ڕۆناڵدینھۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆناڵدینهۆ بەدرێسی هەڵبژاردەکەی

ڕۆناڵدینھۆ ناوی تەواوی ڕۆناڵدۆ دی ئەسیس مۆریرا ناسراو بە ڕۆناڵدینھۆ (بە ئینگلیزی: Ronaldo de Assis Moreira) لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگیری کە پایتەختی وولایەتی گراندی دو سول لە بەڕازیل لەدایک بووە لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بارشەلۆناو وەکو سەفیری ئەو یانەیە دەست بەکارە،ڕۆناڵدینھۆ دوو جار تۆپی زێڕینی وەرگرتووە کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیھان و بە فریاد ڕەسی بارشە لۆنای ئەوکاتە ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ کەناڵی بارسا تیڤی کە تایبەتە بە یانەی بارسا وەکو وەفایەک بۆ ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم یاری زانە ئامادەکرد بە ناوی "when barca smile again" (واتا کەی بارسا دوبارە پێکەنیەوە) کە باسی سەرکەوتویی بۆندی ئەم یاریزانە ئەکات. ھەروەھا سەرۆکی یانەی بارسا خوان لاپۆرتا لە کاتی بۆندی ڕۆنالدینھۆ بۆ بارسا ئەڵێت (ڕاستە کە ئێمە لە بەستنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەکی وەکو بێکھام سەر کەوتو نە بوین بەڵام ئێستا من مانگم بۆ ھێناون)

ڕۆناڵدینھۆ لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]

گریمۆی بەڕزیلی[دەستکاری]

دەستپێکی ژیانی وەرزشی ڕۆناڵدینھۆ لەیانەی گریمۆی بەڕزیلی بووە کە لەساڵی ١٩٩٨لەگەڵ یانەی جامی لیپرتادۆسی بردەوە ھەر ئەوەش بوو یانەکانی ئەوڕووپا کەوتنە گرنگی پێدانی جگە لەوەش لەساڵی ١٩٩٩ کۆپا سۆل و لەھەمان ساڵیش نازناوی ڕیۆ گراند دو سۆلی لەگەڵ یانەکەی بردەوە، دواجار ڕۆناڵدینھۆ ڕووی کردە ئەوڕووپا و یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی ھەڵبژارد

پاریس ساینت جێرمانی فەڕەنسی[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠١ ڕۆناڵدینھۆ چووە یانەی پاریس ساینت جێرمان بەبڕی ٥١٠٠٠٠ یۆڕۆ لەیەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەی توانی ٩ گۆل لەکۆی ٢١ یاری تۆمار بکات سەرەتا لەگڵ یانەکەی بەدرێژی ژمارە ٢١ یاری کرد بەڵام لەوەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ دا ژمارەی درێسی کرد ژمارە ١٠ ی پۆشی

ڕۆناڵدینهۆ بەدرێسی بەرشلۆنە ساڵی ٢٠٠٧

بەرشلۆنەی ئیسپانی[دەستکاری]

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٤ بیری لە کڕینی داڤێد بێکھام کردەوە بەڵام دواتر ئەم یاریزانە پەیوەندی کرد بە یانەی ڕیال مەدرید ەوە بۆیە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە بیری لە یاریزانێکی تر کردەوە کە ئەویش ڕۆناڵدینھۆ بوو، دواجار لەساڵی ٢٠٠٥ ڕۆناڵدینھۆ ڕووی کردە یانەی بەرشلۆنە لەیەکەم وەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ دا ئاستێکی بێ وێنەی پێشکەش کرد لەگەڵ ھاوڕێ کامیڕۆنیەکەی ساموێڵ ئیتۆ کە لەیەکەم وەرزی دا ٢٠٠٤-٢٠٠٥ توانی تۆپی زێڕینی وەرگرت کە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیھان دا بە ھۆی ئەو ئاستە بەرزەیەوە تەواوی یانەکانی ئەوڕووپا ئارەزووی کڕینی ئەویان ھەبوو، بەڵام دوای ئەوە لەوەرزی ٢٠٠٧ بەھۆی چوونە یانە شەوانیەکانەوە و کات بەسەردن ڕۆناڵدینھۆ لەیانەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی دواتر فرۆشرایە یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی کەدەکاتە ساڵی ٢٠٠٨

