مەلەوانی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

مەلەوانی (بە ئینگلیزی: Swimming) جوڵە و بزوانی بوونەوەرە زیندووەکانە لە نێو ئاودا ، نەک ڕۆیشتن بە پا لە ژێر ئاودا. مەلەوانی بە چالاکیەک دائەنرێ کە زیاتر بۆ خۆشی و چێژوەرگرتنە ، ھەروەھا وەک وەرزشێکی جیھانی ئۆڵۆمپی ئەنجام دەدرێ. گەلێک سوودی وەرزشی ھەیە ، ھەرچەندە ئەبێتە ھۆی مەترسیش ئەو کاتەی کە مەلەوان ئاگاداری خۆی نەبێ.

مێژووەکەی[دەستکاری]

لە کۆنەوە مەلەوانی ناسراوە ، ئەوەتا لە وێنەکانی چاخی بەردین دۆزراوەتەوە ، لە ئەشکەوتەکانی باشووری ڕۆژئاوای میسری کۆن. ھەروەھا باسی مەلەوانی کراوە لە (٢٠٠٠) ساڵ پ.ز ، وە لە داستانی گلگامێش و ئیلیادە و ئۆدێسا و کتێبی پیرۆز (ئینجیل). لە ساڵی ١٥٣٨ز پرۆفیسۆری ئەڵمانی (نیکۆلاس فینمان) ، یەکەم کتێبی نووسی لەسەر مەلەوانی ، لە کیشوەری ئەوروپا بۆ یەکەم جار لە نزیکەی ساڵی ١٨٠٠ ، مەلەوانی وەک یاریێک ئەنجامدرا ، کە ئەو کات شێوازی (سینگە مەلە) باو بوو ، ھەروەھا بە یەکێک لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان دانراوە ، لەوەتەی یەکەم خولی ساڵی ١٨٩٦ز کە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە چوو. لە ساڵی ١٩٠٨ز یەکێتی مەلەوانی جیھانی (FINA) دامەزرا . لە ساڵی ١٩٥٢ز (مەلەوانی پەپولەیی) بوو بە شێوازێکی سەربەخۆ.

جۆرەکان مەلەوانی[دەستکاری]

  1. سینگە مەلە.
  2. مەلەوانی پەپولەیی
  3. پشتە مەلە
  4. مەلەوانی ئازاد (سەربەست)

چۆنیەتی مەلە کردن[دەستکاری]

  • سینگە مەلە : لە سینگە مەلەدا، مەلەوان جەستەی ئەخاتە سەر سینگی ، وە ھەردوو شانی لەیەک ئاستدا دەبێت لەگەڵ ڕووی ئاوەکە ، وەھەورەھا دەبێت ھێندێک سەری دەربخات ، ھەرچەندە ئەتوانێ وانەکات ، درێژی پێشبڕکێکانی سینگە مەلە ئەمانەن : ١٠٠م ، و ٢٠٠م ، و ٥٠ م.
  • پشتە مەلە : لە پشتە مەلەدا، بەپەلە دەرئەچێ لە سەرتای مەلەوانەگە تا کۆتایی ، ھەر لەسەر پشت مەلە ئەکا ،درێژی پێشبڕکێکانی پشتە مەلە ئەمانەن : ١٠٠م ، و ٢٠٠م ، و ٥٠م .
  • مەلەوانی پەپولەیی: لە مەلەوانی پەپولەییدا ، مەلەوان ھەردوو قۆڵی ئەجولێنێ بۆ پێش و پاش بەبەردەوامی ، لەسەرەوی ئاوەکە، درێژی پێشبڕکێکانی مەلەوانی پەپولەیی ئەمانەن: ١٠٠م ، و ٢٠٠م ، و ٥٠م .
  • مەلەوانی ئازاد : لە مەلەوانی ئازاد ، مەلەوان ھەر جۆرە شێوازێکی بووێ ئەی کات ، بەڵام لە پێشبڕکێیە یەک لە دوای یەک و تاکە کەسی یە ھەمەچەشنەکان ، ئەبێ مەلەوان ھێندێک شێوازی تر جگە لە شێوازی سینگە مەلە ، و پشتە مەلە ، و پەپولەیی بەکاربھێنێ.

پێشبڕکێیە ھەمەچەشنەکان[دەستکاری]

  • یەک لە دوای یەکی ھەمە چەشن : لە پێشبڕکێی یەک لە دوای یەکە ھەمەچەشنەکان ، چوار تاقم و دەستە پێشبڕکێ ئەکەن ، کە لە چوار یاریزان پێک ھاتوون، ھەر یەکێکیان بۆ ماوەی ١٠٠م مەلە ئەکات.
  • تاکە کەسی ھەمەچەشن : لە پێشبڕکێی تاکە کەسیە ھەمەچەشنەکان ، مەلەوان بۆ ٢٠٠م یان ٤٠٠ م مەلە ئەکات ، جا لە پێشبڕکێی (٢٠٠)مەتریە ھەمەچەشنەکان ، مەلەوان بۆ ھەر ٥٠ مەتر شێوازێک بەکاردێنێت (پەپوولەیی ، پشتە مەلە، سینگە مەلە، مەلەی ئازاد) ، بەڵام لە پێشبڕکێی (٤٠٠)مەتریە ھەمەچەشنەکان مەلەوان لەھەر ١٠٠ مەترێک شێوازی ئەگۆڕێ.

مەلەوانگەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

درێژی مەلەوانگەی نێو دەوڵەتی ٥٠م ئەبێ ، پانیەکەی ٢١م ، و قوڵیەکەشی ١.٨٠م ، ھەشت خانەی ھەیە، کە پانی ھەر یەکێکیان ( ٢.٥م)ە نێوان خانەکانیش پەتێکی درێژە بە درێژایی مەلەوانگەکە ، سەبارەت بەتەختە و شوێنی خۆ بازدان، بەرزیەکەی ئەگاتە نیو یان سێ چارەگە مەتر لەسەر ڕووی ئاوەکە.


سەرچاوە[دەستکاری]