لەبەر سولەیمانی مامت، وکە نیوەڕۆ ھات نوێژ بە خەڵک ئەکەم وناحەقیەکان ئەگەڕێنمەوە بۆ خەڵکەکەی، عەبدول مەلیک وتی، کێ ئەڵێت تا نیوەڕۆ ئەژیت؟!، عومەر ھەستا کورکەی لە باوەش گرت وتی، سوپاس بۆ خوا کە کوڕێکی وای پێداوم کە ئاگادارم بکاتەوە بۆ ئایین.

نمونە لەسەر دادپەروەریەکەی[دەستکاری]

ماوەی خەلافەتی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز ناسراوە بە دادپەروەری وخۆشگوزەرانی لە ھەموو دەوڵەتی ئیسلامیدا، بە شێوەیەک کە پیاوێک زەکات دەرئەکات بە دوای ھەژاردا ئەگەڕێت بەڵام کەس نابینێتەوە کە پێویستی پێی بێت.

سادەیی ولە خواترسی[دەستکاری]

عومەر حەز لە سێو دەکات، ئەڵێت ئەگەر سێوێکمان ھەبوایە، یەکێک لە پیاوەکان ھەڵئەسێت وسێوێکی بە دیاری بۆ ئەھێنێت کاتێک ھێنای بۆی عومەر وتی، چەند بۆنی خۆشە وباشە، وگەڕاندیەوە بۆیان، وپیاوەکە وتی، ئەی پێشەوای باوەڕداران ، کوڕی مامتە وپیاوێک لە خێزانەکەی خۆتەو پێت ڕائەگەیەنێت کە پێغەمبەر محەمەد دیاری وەرگرتووە بەڵام خێری وەرنەگرتووە، عومەر وتی، دیاری بۆ پێغەمبەر بووە وئەمڕۆ بۆ ئێمە ئەبێتە ڕەشوە.

سیاسەتی ناوخۆی[دەستکاری]

عومەر پیاوێکی لە خواترس بوو وبەرپرسیاری دەوڵەتە گەورەکەی ھەڵگرت بوپەڕی ھەوڵ وتێکۆشانەوە، وویستێکی ڕاستگۆی ھەبوو لە پەیڕەوکردنی دادپەروەری وپارێزگاری لە ھەوڵ وکات کرد وسووربوو لەسەر ماڵی گشتی، ئەوانەی تیابوو کە وا لە خەڵک بکات بە چاوی ڕێز وخۆشەویستیەوە سەیری بکەن.

والیەکانی ھەڵئەبژارد دوای لێوردبوونەوەیەکی ورد، وناسینی ھەموو ڕەوشت وتواناکانیان، کەس پایەی لەلای وەرنەئەگرت ئەگەر توانا وزانست وئیمانی نەبوایە، وئەگەر سەیری ناوی ئەوانە بکەیت کە ھەڵی بژاردو بۆ والی، ئەبینیت زانای ئاینی و سیاسی بەتوانا وسەرکردەی فەتحەکان بوون. وعومەر بە باشی ھەڵبژاردن کۆڵی نەئەدا، بەڵکو بەدواداچوون وچاودێری ئەکردن، وچاودێری کردنەکەی چاودێری تۆمەتبار نەبوو، بەڵکو چاودێری جێبەجێکردنی سیاسەتە گشتیەکەی ئەکرد کە بۆ دەولەتەکەی داینابوو.

وەک ئەوەی بۆ خۆی زۆر توند وڕەق بوو بەڵام بۆ والیەکانی وای نە ئەکرد، بەڵکو زۆری پێ ئەبەخشین، وموچەی زۆر باشی بۆ دانابوون تا دووریان خاتەوە لە ھەوڵدان بۆ ڕزق وسەرگەرمی کاروباری موسڵمانان ببن، وڕێگەی لێگرتن کە بازرگانی بکەن، وئازادی کردن لە بەڕێوەبردنی کاروباری ویلایەتەکانیان، ڕاوێژیان پێ نەئەکرد لە کارە گەورەکاندا نەبێت، وبێزار ئەبوو لە والیەکان ئەگەر بۆ کاروباری بچوک پێیان بوتایە، ویەکەم کەس بوو کە بەخششەکانی بەنی ئومەیەی وەستاند و بەخششەکانی شاعیرەکانی ڕاگرت.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

خەلیفەی ئەمەوی عومەری کوڕی عەبدول عەزیز کۆچی دواییی کرد ساڵی ١٠١ک ونێژرا لە ناوچەی دەیر سەمعان لە نزیک حەلەب لە سوریا، وھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن، عومەر بە ژاراوی بوون کوژراوە لەسەر دەستی ھەندێک لە بەرپرسەکانی بەنی ئومەیە دوای ئەوەی بەخششەکانی ڕاگرتن ودەسکەوتەکانی گێڕانەوە بۆ ماڵی موسڵمانان، خەلافەتەکەی ماوەیەکی کەم بەردەوام بوو، نزیکەی دووساڵ ونیو بوو، پاشان گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری بە دادپەروەری لە نێو خەڵکدا کە بە فەرمانی خوا ئیشی کرد لە نێوانیان، وکاتێک کۆچی دوایی کرد یەک پیاو نەبوو لە بەندیخانەکانیدا، ولە سەردەمەکەید زانست بڵاوبوویەوە ومزگەوتەکان زۆر بوون لە ھەموو لایەکی دەوڵەتی ئەمەوی، ولە ماوە کورتەکەیدا جەنگ وەستا لەگەڵ دراوسێکانی وچالاکیەکانی لە ناوخۆی دەوڵەتەکەی فراوان بوو، شەقام وڕێگا وڕێڕەوی ئاسایشی بنیاتنا لە دیمەشق و حەلەب و حومس و شارەک[میسر]] وشارە ئیسلامیەکانی تر وخوێندگەکانی لە ھەموو لایەک کردەوە وکتێبەکان لێیان گیرایەوە ووەرگێڕان وزانستی گواستەوە وزۆر چاکسازی تر بە شێوەیەک کە مێژوونوسان بە پێنجەم خەلیفەی ڕاشدین ناوی ئەبەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • عمر بن عبد العزیز ومعالم التجدید والأصلاح الراشدی علی منھاج النبوة - د. علی محمد الصّلابی
  • سیرة عمر بن عبد العزیز - عفت وصال حمزة
  • سیرة عمر بن عبد العزیز- لابن الجوزی
  • عمر بن عبد العزیز - صالح العلی
  • عمر بن عبد العزیز- عبد الستار الشیخ
  • عمر بن عبد العزیز- د. وھبة الزحیلی
  • عمر بن عبد العزیز- للشرقاوی