  • دەستکەوتەکانی لەگەڵ بەرشلۆنە
  • خوولی ئیسپانی ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ و ٢٠٠٥-٢٠٠٦
  • جامی سۆپەری ئیسپانی ٢ جار لەساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا لەوەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦

میلانی ئیتالی[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٧ ڕۆنالدینھۆ ڕووی کردە یانەی میلان لە خوولی کاتچیۆی ئیتالی لەکۆی ٧٠ یاری تەنیا ٢٠ گۆلی تۆمارکردبوو لەگەڵ یانەی میلان ئاستی ناوبراو بەتەواوی دامرکا بەھۆی دووبارە پەیوەندی کردنی بەیانە شەوانەکانەوە ڕۆنالدینھۆ لەگەڵ میلانۆ نەیتوانی تاکە نازناوێکیش بەدەست بھێنێت و سێ وەرزی بە بەتاڵی لەگەڵ یانەکە بەسەر برد

ڕۆناڵدینهۆ لەگەڵ یانەی میلان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید

فلامینگۆی بەڕازیلی[دەستکاری]

ڕۆناڵدینھۆ بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی و بەشداری کردنی لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٤ی بەڕازیل گەڕایەوە ووڵاتەکە و ڕووی کردە یانەی فلامینگۆ لەم یانەیەشدا لە ساڵی ٢٠١١ توانی لە ٢٥ یاریدا لەگەڵ فلامینگۆ ١٥ گۆل تۆمار بکات

ئەتلەتیکۆ مینێرۆی بەڕازیلی[دەستکاری]

ڕۆناڵدینهۆ لە ئۆڵەمپیادی پەکین ساڵی ٢٠٠٨

دوای زۆربوونی کێشەکانی لەگەڵ فلامینگۆ، بە ھۆی پابەند نەبوون بە ڕاھێنانەکان و دابەزینی ئاستی، لە ساڵی ٢٠١٢ ڕوویکردە یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆ و درێسی ژمارە ٤٩ـی پۆشی.

لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل[دەستکاری]

سەرەتا ڕۆناڵدینھۆ لەگەڵ تیپی لاوانی بەڕازیل دەستی بە یاریکردن کرد تێیدا توانیان جامی جیھانی لەساڵی ١٩٩٧ بەدەستبھێنن و توانی لەم پاڵەوانیەتیە دوو گۆل تۆمار بکات، دواتر بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی نیشتیمان بەڕازیلی بانگێشتکرا، لەگەڵ ئەم ھەڵبژاردەیەش لەساڵی ١٩٩٩ توانیان جامی کۆپا ئەمریکا بەدەست بھێنن و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە جامی جیھانی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بوو توانیان ئەم جامەش بەدەست بھێنن دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، دوا جار لەساڵی ٢٠٠٥ توانیان جامی کیشوەرکان لە چنگ ئەرجەنتینەکان بڕفێنن ئەم دەستکەوتەش بەدەست بھێنن

دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]

  • گۆڵکاری پاڵەوانیەتی ڕیۆ گراند دو سۆل لەساڵی ١٩٩٩
  • وەرگرتنی تۆپی زێڕینی وەرگرت کە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیھان لە ساڵەکانی ٢٠٠٤وە ٢٠٠٥
  • وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ھێرشبەری ئەوڕووپا لەوەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥
  • و چەندەھا خەڵاتی تری لەلایەن فیفاوە پێ بەخشراوە وەک باشترین ناوەند و ھێرشبەر ناوی لە چەند باشترین پێکھاتەی جیھانی ساڵ ھەڵبژێردراوە

