بالە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بالە یارییەکی بەکۆمەڵە. لە ھەر تیپێکدا ٦ یاریزان لەنێو یاریگادا ئامادە دەبێ بۆ یاریکردن. بۆ یەکەمجار یاریی بالە لە ساڵی ١٩٦٤ چووە ڕیزی یارییەکانی ئۆڵمپیاد.

وێنەی یارییەکی نێودەوڵەتی لە یاری بالە لەنێوان تیمی ڕووسیا و ئیتاڵیا

کورتەی مێژوویی[دەستکاری]

مێژووی یاری بالە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٩٥ز بوو ئەویش لەلایەن مامۆستا و داھێنەر و دەرھێنەری ئەمریکی ویلیام مۆڕگنەوە پێشنییازکرا کە یارییەک دابڕێژرێت کە تێکەڵەی یاری تێنس و تۆپی دەست وتۆپی باسکە بێت و ئەو پێشنیازی ئەوەی کرد یاریگای یاری دەبێ ١٦ مەتر بێت لە درێژی، و ئەم پێشنیازی ئەوی کرد کە لەیاری بالە ژمارەی یاریزانان ئازاد بێت بەڵام نابێ لە ٩ زۆرتر بێت و لە ٣ کەمتر بێت، بەڵام ئێستا زۆرینەی پێشنیازەکانی ویلیام مۆرگن بەھۆی بەرەوپێشچوونی یارییەکە، بەڵام نابێ بیرۆکەکانی ویلیام بەھەڵە دابنرێت بەڵکوو زۆرینەشیان لە ئێستا بەکاردەھێنرێن.

ھێلکاری ڕووبەری یاریگای بالە

یاری بالە لە ئۆڵەمپیاد[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٤ بۆیەکەمینجار ئەو یارییە لەیارییەکانی ئۆڵەمپیادا ھەژمارکرا، لە دوا ئۆڵەمپیادیش کە لە چین بەڕێوە چوو ھەردوو ھەڵبژاردەی بەڕزایل و ئەمریکا گەیشتنە یاری کۆتایی و بەڕزایل مەدالیای زێری بردەوە دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەمریکادا

یاساکان و زانیاری لەسەر یارییەکە[دەستکاری]

  • ھەر تیپێ لە شەش یاریزان پێکدێت
  • یاریزان ناتوانێت دوو جار لەسەر یەک دەستی بەر تۆپەکە بکەوێت. گەر تۆپەکە بەر دەستی بکەوێت، دەبێت بە فاول (جگە لە حاڵەتی بلۆک)
  • ھەر تیپێ دەبێ بە سێ جار تۆپەکە لە تۆڕەکەی خۆیانەوە بۆ یاریگای تیپی بەرامبەر بگوازنەوە
  • کاپتنی تیپ و ڕاھێنەری تیپەکە تەواوی بەرپرسیار دەبن لە ھەڵسووکەوتی تیپەکەیان
  • یاری لە پێنج گێم پێکدێت، ھەرگێمێکیش دەبێ براوەی گێم ٢٥ خاڵی تۆمارکردبێت، جگە لە گێمی یەکلاکەرەوە کە دەکاتە گێمی (پێنجەم) کە (١٥) خاڵە و دەبێ براوەش دووخاڵی زۆرتر بێ لە دۆڕاوی گێمەکە
  • تۆپی یاری دەبێ کێشەکەی لەنێوان ٢٦٠ بۆ ٢٨٠ گرام بێت واتە سووکتر بێ لەتۆپ یاری تۆپی پێ و باسکە و چەند یارییەکی تر
  • یاریگا دەبێ درێژییەکەی ١٨ مەتر بێ و پانییەکەی ٩ مەتر بێت
  • پێکھاتەی تیپ پێکدێت لە ١٢ یاریزان تێیدا ٦ یاریزان سەرەکین و ٦ یتریش یەدەگن و یاریزانێکیش دەبێتە کاپتنی تیپ لە کاتی گۆڕانکاری بۆ کاپتن تیپ ڕاھێنەر دەبێ کەسێکی تر بکات بە سەرۆک تیپ یاخوود کاپتنی تیپەکەی و زۆرجار سەرۆک تیپ جلی جیاوترە لەیاریزانەکانی تر وەکو ڕەنگی درێسەکەی، و پێکدێت لە ڕاھێنەر و یاریدەدەری ڕاھێنەر و پزیشک و وەرگێڕ
  • دانانی دیواری بەرگری «بلۆک» لەلایەن تیپێکی خانمانەوە لەیارییەکی بالە

جووڵەکان[دەستکاری]

یاری بالە لەکۆمەڵە شێوە جووڵە پێکدێت لەوانە:

  • پیشوازی لە تۆپ
  • بازدان
  • ناردن
  • بەرگری
  • دیواری بەرگری
  • کەپس
وێنەی یاریکەرێک لەکاتی ناردنی تۆپ بۆ یاریگای تیمی بەرامبەر

لەسەر لم[دەستکاری]

یارییەکی تریش ھەیە لەشێوەی بالە کە دەکرێ ئەویش لەسەر لم دەکرێت لەم یارییە ھاوشێوەی بالەیە بەڵام ئەوەی جیاوازە لەسەر لم دەکرێت لەکەناری دەریا ئەم یارییەیان زیاتر دەکرێت وەلە دوو یاریزان یان زیاتریش پێکدێت.

یاریگا[دەستکاری]

یاریگاکە لاکێشەیییە و درێژی ھەژدە مەتر و پانی نۆ مەترە، زەوییەکەی بە ھێلێک جیاکراوەتەوە کە پانی ھێلەکە ٥ سم ە، یاریگاکە دابەشکراوە بۆ دوو بەشی چوارگۆشەی یەکسان درێژی ھەر چوارگۆشەیەک نۆ مەترە،

بە ھێلی ناوراست جیاکرونەتەوە، ھەر چوار گۆشەیەک بۆ دوو بەش دابەش دەبێت کە بەشی نزیک لە تۆر بە ناوچەی ھێرشبردن ناو دەبرێت ناوچەی دووەمیش بە ناوچەی بەرگری ناودەبرێت، و ئەگەر یاری بالە لا ھۆلدا بکرێ پێویستە بەرزی ھۆلەکە لانی کەم حەوت مەتر بێت.

ناوچەی ئازاد[دەستکاری]

لە لاکانی چواردەوری یاریگاکەیە درێژێکەی لانی کەم سێ مەترە و ئەوپەری ئەوپەری پێنج مەترە ھێلەکانی کۆتایی بە لایەنی کەمەوە سێ مەترەو ئەوپەری ھەشت مەترە.