محەممەد عەلی کلای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد عەلی

لەدایکبوون (١٩٤٢-0١-١٧) ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢
مەرگ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦(٢٠١٦-٠٦-٠٣) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
سکۆتسدەیل، ئاریزۆنا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەبۆکسینگ، چالاکوان
چالاکبوون١٩٦٠–١٩٨١
باڵا١٫٩١
ئایینموسوڵمان
مناڵ(ەکان)٧ کچ و ٢ کوڕ
خەڵاتەکانمەدالیای زێڕ - ١٩٦٠ ڕۆما


کازیەس مارسیلوس کلای ناسراو بە محەممەد عەلی کلای (١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢ لە لوویڤیل، کنتاکی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا - ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦) یاریزانێکی بۆکسێنی ئەمریکی بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٢ لە شاری لویسڤیڵ لە ولایەتی کێنتوکی لە دایکبووە، باوکی کە ھەڵگری ھەمان ناو بوو (کازیەس مارسیلوس کلای) کاری بۆیاخکردنی دەکرد و دایکی ئۆدێسا گرادی کلای وەک کارگوزار کاری دەکرد.

لە ساڵی ١٩٦٣دا ھاتە سەر ئایینی ئیسلام و ناوی خۆی گۆری بە محەممەد علی کلای، لە ساڵی ١٩٧٥ بووە ھاتەر سەر مەزھەبی سوننە و ناوبراو زیاتر بەناوی محەممەد عەلی کلای ناوبانگی دەرکرد لە جیھاندا، ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ کۆچی دوایی کرد.

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

محەممەد علی کلای لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کرد بە وەرزشی بۆکسێن، بۆ ماوەی ٤ ساڵ لای ڕاھێنەر (چەک بۆداک) ڕاھێنانی بۆکسێنی کردوە، لە ساڵی ١٩٦٠ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بەشداری یارەکانی ئۆڵۆمپی کردوە و مەدالیای زێری بەدەست ھێناوە، بەپێی ژیاننامەکەی کە لەلایەن خۆیەوە نوسراوە لە ساڵی ١٩٧٥ مەدالیاکەی ھەڵداوەتە ڕووباری (ئۆھایۆ)، بەپێی وتەکاتی ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێنادی کارێکی چێشتخانەیەک بەھۆی ڕەگەزپەرستییەوە، پاشان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپی ١٩٩٦دا شەرەفی داگرساندنی ئاگری ئۆلۆمپی پێدرا و وەک نیشانەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی مەدالیایکی زێڕی پێبەخشرا.

محەممەد علی کلای داھێنەری شێوەیەکی نوێی بۆکسێن بوو کە لەو کاتەدا بەتەواوەتی نوێ بوو، کاتێک بەرەنگاری یاریزان دەبووەوە دەستەکانی نزم دەگرت و بەمەبەستی بەرگریکردن تەنھا پشتی بە خێرایی پێیەکانی و لەشی دەبەست نەک پاراستنی سەری بە دەستەکانی کە لەوکاتەدا زۆر بەربڵاو بوو، باڵای ١٩١ سم بوو کە باڵایەکی زۆر گونجاوە بۆ یاریزانی بۆکسێن.

محەممەد علی کلای کەسێکی ئاشتیخواز و دژ بە ڕەگەزپەرستی بوو، تەنانەت لە ساڵی ١٩٦٧دا خرایە زیندانییەوە بەھۆی ئامادەنەبوونی بۆ خزمەتکردنی سوپای ئەمریکی و بەشدارینەکردنی جەنگی ئەمریکا و ڤێتنام.

محەممەد علی کلای لەلایەن جیھانی وەرزشییەوە بە باشترین یاریزانی مێژووی بۆکسێن دەناسرێت، لە ژیانی وەرزشیدا ٦١ یاری بردووەتەوە و تەنھا ٥ جار دۆڕاوە و ھیچ کات بەرامبەر نەبووە. دەستکێشەکانی لە مۆزەخانەی (سمیسۆنیان)ی بەناوبانگی ئەمریکیدا پارێزراوە.

لە ساڵی ١٩٨١ وازی لە وەرزشی بۆکسێن ھێنا و بڕیاری دا پێ بتێتە جیھانی سیاسەتەوە، لە ساڵی ١٩٨٤دا تووشی نەخۆشی (پارکینزۆن) بوو، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٥دا مەدالیای ئاشتی پێشکەشکراوە لەلایەن (جۆرج بوش)ی سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەو کاتە. لێ ئێستادا خانەنشین بووە و باوکی ٧ کچ و ٢ کوڕە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «محمد علی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
  2. ^ "ژیاننامەی محەممەد عەلی کلای". Archived from the original on 24ی Novemberی 2020. Retrieved 24ی Novemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)