چی دەڵێن دەربارەی ڕۆناڵدینھۆ[دەستکاری]

  • یۆھان کرۆیف: "ھەمووان دەزانن ئەو بەشایستەیی دەزانن بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین بۆ دوو جار".
  • پێلیە: "ڕۆناڵدینھۆ جادووگەر نیە بەڵکوو زیرەکترینە".
  • لیۆنێل مێسی: "ڕۆناڵدینھۆ باشترین یاریزانە کە یاریم لەگەڵ کردبێت، ئەو باشترین ھێرشبەرە و ئەو جادووگەرە".
  • مارادۆنا: "کە سەیری یاری دەکەم تەنیا بە ڕۆناڵدینھۆ سەرسامم".

ئامارەکانی یاریکردن[دەستکاری]

یانەکان[دەستکاری]

سەرچاوە:[١]

ئاماری یارییەکانی لەگەڵ یانەکانی و ژمارەی گۆڵەکانی بەپێی پاڵەوانییەتیەکان
یانە وەرز خوول جام ئاستی کیشوەر ھیتر گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
یانەی گرێمیۆ ١٩٩٨ Brasileirão ١٤ ١ ٢ ٠ ١٥ ٣ ١٧ ٤ ٤٨ ٨
١٩٩٩ ١٧ ٦ ٣ ٠ ٤ ٢ ٢٤ ١٥ ٤٨ ٢٣
٢٠٠٠ ٢١ ١٤ ٦ ٦ ٢٢ ٢١ ٤٩ ٤١
گشتی ٥٢ ٢١ ١١ ٦ ١٩ ٥ ٦٣ ٤٠ ١٤٥ ٧٢
پاریس سان جێرمان ٢٠٠١–٠٢ Division 1 ٢٨ ٩ ٦ ٢ ٦ ٢ ٤٠ ١٣
٢٠٠٢–٠٣ ٢٧ ٨ ٦ ٣ ٤ ١ ٣٧ ١٢
گشتی ٥٥ ١٧ ١٢ ٥ ١٠ ٣ ٧٧ ٢٥
بارسێلۆنا ٢٠٠٣–٠٤ لا لیگا ٣٢ ١٥ ٦ ٣ ٧ ٤ ٤٥ ٢٢
٢٠٠٤–٠٥ ٣٥ ٩ ٠ ٠ ٧ ٤ ٤٢ ١٣
٢٠٠٥–٠٦ ٢٩ ١٧ ٢ ١ ١٢ ٧ ٢ ١ ٤٥ ٢٦
٢٠٠٦–٠٧ ٣٢ ٢١ ٤ ٠ ١١ ٣ ٢ ٠ ٤٩ ٢٤
٢٠٠٧–٠٨ ١٧ ٨ ١ ٠ ٨ ١ ٢٦ ٩
گشتی ١٤٥ ٧٠ ١٣ ٤ ٤٥ ١٩ ٤ ١ ٢٠٧ ٩٤
ئەی سی میلان ٢٠٠٨–٠٩ خولی تۆپی پێی ئیتالیا ٢٩ ٨ ١ ٠ ٦ ٢ ٣٦ ١٠
٢٠٠٩–١٠ ٣٦ ١٢ ٠ ٠ ٧ ٣ ٤٣ ١٥
٢٠١٠–١١ ١١ ٠ ٠ ٠ ٥ ١ ١٦ ١
گشتی ٧٦ ٢٠ ١ ٠ ١٨ ٦ ٩٥ ٢٦
یانەی فلامینگۆ ٢٠١١ Brasileirão ٣١ ١٤ ٥ ١ ٣ ٢ ١٣ ٤ ٥٢ ٢١
٢٠١٢ ٢ ١ ٠ ٠ ٨ ٢ ١٠ ٤ ٢٠ ٧
گشتی ٣٣ ١٥ ٥ ١ ١١ ٤ ٢٣ ٨ ٧٢ ٢٨
ئەتلەنتیکۆ مینیرۆ ٢٠١٢ Brasileirão ٣٢ ٩ ٠ ٠ ٣٢ ٩
٢٠١٣ ١٤ ٧ ٢ ٠ ١٤ ٤ ٨ ٦ ٣٨ ١٧
٢٠١٤ ٢ ٠ ٩ ١ ٤ ٠ ١٥ ١
گشتی ٤٨ ١٦ ٢ ٠ ٢٣ ٥ ١٢ ٦ ٨٥ ٢٧
یانەی کویرتارۆ ٢٠١٤–١٥ Liga MX ٢٥ ٨ ٤ ٠ ٢٩ ٨
یانەی فلۆمێنزی ٢٠١٥ Brasileirão ٧ ٠ ٢ ٠ ٩ ٠
کۆی گشتی ٤٤١ ١٦٧ ٥٠ ١٦ ١٢٦ ٤٢ ١٠٢ ٥٥ ٧١٩ ٢٨٠

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

سەرچاوە:[٢]

ھەڵبژاردە ساڵ یاری گۆڵەکان
بەڕازیل ١٩٩٩ ١٣ ٧
٢٠٠٠ ٥ ١
٢٠٠١ ٤ ١
٢٠٠٢ ١٠ ٤
٢٠٠٣ ٨ ٢
٢٠٠٤ ١٠ ٦
٢٠٠٥ ١٢ ٦
٢٠٠٦ ٩ ٠
٢٠٠٧ ١١ ٥
٢٠٠٨ ٢ ٠
٢٠٠٩ ٣ ٠
٢٠١٠ ١ ٠
٢٠١١ ٥ ١
٢٠١٢ ١ ٠
٢٠١٣ ٣ ٠
گشتی ٩٧ ٣٣

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

پاریس-سەینت جیرمان[دەستکاری]

  • جامی ئینتەرتیتۆی ئەوڕوپی یەک جار، ٢٠٠١

بارسیلۆنا[دەستکاری]

  • جامی ئیسپانی ٢ جار، ٢٠٠٤-٢٠٠٥، ٢٠٠٥-٢٠٠٦
  • جامی سووپەری ئیسپانی ٢ جار، ٢٠٠٥، ٢٠٠٦
  • جامی پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا یەک جار، ٢٠٠٥-٢٠٠٦

ئەی سی میلان[دەستکاری]

  • جامی ئیتاڵی یەک جار، ٢٠١٠-٢٠١١

فلامینگۆ[دەستکاری]

  • جامی ریۆ دی جانیرۆ یەک جار (کاریۆکا) یەک جار، ٢٠١١
  • جامی گوانابارا یەک جار یەک جار، ٢٠١١
  • جامی ڕیۆ یەک جار، ٢٠١١

ئەتلەتیکۆ مینیێرۆ[دەستکاری]

  • جامی مینیێرۆ یەک جار، ٢٠١٣
  • جامی بەرازیل (لیبەرتادۆس) یەک جار، ٢٠١٣
  • جامی سووپەری بەڕازیل یەک جار، ٢٠١٤

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

  • کۆپا ئەمریکا یەک جار، ١٩٩٩
  • جامی جیھانی یەک جار، ٢٠٠٢
  • جامی کیشوەرەکان یەک جار، ٢٠٠٥
  • جامی ئەورووپا، ئاستی ھەڵبژاردەی بەڕازیل ژێر ١٧ ساڵان یەک جار، ١٩٩٧
  • مەدالیای بڕۆنزی ئۆڵۆمپی، ٢٠٠٨

سەرچاوەکان[دەستکاری]


  1. ^ "Ronaldinho Gaúcho". Soccerway. Retrieved 8 April 2013.
  2. ^ "Ronaldinho Gaúcho". National Football Teams. Archived from the original on 28ی Julyی 2019. Retrieved 4 October 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)